کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا

کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا (بە ئینگلیزی: Wheatfield with Crows) (بە ھۆڵەندی: Korenveld met kraaien) نیگارێکی ڕۆنی نیگارکێشی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخەوە کە لە ١٠ی تەممووزی ١٨٩٠ تەواوی کردووە و ١٩ ڕۆژ پێش خۆکوشتنی بوو، ئەمەش وای کردووە دوا کاری ھونەری مێژوویی ئەو بێت و زۆرێک لە ڕەخنەگران بە یەکێک لە گەورەترین کارەکانی دادەنێن.[١][٢] تابلۆکە ئێستا بەشێکە لە کۆمەڵە تابلۆکانی مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستردام.[٣][٤][٥] لەگەڵ ١٩ تابلۆی دیکەی ڤان گۆخدا، بەڵام جارێک تابلۆکە دزرا و لە ساڵی ١٩٩١ بە خێرایی دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە شوێنی خۆی؛ و لەکاتی دزیکردنەکەدا دزەکان زیانێکی زۆریان بە تابلۆکە گەیاند.[٦]

پاشخان[دەستکاری]

نیگاری «کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا» لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٨٩٠دا کێشراوە، کە لە کۆتا ھەفتەکانی ژیانی ڤان گۆخ بوو. وێنەکە لەلایەن زۆرێک لە شارەزایان بە دوا نیگاری ڤان گۆخ دادەنێن، لە ھەمان کاتدا ئەگەری ئەوەش ھەیە کە نیگاری «ڕەگی دار»یان «باخچەی داوبیگنی» کۆتا کاری ھونەرمەند بووبێت.

وەسف[دەستکاری]

نیگارەکە ئاسمانێکی ھەوراوی پڕ لە قەلەڕەش بەسەر کێڵگەیەکی گەنمدا نیشان. ھەستی گۆشەگیری زیاد دەکات بەھۆی ڕێڕەوەکەیانەوە کە بەرەو ھیچ شوێنێک ناڕوات و ئاراستەی فڕینی قەلەڕەشەکان نادیارە؛ و کێڵگەی گەنمی با لێھاتوو دوو لەسەر سێی وێنەکە پڕدەکاتەوە. جووڵس میشێلێت یەکێک لە نووسەرە دڵخوازەکانی ڤان گۆخ، لەبارەی قەلەڕەشەکان نووسیوویەتی: «ئەوان حەزیان لە ھەموو شتێکە و سەرنجی ھەموو شتێک دەدەن، ئەو کەسە کۆنانەی کە تەواوی ژیانیان لە سروشتدا بەسەربرد، قازانجێکی بچووکیان نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی لە پشتیانەوە بڕۆن، لە سەدان شتی ناڕووندا کە تا ئێستا ئەزموونی مرۆڤ ھیچ ڕووناکی و زانیارییەک نابەخشێت، تەنیا ئاراستەی باڵندەیەکی زۆر ژیر نەبێت».[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cézanne to Picasso: Ambroise Vollard, Patron of the Avant-garde. Metropolitan Museum of Art. 2006. p. 11. ISBN 1-58839-195-7. Archived from the original on 9 دیسمبر 2021. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Art, Literature and Culture from a Marxist Perspective. Springer. 2015. ISBN 978-1-137-52661-8. Archived from the original on 8 دیسمبر 2021. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "To Theo van Gogh and Jo van Gogh-Bonger. Auvers-sur-Oise, on or about Thursday, 10 July 1890". متحف فان خوخ. Retrieved 16 July 2011.
  4. ^ "Wheat Field with Crows". Van Gogh Museum. Retrieved 31 March 2011.
  5. ^ "Auvers-sur-Oise: May – July 1890 (75 paintings)". vggallery.com. Retrieved 29 July 2010.
  6. ^ Fisher, Marc (15 April 1991). "20 STOLEN VAN GOGHS ARE QUICKLY LOCATED". Retrieved 29 May 2020.
  7. ^ https://web.archive.org/web/20161120095800/https://books.google.com/books?id=fYA9QzwvsekC&pg=PA78&hl=en

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]