کێن داڤیتیان
کێن داڤیتیان | |
---|---|
![]() داڤیتیان لە «شەوی ١٠٠ ئەستێرە» بۆ ئاھەنگی بینینی ٨٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ئوتێلی بێڤەرلی ھیڵس لە ٧ی ئازاری ٢٠١ڵ | |
لەدایکبوون | کێنێث داڤیتیان ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | ئەکتەر، کۆمێدیان، خاوەنی ڕێستۆرانت |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٥–ئێستا |
کێنێث 'کێن' داڤیتیان (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣) ئەکتەر و کۆمێدیان و خاوەنی ڕێستۆرانتی ئەمریکییە، باشتر ناسراوە بە ڕۆڵی ئازامات باگاتۆڤ، بەرھەمھێنەری بۆرات، لە فیلمی کۆمێدیی ساڵی ٢٠٠٦ی بۆرات.[١]
ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]
داڤیتیان بە ناوی کێنێث داڤیتیان لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣دا لە خێزانێکی ئەرمەنی ئەمریکی لە مۆنتێبێلۆ،[٢] کالیفۆرنیا لەدایکبووە. باوکی سەربازی سۆڤیەت بووە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، و لەلایەن ھێزەکانی نازییەوە گیراوە. لە کەمپێکی ئارمێنیش لیگندا لە شتوتگارت دانراوە. دوای تەواوبوونی جەنگەکە، کۆچیکردووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێی جۆرج ماردیکیانەوە. داڤیتیان لە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی خاشاکی باوکیدا کاریکردووە.[٣][٤] دەرچووەی کۆلێژی ویتیەرە.[٥]
بە گەنجی ھەواداری بێرت ڕێینۆڵدس بووە، کە ھانیداوە ببێتە ئەکتەر.[٦] داڤیتیان چوو و لە فیلمی پۆکێت لیستینگدا ڕۆڵیگێڕا، کە ڕێینۆڵدسیشی تێدابوو.[٧]
داڤیتیان شارەزایە لە زمانی ئەرمەنیدا؛ بە ئەرمەنیش قسەدەکات لە بۆراتدا.[٨]
ڕێستۆرانتەکان[دەستکاری]
داڤیتیان ڕێستۆرانتێکی بە ناوی The Dip لە ٢٠٠٣دا دامەزراند، کە لە لۆس ئانجلەسە.[٩] کوڕەکەی، ڕۆبێرت، ڕێستۆرانتی تایبەت بە بەیسبۆڵەکەی ھۆت دۆگەکەی بەڕێوەدەبرد کە ناوی The Infield in Sherman Oaks بوو، کە لەلایەن چارلی شینەوە دروستدەکران، و ناویان «دۆگەکەی چارلی شین بە خوێنی پڵنگەوە» بوو.[١٠]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Dargis، Manohla (November 3, 2016). "Borat". The New York Times.
- ^ Abcarian، Robin (February 25, 2007). "Less recognizable with clothes". Los Angeles Times.
- ^ "Ken Davitian Interview" (بە زمانی أرمنية). Shant TV. July 5, 2012.
- ^ Abrams، Tamar (November 29, 2011). "Borat Catapulted Him to Fame, but Ken Davitian Is Not Azamat". HuffPost.
- ^ "America's Best Colleges No. 253 Whittier College". Forbes. May 8, 2009.
Notable Alumni Ken Davitian, actor, Borat
- ^ Abrams، Tamar (November 29, 2011). "Borat Catapulted Him to Fame, but Ken Davitian Is Not Azamat". HuffPost. لە ڕێکەوتی July 10, 2012 ھێنراوە.
- ^ Busch، Anita (November 4, 2016). "Orion Pictures Picks up 'Pocket Listing' For Limited Theatrical Release". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی November 26, 2016 ھێنراوە.
- ^ joe.piasecki@latimes.com، By Joe Piasecki. "Video: Armenian media thrives in Glendale, Burbank area". Los Angeles Times.
- ^ Abcarian، Robin (January 7, 2011). "Ken Davitian is enjoying, very much, his Hollywood high five". The San Francisco Chronicle.
- ^ Bellantoni، Cassandra M. (March 6, 2011). "Hot Dog With Tiger Blood Heats Up Sherman Oaks Restaurant". Patch. لە ڕێکەوتی July 11, 2011 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێن داڤیتیان تێدایە. |