کێلەشین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کێلەشین (کێل)ەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی کێلەشین لە مۆزەی ورمێ
وێنەیەکی کێلەشین لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا

کێلەشین پارچە بەردێکی گەورەیە، کەلەسەری نووسینی جۆری بزماری کە لە زمانی (ئینگلیزی) بە (Rock Art) ناسراوە، نەخشێنراوە. لەسەر کێلەکە چەندین نووسراوی تاییبەتی (سۆمەڕی) ھەن کە باس لە سەرکەوتنەکانیان دەکات بەرامبەر بە دوژمنانی خۆیان. کێلە شینی پێشووی سەر سنووری نێوان وڵاتانی (عێراق، ئێران) کە یەکێکە لە ناوچەکانی (ھۆزی-برادۆست)، گوازرایەوە بۆ (مۆزەخانەی ورمێ) و لەوێدا پارێزراوە. وە ئێستا کیلێکی ھاوشوەی درووستکراو لە مۆزەخانەیەکی شارۆچکەی سیدەکان دانراوە.

دەقی وەرگێردراو[دەستکاری]

دەقی وەرگێردراوی سەر بەردی کێلەشین:

کاتێک "ئیشپوینی" کوڕی "ساردور"
پاشای گەورە، پاشای بەھێز،
پاشای جیھان،
پاشای وڵاتی "نایری"
سەروەری گەورەی شاری "تووشیباشار" و "مەنوا"ی کوڕی،
بۆلای خودای "خالدی" لە شاری "مووساسیر" و
بۆ ئەم پەرستگە بەرزەی کە بۆ خودای "خالدی" بینا کرابوو ھاتن،
"ئیشپوینی" کوڕی "ساردور" ئامرازی بە نرخی شەڕ و رەوەی جوانی ھێناون،
"ئیشپوینی" کەل و پەلی مەفرەغی و دەفری مەفرەغی ھێناون.
"ئیشپوینی "رەوەی زۆری ھێناون،
ھەمووی ئەم دیارییانەی دووبارە بۆ پەرستگە داناون.
"ئیشپوینی" تەواوی ئەم دیارییانەی لە بەرامبەر دوازدە "خالدی"
بۆ بەردەوامی ژیانی خۆی، پێشکەش بە خودای "خالدی" دەکا...
"ئیشپوینی" بە نیشانەی خێر، 1112 مانگا،
9120 مەڕ و بزنی قەڵەو و
12480 بزنی قەڵەوی بۆ بەخشین ھێناوە.
کاتێک "ئیشپوینی" کوڕی "ساردور"
پاشای گەورە، پاشای بەھێز،
پاشای جیھان،
پاشای وڵاتی "نایری"
سەروەری گەورەی شاری "تووشیباشار" لە بەر خودای "خالدی" پاڕایەوە،
بۆ بەزەیی خودای "خالدی"
ئەم...
دواتر "ئیشپوینی" ئەم ئاژەڵ و کەلوپەلانەی لە رێگای دەروازەکانی پرستگەی خودای "خالدی" دانا.
لە "مووساسیر"، پاسەوانەکان رەوەکانیان بەردابوون یان لە پاراستنیان کۆتاییان کردبوو،
لە بەر دەرگای خودای "خالدی" دزیان و فرۆشتیان.
ئەوەیکە لەم کاتەدا کە "ئیشپوینی" کوڕی "ساردور" و "منوا" کوڕی "ئیشپوینی" بۆ پاڕانەوە ھاتنە شاری "مووساسیر"
رەوەیەکیان پێشکەش بە خودای "خالدی" کردو ئاوایان گوت:
ھەر کەس ئەو رەوانە لە بەر دەرگای خودای "خالدی" بدزێ، ھەر کەس ببێنێ کە دەیاندزن و خۆیان لە تاریکیدا ون دەکەن،
ھەرکەس کە لە ناو شاری "مووساسیر" دەژی و دەبیسێ کە ئەو رەوانە لە بەر دەرگای خودای "خالدی" دەدزرێن و لەگەڵ خۆیانیان دەبەن و پێی ناڕەحەت نابێ، خودای "خالدی" ھیچ بەزەییەکی بۆ ئەو کەسانە نییە و وەچەی لە سەر زەوی ھەڵدەگرێ.
ھەر کەس ئەم نووسراوەیە لێرە ھەڵگرێ، ھەرکەس ئەم نووسراوەیە بشکێنێ، ھەرکەس کە بە کەسێکی تر بڵێ: بچو ئەم نووسراوەیە بشکێنە، تەواوی خوداکانی شاری "مووساسیر"، خودای "خالدی"، خودای "ھەوا" و خودای "ھەتاو" وەچەی لە سەر زەوی ناھێڵن.

بەستەرەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی مێژوویی تایبەت بە (عەشیرەتی برادۆست)