بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێش چەندێتییەکە ئەندازەی قورسایی نیشان دەدا. شت ھەرچی کێشی زیاتر بێ، ھەڵگرتن و لە زەوی بڕینی سەختترە. لە زانست و ئەندازیاریدا، بە گوێرەی یاساکەی نیووتن لە بابەت گرانییەوە، کێشی ھەر تەنێک بەرھەمی ئەو ھێزەیە کە تەنەکانی دەوروبەر دەیسەپێنن بە سەریدا و، زۆری بۆ دێنن و، بەرەو لای خۆیانی دەکێشن و، بەم کارە، دەبنە ھۆی بە ئەستەم جووڵانەوە و گران کەوتنی ئەو تەنە.

یەکەی پێوانی کێش ھەر ئەوەی ھێزە، کە لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا «نیووتن»ە. بۆ نموونە، تەنێک بە کۆمەڵتەی یەک کیلۆگرام نزیکەی ۹/۸ نیووتن لەسەر زەوی کێشی ھەیە و، نزیکەی لە شەشدا یەکی ئەوە لەسەر مانگ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]