کێرت گۆدێل
| کێرت گۆدێل | |
|---|---|
| بە ئەڵمانی: Kurt Friedrich Gödel | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی نیسانی ١٩٠٦ برنۆ، کۆماری چیک |
| مردن | ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ (٧١ ساڵ ژیاوە) پرینستۆن، نیو جێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Kurt Friedrich Gödel |
| ھۆی مەرگ | زۆربرسێتی |
| شوێنی ناشتن | Princeton Cemetery |
| باوک | Rudolf Gödel |
| دایک | Marianne Gödel |
| ھاوسەر | Adele Gödel |
| زمانی زگماکی | زمانی ئەڵمانی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی، زمانی ئینگلیزی |
| زمانی نووسین | زمانی ئەڵمانی |
| پیشە | ماتماتیکزان، مامۆستای زانکۆ، زانای کۆمپیوتەر، فیزیکزان |
| شوێنی کارکردن | زانکۆی پرینستۆن، Universität Wien، University of Notre Dame، Institute for Advanced Study |
| پەروەردە | Universität Wien |
| تێزی ئەکادیمی | Über die Vollständigkeit des Logikkalküls |
| ڕاوێژکاری دکتۆرا | Hans Hahn |
| قوتابیی | Philipp Furtwängler |
| دانیشتووی | نەمسا |
| شوێنی کار | برنۆ |
| ئایین | مەسیحییەت |
| ئەرشیڤەکان لە | ETH Zurich University Archives |
| ئەندامی | ئەنجومەنی پادشایی، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، ئەکادیمیای فەرەنسی بۆ زانست، National Academy of Sciences، American Philosophical Society |
| کۆد (٢٠١٢) | 10011419 |
کێرت گۆدێل (٢٨ی نیسانی ١٩٠٦ – ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) یان کێرت فرێدریش گۆدێل (بە ئەڵمانی: Kurt Friedrich Gödel) زانایەکی دیاری بوارەکانی لۆژیک و بیرکاری و فەلەسەفە بووە.[١] گۆدێل لەگەڵ ئەرستوو و گۆتلۆب فرێیگە بە یەکێک لە گرنگترین زانایانی لۆژیکی مێژوو دادەنرێت.[٢] لە سەدەی بیستەمدا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر بیرکردنەوەی زانستی و فەلسەفی ھەبووە. لەو سەردەمەدا کەسانی وەک بێرتراند ڕەسڵ لۆژیک و تیۆریی کۆمەڵەیان بەکار دەھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە بناغەکانی بیرکاری. گۆدێل کە لەسەر بنەمای کارەکانی ئەوانەی پێش خۆی بە شێوەیەکی دیار لۆژیک و بیرکاریی پێش خست.
دۆزینەوەکانی گۆدێل لە بنەماکانی بیرکاریدا بووە ھۆی سەلماندنی تیۆرمی کامڵیی (Gödel's completeness theorem) لە ساڵی ١٩٢٩ وەک بەشێک لە تێزی دوکتۆراکەی لە زانکۆی ڤیەنا. ھەروەھا بڵاوکردنەوەی تیۆرمەکانی ناکامڵیی گۆدێلی دوو ساڵ دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٣١دا بڵاو کردەوە. تیۆرمەکانی ناکامڵییی باس لە سنووردارکردنی سیستەمی ئەکسیۆمییی فەرمی دەکەن. بە تایبەتی، ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمێکی ئەکسیۆمیی فەرمی کە ھەندێک مەرجی تەکنیکی تێر دەکات ناتوانێت بڕیار لەسەر بەھای ڕاستیی ھەموو لێدوانەکان بدات سەبارەت بە ژمارە سروشتییەکان، و ناتوانێت بیسەلمێنێت کە خۆی یەکدەگرێتەوە. بۆ سەلماندنی ئەمە، گۆدێل تەکنیکێکی پەرەپێدا کە ئێستا بە ژمارەدانانی گۆدێل ناسراوە، کە دەربڕینە فەرمییەکان وەک ژمارەی سروشتی بەکۆد دەکات.
گۆدێل لە خێزانێکی دەوڵەمەندی ئەڵمانی زمان لە شاری برنۆ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ ئەوەی لە سەرھەڵدانی ئەڵمانیای نازی ڕزگاری بێت، کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا. دواتر لە ژیانیدا تووشی نەخۆشیی دەروونی بوو. وای دەزانی کە خواردنەکەی ژەھراوی دەکرێت؛ بۆیە ڕەتی کردەوە شت بخوات و لە برسێتیدا مرد.[٣]