کێبڵی جۆری ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێبڵێکی کەم ڕووتکراو کە چوار جووتی بادراو (ھەشت وایەر) نیشاندەدات.

کێبڵی جۆری ٥، بە گشتی بە کات ٥ ئاماژەی بۆ دەکرێت، کێبڵێکی جووت بادراوە بۆ تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان. کێبڵە ستانداردەکە لەتوانایدایە تا ١٠٠ مێگاھێرتز دابین بکات، و بۆ زۆر جۆری ئیترنێتی سەروو جووت بادراو گونجاوە. وە کات ٥ بۆ ھەڵگرتنی نیشانەکانی تر ھەوەکوو پەیام ناردن بە تەلەفۆن و ڤیدیۆ بەکاربراوە.







کۆتایی پێھێنان[دەستکاری]

TIA/EIA-568-B.1-2001 وایەرکاریی T568A
دەمبوس جووت وایەر ڕەنگ
١ ٣ ١ جووتی ٣ وایەری ١ سپی/سەوز
٢ ٣ ٢ جووتی ٣ وایەری ٢ سەوز
٣ ٢ ١ جووتی ٢ وایەری ١ سپی/پرتەقاڵی
٤ ١ ٢ جووتی ١ وایەری ٢ شین
٥ ١ ١ جووتی ١ وایەری ١ سپی/شین
٦ ٢ ٢ جووتی ٢ وایەری ٢ پرتەقاڵی
٧ ٤ ١ جووتی ٤ وایەری ١ سپی/قاوەیی
٨ ٤ ٢ جووتی ٤ وایەری ٢ قاوەیی
TIA/EIA-568-B.1-2001 وایەرکاریی T568B[١]
دەمبوس جووت وایەر ڕەنگ
١ ٢ ١ جووتی ٢ وایەری ١ سپی/پرتەقاڵی
٢ ٢ ٢ جووتی ٢ وایەری ٢ پرتەقاڵی
٣ ٣ ١ جووتی ٣ وایەری ١ سپی/سەوز
٤ ١ ٢ جووتی ١ وایەری ٢ شین
٥ ١ ١ جووتی ١ وایەری ١ سپی/شین
٦ ٣ ٢ جووتی ٣ وایەری ٢ سەوز
٧ ٤ ١ جووتی ٤ وایەری ١ سپی/قاوەیی
٨ ٤ ٢ جووتی ٤ وایەری ٢ قاوەیی

چەشنی کێبڵەکان، چەشنی کۆنێکتەرەکان و کێبڵکاریی تۆپۆلۆژییەکان بە TIA/EIA-568-B پێناسکراون. نزیکەی ھەمیشە، کۆنێکتەرە یەکەیییەکانی 8P8C (کە بەزۆری بە کۆنێکتەرەکانی RJ45 ئاماژەیان پێ کراوە) بۆ گەیاندنیان بە کێبڵی جۆری ٥ بەکارھاتوون. کێبڵەکە یان بە سیستمی T568A یان بە سیستمی T568B کۆتایی دێت. دوو سیستمەکە بەیەکسانی باش کار دەکەن، و دەشێت لە دامەزراندنێک تێکەڵکرابن بە مەرجێک ھەمان سیستم بەکارھاتبێت لە ھەردووک کۆتایی ھەر کێبڵێک.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ANSI/TIA/EIA-568-B.1-2001 Approved: April 12, 2001 ; Commercial Building Telecommunications Cabling Standard Part 1: General Requirements" (PDF). 090917 nag.ru

سەرچاوەکان[دەستکاری]