کیپا
کیپاھ یان کیپۆت (کۆ) یان یارمولکە یان کۆپێل کڵاوێکی تایبەت بە جوولەکەکانە، بەزۆری لە قوماش دروست دەکرێت، بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن پیاوانی جوولەکە و ھەندێکجاریش لەلایەن ژنانەوە لەبەر دەکرێت[١][٢][٣] بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجە نەریتییەی کە دەبێت «سەر دابپۆشرێت». باوترین جۆری سەرپۆشە کە لەلایەن پیاوان لە کۆمەڵگا جوولەکەکاندا لەبەربکرێت لە کاتی نوێژکردن، وە لەلایەن زۆربەی پیاوانی جوولەکەی ئۆرتۆدۆکس یان کۆنەپەرست و تووندڕەوەکان، یان ئەوانەی بەتووندی پابەندی ئایینەکەیانن، لە زۆربەی کاتەکانی تریشدا لەبەر دەکرێن. لە نێو تاکە جوولەکە غەیرە ئۆرتۆدۆکسەکان، ھەندێکیان لە زۆربەی کاتەکاندا لەبەریان دەکەن، لە کاتێکدا زۆربەیان تەنھا لە کاتی نوێژدا لەبەریان دەکەن، لەکاتی بەشداریکردن لە پەرستگا، یان لە ڕێوڕەسمەکانی تردا، ھەندێکی تریش بە دەگمەن لەبەریان دەکەن، یان ھەرگیز لەبەریان ناکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Learning، My Jewish. «Ask the Expert: Can Women Wear Kippot?». My Jewish Learning (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Palmer، Jordan؛ SHAFRIN، RABBI JESSICA (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Can women wear Kippot? - St. Louis Jewish Light». St. Louis Jewish Light. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Sommer، Allison Kaplan. «Should a Jewish woman cover her head ... with a yarmulke?». Haaretz.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.