کیم یو-شین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری (کیم یو شین) لە پاڕکی نامسان، سێئول، کۆریای باشوور
گۆڕی ژەنەڕاڵ کیم یو شین لە گیۆنگجو

کیم یو شین (بە ھانگۆل: 김유신؛ بە ھانجا: 金庾信)، لە دایکبووی (٥٩٥ز - ١٨ی ئابی ٦٧٣ز). ژەنەڕاڵێکی شانشینی شیللا بوو لە سەدەی حەوتەم. ڕابەرایەتی کرد بۆ یەگرتنەوەی نیمچەدوورگەی کۆریا لەلایەن شیللاـوە لەژێر فەرمانڕەوایی پاشا مویۆلی شیللا و پاشا مونموی شیللا.

خێزان[دەستکاری]

کیم یو شین دوو خوشکی ھەبوون، کیم بۆھوی و کیم مونھوی (بە ھانگۆل: 김문희؛ بە ھانجا: 金文姬). کیم مونھوی دواتر بوو بە شاژن مونمیۆنگ (بە ھانگۆل: 문명왕후؛ بە ھانجا: 文明王后)، و ھاوسەری ھاوڕێی منداڵی پاشا مویۆلی شیللا. کە باوەڕپێکراو بوو بۆ ڕابەرایەتی کردنی یەکخستەنەوەی نیمچەدوورگەی کۆریا لە ژێر فەرمانڕەوایی شیللا. مویۆل و مونمیۆنگ باوانی پاشا مونموی شیللا و کیم ئینمون بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]