بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیمیا عەلیزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیمیا عەلیزادە زینوزی (بە فارسی: کیمیا علیزاده زنوزی) لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە ئێران لەدایکبووە، وەرزشکارێکی تایکواندۆی بولگار و ئێرانییە. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ ٢٠١٦ لە کێشی ٥٧ کیلۆگرامی ژنان میدالیای برۆنزی بەدەست ھێنا. یەکەم و تاکە ژنی ئێرانییە کە لە مێژووی وەرزشی ئێراندا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا میدالیای بەدەستھێناوە.[١][٢] لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا، گەنجترین خاوەن میدالیای مێژووی ئێرانە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا. پێش ئەو ناسر گیوەچی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا گەنجترین میدالیای ئێران بوو لە ئۆڵۆمپیادی ھێلسنکی ساڵی ١٩٥٢.[٣]

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨، عەلیزادە وەک ئاڵا ھەڵگری کاروانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. بەڵام بەھۆی پێکانەوە لە یارییەکان کشایەوە.[٤] دوای ئەم ڕووداوە، ئیلاھا ئەحمەدی، تەقەکەری ئێرانی، لە شوێنی کیمیا عەلیزادە وەک ئاڵا ھەڵگری کاروانی ئێرانی گرتەوە.[٥]لە ١٨ی ١ی ٢٠١٨، ھەندێک لە ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە کە لە گەشتەکەی بۆ ھۆڵەندا نەگەڕاوەتەوە و ڕایان گەیاندووە کە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی تۆکیۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە ئاڵای ھۆڵەندا لەسەر سیاپچانگ ڕێپێوان دەکات.[٦] بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، کیمیا عەلیزادە لە ھاوینی ٢٠٢١ لەژێر ئاڵای سپی و وەک ئەندامێکی تیمی پەنابەرانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ بەشداری دەکات.[٧]لە مێھر ٢٠١٨، بی بی سی عەلیزادە وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنە ئیلھامبەخش و کاریگەرەکەی ساڵی ٢٠١٩ ھەڵبژارد.[٨][٩] لە یەکەم کاردانەوەی خۆیدا بەرامبەر بە بارودۆخی خۆی لە ئێران، لە پەیامێکی ئینستگرامدا نووسیویەتی: من یەکێکم لەو ملیۆنەھا ژنە ستەملێکراوەی ئێران کە ساڵانێکە بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت یاریم لەگەڵ دەکەن.[١٠]لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ توانی لە جەید جۆنز بباتەوە کە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ بوو و ئێستا پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیھانییە، بەڵام نەیتوانی میدالیایەک بەدەستبھێنێت و پلەی چوارەمی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «بیوگرافی کیمیا علیزادە تکواندو کار ملی پووش ایران از سایت اختصاصی ایشان» (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «کیمیا تاریخسازی کرد» (بە فارسی).
  3. «علیزادە ۱۸ سالە با شکست ڕکورد ناصر گیوە چی ۱۹ سالە نام خود ڕا بە عنوان کم سنترین مدالآور ایران درالمپیک ثبت کرد».
  4. «کیمیا علیزادە پرچمدار کاروان ایران بە دلیل مصدومیت بازیھای آسیایی جاکارتا ڕا از دست داد».
  5. «تمام پرچمداران ایران در بازیھای آسیایی/ از نامجو تا الھە احمدی».
  6. «کیمیا علیزادە در المپیک خارج از پرچم ایران مبارزە میکند».
  7. کیمیا علیزادە، تنھا ورزشکار زن ایرانی صاحب مدال المپیک، زیر پرچم سفید بە توکیو میرود
  8. «کیمیا علیزادە و ڕایا بیدشھری در فھرست بیبیسی از زنان تأثیرگذار جھان». radiofarda.com. ۲۵ مھر ۱۳۹۸. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  9. «کیمیا در میان ١٠٠ زن الھام بخش سال ٢٠١٩». ۲۵ مھر ۱۳۹۸. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  10. «ھشدار اورتگاس بە مقامات ایران بە بھانە خروج کیمیا علیزادە: ایران زنان نیرومند بیشتری ڕا از دست خواھد داد» (بە فارسی). صدای آمریکا.
  11. «المپیک توکیو؛ کیمیا علیزادە چھارم شد».