بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیمیای نائەندامیی زیندەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیمیای نائەندامیی زیندەیی
لقیکیمیای نائەندامی، ژینکیمیا
بەشێکە لەکیمیای نائەندامی
جێبەجێکارbioinorganic chemist

کیمیای نائەندامیی زیندەیی بوارێکە کە لە ڕۆڵی کانزاکان لە ژینناسیدا دەکۆڵێتەوە. کیمیای نائەندامیی زیندەیی لێکۆڵینەوە لە دیاردە سروشتییەکان وەک ڕەفتاری میتالۆپرۆتینەکان و ھەروەھا ئەو کانزایانەی بە دەستکرد داخڵ دەکرێن، لەوانەش ئەوانەی ناپێویستن، لە پزیشکی و ژەھرناسیدا لەخۆ دەگرێت. زۆرێک لە پرۆسە زیندەیییەکان وەک ھەناسەدانی خانەیی بەندن لەسەر ئەو گەردانەی کە دەکەونە ناو کایەی کیمیای نائەندامییەوە. ئەم لقە ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە مۆدێلە نائەندامییەکان یان ئەو لاساییکەرەوانە دەگرێتەوە کە ڕەفتاری میتالۆپرۆتینەکان لاسایی دەکەنەوە.[١]

وەک تێکەڵەیەک لە ژینکیمیا و کیمیای نائەندامی، کیمیای نائەندامیی زیندەیی گرنگە لە ڕوونکردنەوەی کاریگەرییەکانی پرۆتینەکانی گواستنەوەی ئەلیکترۆن، بەستنەوە و چالاککردنی ژێرخانەکان، کیمیای گواستنەوەی ئەتۆم و گرووپەکان و ھەروەھا خاسیەتەکانی کانزا لە کیمیای زیندەییدا. پەرەپێدانی سەرکەوتووانەی کارە نێوانپسپۆڕییە ڕاستەقینەکان بۆ پێشخستنی کیمیای نائەندامیی زیندەیی پێویستە.[٢]

پێکھاتەی زیندەوەران

[دەستکاری]

نزیکەی ٩٩٪ی بارستایی گوانداران لە توخمەکانی کاربۆن، نایترۆجین، کەلسیۆم، سۆدیۆم، کلۆر، پۆتاسیۆم، ھایدرۆجین، فۆسفۆر، ئۆکسجین و گۆگرد پێکھاتووە.[٣] ئاوێتە ئەندامییەکان (پرۆتینەکان، لیپیدەکان و کاربۆھیدراتەکان) زۆربەی کاربۆن و نایترۆجین لەخۆ دەگرن و زۆربەی ئۆکسجین و ھایدرۆجین وەک ئاو بوونیان ھەیە.[٣] تەواوی کۆمەڵەی ئەو بایۆگەردانەی کانزایان تێدایە لەناو خانەدا بە میتالۆم ناودەبرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Stephen J. Lippard, Jeremy M. Berg, Principles of Bioinorganic Chemistry, University Science Books, 1994, ISBN 978-0-935702-72-9
  2. Gumerova، Nadiia I.؛ Rompel، Annette (٣١ی ئازاری ٢٠٢١). «Interweaving Disciplines to Advance Chemistry: Applying Polyoxometalates in Biology». Inorganic Chemistry (بە ئینگلیزی). ٦٠ (9): ٦١٠٩–٦١١٤. doi:١٠.١٠٢١/acs.inorgchem.١c٠٠١٢٥. ISSN ٠٠٢٠-١٦٦٩. PMC ٨١٥٤٤٣٤. PMID ٣٣٧٨٧٢٣٧.
  3. 1 2 Heymsfield S، Waki M، Kehayias J، Lichtman S، Dilmanian F، Kamen Y، Wang J، Pierson R (١٩٩١). «Chemical and elemental analysis of humans in vivo using improved body composition models». American Journal of Physiology. ٢٦١ (2 Pt 1): E١٩٠–٨. doi:١٠.١١٥٢/ajpendo.١٩٩١.٢٦١.٢.E١٩٠. PMID ١٨٧٢٣٨١.