بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیمیای سەوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیمیای سەوز (بە ئینگلیزی: Green chemistry) کە ھاوشێوەی کیمیای بەردەوام (Sustainable chemistry)یان کیمیای بازنەیییە (Circular chemistry)، بوارێکە لە زانستی کیمیا و ئەندازیاریی کیمیا کە سەرنج دەخاتە سەر دیزاینکردنی ئەو بەرھەم و پرۆسانەی کە بەکارھێنان و بەرھەمھێنانی ماددە مەترسیدارەکان کەم دەکەنەوە یان بە تەواوی نەیانھێڵن.

جیاوازی لەگەڵ کیمیای ژینگەدا

[دەستکاری]

بۆ تێگەیشتن لەم جیاوازییە پێویستە ئاماژە بەم دوو خاڵە بکرێت:

  • کیمیای ژینگە: سەرنج دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی ماددە کیمیایییە پیسکەرەکان لەسەر سروشت.
  • کیمیای سەوز: سەرنج دەخاتە سەر کاریگەریی ژینگەییی خودی زانستی کیمیا، لەوانەش کەمکردنەوەی بەکاربردنی سەرچاوە نوێ نەبووەوەکان و دۆزینەوەی ڕێگەی تەکنەلۆجی بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە.

ئامانجە سەرەکییەکانی کیمیای سەوز بریتین لە دیزاینکردنی گەرد، ماددە، بەرھەم، و پرۆسەی وا کە لە ڕووی بەکارھێنانی سەرچاوەکانەوە کاراتر بن و لە بنەڕەتیشەوە سەلامەتتر بن، کە دەکرێت ئەم ئامانجانە لە چەندین بواری جیاوازدا جێبەجێ بکرێن.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • "Green Chemistry". United States Environmental Protection Agency. 28ی حوزەیرانی ٢٠٠٦.
  • Sheldon, R. A. ; Arends, I. W. C. E. ; Hanefeld, U. (2007). Green Chemistry and Catalysis. ISBN 978-3-527-61100-3.
  • Clark, J. H. (1999). "Green chemistry: Challenges and opportunities". Green Chemistry. 1: 1–8.
  • "Green Chemistry". LibreTexts. 6 February 2015. Retrieved 2 February 2025.