بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیمیای تیۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاکوبس ھێنریکس ڤانت ھوف، یەکێک لە پێشەنگە ڕچەشکێنەکانی بواری کیمیای فیزیایی و تیۆری کە یەکەم خەڵاتی نۆبڵی کیمیای وەرگرت

کیمیای تیۆری (بە ئینگلیزی: Theoretical chemistry) لقێکە لە زانستی کیمیا کە پەرە بە گشتاندن و بنەما تیۆرییەکان دەدات کە بەشێکن لە جبەخانەی سەرەکی و بنچینەییی کیمیای مۆدێرن.

ئەم زانستە چەمک و بنەما سەرەکەیییەکانی وەک بەستەری کیمیایی، کارلێکی کیمیایی، ھاوھێزی (Valence)، ڕووبەری وزەی شاراوە (Potential energy surface)، خولگە گەردییەکان (Molecular orbitals)، کارلێکەکانی خولگەکان، و چالاککردنی گەردەکان ڕوون دەکاتەوە و پەرەیان پێ دەدات.

بوارەکانی کارکردن

[دەستکاری]

کیمیای تیۆری زۆرجار ماتماتیک و فیزیا بەکاردەھێنێت بۆ لێکدانەوەی ڕەفتاری ماددەکان. ئەم بوارە بنەمای چەندین لقی تر پێکدەھێنێت، لەوانە:

  • پەرەپێدانی مۆدێلە ماتماتیکییەکان بۆ پێشبینیکردنی کارلێکە کیمیایییەکان.
  • لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی ئەلیکترۆنیی گەردیلە و گەردەکان.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]