کیمیای ئەستێرەیی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کیمیای ئەستێرەیی (بە ئینگلیزی: Astrochemistry) لقێکی زانستیی نێودیسپلینییە کە خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ڕێژەی زۆری و کارلێکەکانی گەردەکان لە بۆشایی قووڵی ئاسماندا، ھاوکات لەگەڵ کارلێککردنیان لەگەڵ تیشکدانەوەدا. ئەم دیسپلینە لەگەڵ زانستەکانی گەردوونناسی (Astronomy) و کیمیادا تێکەڵکێشە. زاراوەکە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ لێکۆڵینەوەکانی ناو کۆمەڵەی خۆر و ناوەندی نێوان ئەستێرەکان.
لقە پەیوەندیدارەکان و بوارەکانی لێکۆڵینەوە
[دەستکاری]- گەردوونپێکھاتەناسی (Cosmochemistry): لێکۆڵینەوە لە ڕێژەی زۆریی توخمەکان و ڕێژەی ئایزۆتۆپەکان لە کەرەستەکانی کۆمەڵەی خۆردا، وەک نەیزەکەکان.
- فیزیای ئەستێرەییی گەردی (Molecular astrophysics): خوێندنی گەردیلە و گەردەکانی نێوان ئەستێرەکان و کارلێکیان لەگەڵ تیشکدا.
دروستبوون، پێکھاتە، پەرەسەندن و چارەنووسی ھەورە گەردییەکان (Molecular clouds) بایەخێکی تایبەتی ھەیە، چونکە ئەم ھەورانە شوێنی لەدایکبوونی کۆمەڵە ھەسارەیییە نوێیەکانن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- "Astrochemistry". www.cfa.harvard.edu/. 15ی تەممووزی 2013. Archived from the original on ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کیمیای ئەستێرەیی تێدایە.