کیمیای ئۆرگانۆمەتاڵی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کیمیای ئۆرگانۆمەتاڵی (بە ئینگلیزی: Organometallic chemistry) بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە ئاوێتە ئۆرگانۆمەتاڵییەکان؛ ئەوانەش ئەو ئاوێتە کیمیایییانەن کە لانیکەم خاوەنی یەک بەستەری کیمیایین لە نێوان گەردیلەیەکی کاربۆنی گەردێکی ئەندامی و کانزایەکدا (لەوانەش کانزا تفتەکان، کانزا تفتییەکانی زەوی، و کانزا ڕاگوزەرەکان). ھەندێک جار ئەم پێناسەیە بەرفراوانتر دەکرێت بۆ ئەوەی نیمچەکانزاکانی وەک بۆرۆن، سیلیکۆن، و سیلینیۆمیش بگرێتەوە.
جگە لە بەستەرەکان لەگەڵ پارچە یان گەردە ئەندامییەکان، بەستەرەکان لەگەڵ کاربۆنی «نائەندامی» دا (وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە کاربۆنیلی کانزایی، سیانید، یان کارباید) بەگشتی وەک ئاوێتەی ئۆرگانۆمەتاڵی سەیر دەکرێن. ئەم بوارە لایەنەکانی کیمیای نائەندامی و کیمیای ئەندامیی تەقلیدی پێکەوە کۆدەکاتەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Crabtree, Robert H. (2009). The Organometallic Chemistry of the Transition Metals.
- IUPAC, Compendium of Chemical Terminology, 5th ed. (2025). "organometallic compounds". doi:10.1351/goldbook.O04328.
- C. Elschenbroich (2006). Organometallics. VCH. ISBN 978-3-527-29390-2.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کیمیای ئۆرگانۆمەتاڵی تێدایە.