کیمبێرلی ھیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیمبێرلی ھیل
ھیل لە ٢٠١٦
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواوKimberly Hill
ناسناو(ەکان)Kimmy, Kim Hill
ڕەگەزنامەئەمریکا
لەدایکبوون (١٩٨٩-١١-٣٠) ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
پۆرتلاند، ئۆریگۆن، U.S.
باڵا1.93 m
کێش72 kg

کیمبێرلی ھیل (بە ئینگلیزی: Kimberly Hill؛ لە دایکبووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩، پۆرتلاند، ئۆریگۆن)خانمە یاریزانی پیشەگەری تۆپی بالەی ئەمریکییە. یاریزانی پیشووی ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی ئەمریکایە. ھەڵگری مەدالیای زێرە لە پالاوانیتی تۆپی بالەی جیھانی ٢٠١٤،[١] و بەباشترین یاریزانی پالاوانێتییەکە دەستنیشانکرا،[٢]ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ی ڕیۆ، جامی جیھانی تۆپی بالە لە ٢٠١٥ بەدەست ھێناوە.[٣] لە دوایین بەشداری خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی ئەمریکا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە یاری بالە، مەدالیای زێری بەدەست ھێنا دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی بەڕازیل بە ٣ سێتی بێ بەرامبەر.[٤]دوای ماوەیەکی کورت لەم پالاوانێتییە وازھێنانی خۆی لە یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی بالەی خانمانی ئەمریکا ڕاگەیاند.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Volley, Mondiale: Usa batte Cina 3-1". La Gazzetta dello Sport - Tutto il rosa della vita (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 2021-08-17.
  2. ^ "CEV - Confédération Européenne de Volleyball". web.archive.org. 2014-10-19. Retrieved 2021-08-17.
  3. ^ "FIVB Volleyball World Grand Prix 2013". www.fivb.org. Retrieved 2021-08-17.
  4. ^ "Volleyball HILL Kimberly - Tokyo 2020 Olympics". .. (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17. {{cite web}}: Check |url= value (help)[بەستەری مردوو]
  5. ^ WoV (2021-08-12). "USA W: Kimberly Hill announced her retirement from the national team". WorldOfVolley (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17.