بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا (ھێمای ئێس ئای: km/h؛ کورتکراوە نا-ئێس ئایییەکان: kph, kmph, km/hr) یەکەیەکی خێرایییە، کە ژمارەی ئەو کیلۆمەترانە دەردەبڕێت کە لە یەک کاتژمێردا بڕاون.

مێژوو

[دەستکاری]

ھەرچەندە مەتر لە ساڵی ١٧٩٩دا بە فەرمی پێناسە کرا، بەڵام زاراوەی "کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا" دەستبەجێ بەکارنەھات – میریامەتر (١٠٬٠٠٠ مەتر) و میریامەتر لە کاتژمێرێکدا لەبری کیلۆمەتر و کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا پەسەندتر بوون. لە ساڵی ١٨٠٢دا زاراوەی "myriamètres par heure" لە ئەدەبیاتی فەرەنسیدا دەرکەوت.[١] لە لایەکی ترەوە، ھۆڵەندییەکان لە ساڵی ١٨١٧دا کیلۆمەتریان پەسەند کرد بەڵام ناوە ناوخۆییەکەی mijlیان پێ بەخشی (میلی ھۆڵەندی).[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Develey، Emmanuel (١٨٠٢). Physique d'Emile: ou, Principes de la science de la nature. بەرگی ١. Paris.
  2. de Gelder، Jacob (١٨٢٤). Allereerste Gronden der Cijferkunst [Introduction to Numeracy] (بە هۆڵەندی). 's-Gravenhage and Amsterdam: de Gebroeders van Cleef. لاپەڕە ١٥٥–١٥٦. لە ٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.