کۆیلی تێسلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆیلیی تێسلا (بە ئینگلیزی: Tesla Coil) سووڕێکی گۆڕینی دەنگدانەوەیە کە لەلایەن نیکۆلا تێسلا لە ساڵی ١٨٩١ دروست کراوە و بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی ڤۆڵتییەی بەرز و کارەبای نزم و کارەبای گۆڕاو فرێکوێنسی بەرز.[١] تێسلا ئەم بازنەیەی لە پێکھاتەی جۆراوجۆردا بەکارھێنا کە دوو یان ھەندێکجار سێ بازنەی کارەبایی دەنگدانەوەیان لەخۆگرتبوو. تێسلا ئەم کویلانەی بەکارھێنا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی داھێنەرانە، لەوانە لە بواری ڕووناکی، فۆسفۆڕسەنس، بەرھەمھێنانی تیشکی ئێکس، دیاردەی تەزووی گۆڕاو بە فرێکوێنسی بەرز، چارەسەری کارەبایی و گواستنەوەی بێ وایەری وزەی کارەبایی. بەرھەمی کویلەکانی تێسلا لە ٥٠ کیلۆڤۆڵتەوە دەست پێدەکات تا چەند ملیۆن ڤۆڵتێک بۆ کویلە گەورەکان.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Uth, Robert (December 12, 2000). "Tesla coil". Tesla: Master of Lightning. PBS.org. Retrieved May 20, 2008.
  2. ^ U.S. Patent No. 454,622, Nikola Tesla, SYSTEM OF ELECTRIC LIGHTING, filed April 25, 1891; granted June 23, 1891