بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد
پەرەپێدەرسڵێجھامەر گەیمز
بڵاوکەرەوەئاکتیڤیژن
دەرھێنەردەیڤ سوینسن
جۆش برێج
بێن وانات
گرێگ ڕێسدۆرف
بەرھەمھێنەرمایک سیرنیک
ترێڤە شاک
مایک مێجییە
ئادەم ئیسکۆڤ
شێوەسازڕەبێرت پیتس
زاک ھۆدسن
ئیڤان ھۆرت
بەرنامەسازڕەبێرت فۆستەر
جاسن بیڵ
ھوونەرمەندجۆی سالود
نووسەرستیفن رۆدس
سام ماگز
تۆچی ئۆنیوبۆچی
برێنت ڤی. فریدمان
ئاوازدانەربییەر ماککرایەری
زنجیرەکۆڵ ئۆڤ دیووتی
بزوێنەرئای دەبلیوو ٨٫٠
سەکۆپلەیستەیشن ٤
پلەیستەیشن ٥
مایکرۆسۆفت ویندۆز
ئێکس بۆکس وەن
ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
بڵاوبوونەوە٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
چەشنتەقەکەری کەسی یەکەم
شێوازتاک یاریزان

کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد (بە ئینگلیزی: Call of Duty: Vanguard؛ ودق: 'بانگەوازی ئەرک: پێشڕەو') یارییەکی ساڵی ٢٠٢١ی تەقەکەری کەسی یەکەمە کە لەلایەن سڵێجھامەر گەیمز پەرەی پێدراوە و لەلایەن ئاکتیڤیژن بڵاوکراوەتەوە.[١][٢] لە ٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢١ بۆ سەکۆکانی پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ویندۆز، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس بڵاوکراوەتەوە.[٣] بەشی ١٨ھەمی زنجیرە یارییەکانی کۆڵ ئۆڤ دیووتی یە. ڤانگارد بەشێوەی کۆمەڵێک چیرۆکی زنجیرییەیی لەدایکبوونی ھێزێکی تایبەت دەخاتەڕوو کە ئەرکیان ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ھەڕەشە و مەترسیانییە کە لە کۆتایییەکانی جەنگی جیھانی دووەم ھاتوونەپێش.[٤][٥][٦]

یارییەکە پێداچوونەوەی جۆراوجۆری بەدەستھێناوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، لەگەڵ ئەوەی ستایشکرا بەرامبەر بەو چێژەی کە یاریکەر دەیبینێت لە دۆخی ھەڵمەتبردن (کەمپەین Campaign) و فرە یاریزان (مەڵتیپلەیەر Multiplayer) و گرافیکەکەی، بەڵام دووچاری ڕەخنە بۆوە بەھۆکاری چیرۆکەکەی، دۆخی زۆمبی Zombies mode و نەبوونی نوێگەری تێیدا، ھەر بەم ھۆکارەش شکستی ھێنا لە بەدیھێنانی ئەم ئاستی فرۆشتنەی کە ئاکتیڤیژن بۆی دانابوو لە لیبیا، میسر، فەڕەنسا و ڕووسیا.

یاریکردن

[دەستکاری]

ھەڵمەتبردن (کەمپەین Campaign)

[دەستکاری]

کەمپەینی ڤانگارد تایبەتمەندی یاریکردنی میکانیکی ھەیە کە پێشتر لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: مۆدێرن وارفەر ناسێندرابوو، وەک ئەوەی یاریکەر دەتوانیت چەکی بەکارھێنراو لەسەر شوێنێکی تەخت دابنێت، کارلێککردن لەگەڵ دەرگاکان واتا کردنەوە بە نزیکبوونەوە لێوەی و جێبەجیکردنی شێوازی کوشتنی تەیکداونز(takedowns)یان جووڵەی کۆتای پێھێنان. تایبەتمەندییە نوێیەکانی یاریکردن ڕێگە بە یاریکەر دەدات کە توانای ھەبیت تەکنیکی زۆر پێشکەوتوو بەکاربھێنێت لەکاتی شەڕکردندا وەک تەقەکردن بە شێوەی نەبینراو لەپشت بەربەستێکەوە، تێکشکاندنی توخمە ژینگەیییەکانی ناو یارییەکە یان دروستکردنی ڕێگای نوێ بۆ تەواوکردنی ئامانجەکان بەشێوازی سەرکەوتن بەسەر دیوارەکاندا.[٧][٨]

فرە یاریزان (مەڵتیپلەیەر Multiplayer)

[دەستکاری]

دۆخی مەڵتیپلەیەری ڤانگارد شێوازێکی نوێی یاریکردنە لە زنجیرەکەدا، بەناوی "تەپۆلکەی قارەمان Champion Hill" کە جێگرەوەی دۆخی "شەڕە تفەنگ Gunfight"ە، دۆخێکی مەیدانیی 2v2ە کە پێشتر لە بەشەکانی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: مادێرن وارفیەر و کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس شەڕی سارد بینراوە.[٩][١٠] وەرزی دووەمی ڤانگارد بە "پێشبڕکێی چەک Arms Race" دەناسێنرێت، کە شێوازێکی یاریکردنی قەبارە گەورەیە کە دوو دەستەی ١٢ یاریزانی ھەوڵدەدەن پێنج بنکە بگرن یان لەناویان ببەن، ھەروەھا یاریکەران دەتوانن پارە بەدەستبھێنن لە کوشتن و تەواوکردنی ئامانجەکان بۆ کڕینی loadouts و killstreaks.[١١] "ھەنگاونانی بەرەنگاربوونەوە Combat Pacin" تایبەتمەندێکی نوێیە کە لەڕێگای مەڵتیپلەیەری ڤانگارد بە زنجیرەی کۆڵ ئۆڤ دیووتی ناسێنراوە، کە ڕێگا بە یاریکەردەدات جڵەوی یارییەکە بگرێتە دەست لەسەر شیوازی یارییەکە و ژمارەی یاریزانان.[١٢] وەک زیادکراوێک بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمی "تفەنگساز Gunsmith"، مەڵتیپلەیەری ڤانگارد سیستەمی "عەیار Caliber" ھەیە، کە لە ڕێگای جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنییەوە ژینگەی وێرانکاری و کاردانەوەی زیاتر دەھێنێتە ناو نەخشەکان.[١٣][١٤]

ھاوشێوەی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: جەنگی سارد، ڤانگاردیش ناوچەی جەنگیی تێدا جێگیرکراوە، کە ڕێگا بە یاریکەران دەدات پێشبکەون و چەک، کردەگەرەکان(operators)، شتومەکی ڕازاندنەوەی تر بەکاربھێنن.[١٣][١٤] وەک بەشەکانی پێشووی کۆڵ ئۆڤ دیووتی لە ساڵی ٢٠١٩وە، مەڵتیپلەیەری ڤانگاردیش بەتەواوی پشگیری یاری لەنێوان سەکۆ جیاوزەکاندا دەکات، لەگەڵ پشگیری لە یاریکردن لەنێوان نەوە جیاوازەکانی ھەشتەم و نەوەی نۆیەمی سەکۆکانی یاریکردنی ماڵەوە.[١٥]

زۆمبی

[دەستکاری]

دۆخی ھاوبەشی زۆمبی لە ڤانگارد دەگەڕێتەوە، کە لەلایەن ترێیارک بە ھاوکاری سڵێجھامەر گەیمز پەرەیپێدراوە، مۆدەکە بە فراونکردنی چیرۆکی دارک ئەسیر(Dark Aether) دادەنرێت، ھەروەھا وەک پێشەکییەک بۆ چیرۆکی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس شەڕی سارد دەردەکەویت.[١٦] لە دەستپیکی یارییەکەدا نەخشەیەکی نوێ دەردەکەوێت بە ناوی دێیە ئەنفانگ(Der Anfang) واتا سەرەتایی، کە یاریکردن لە سەربنەمای مانەوەیە لە خولەکانە لەگەڵ بنەمای ئامانجەکانی چوونەناوەوە یان بڵاوببنەوە(Outbreak) و ھێرش(Onslaught)، ھەردوو شیوازە نوێیەکە لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس شەڕی سارد ناسێنراون. توخمەکانی یاریکردنی بلاک ئۆپس شەڕی سارد لەناو ڤانگارد بوونیان ھەیە، وەک دراوەکانی Essence و Salvage، و Dark Aether-powered field بەرزکراوەتەوە. تایبەتمەندێکی نوێی یاریکردن زیادبووە بە ناوی Altar of Covenants واتا قوربانیگەی پەیمان نامەکان کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات ھەموو خولیک بەشێوازی ھەڕەمەکی buffs بکڕن، و ڕێگە بە دروستکردنی شەڕی جۆراوجۆر دەدات.[١٧] دوای خستنە بازاڕی یارییەکە نوێگەرییەکانیش ھەر بەردەوامبوون بۆ دۆخی زۆمبییەکان. نەخشەیەکی زیادە بە ناوی "خاکی نەفرەتلیکراو Terra Maledicta" لە شوباتی ٢٠٢٢ زیادکرا بۆ یارییەکە وەک بەشێک لە ناوەڕۆکی وەرزی دووەم.[١٨] لە نیسانی ٢٠٢٢ نەخشە کلاسیکییەکانی"بنەمای نۆرە round-based" ڕاگەیەندران، لەگەڵ نەخشەی یەکەم، دووبارە دروستکردنەوەی نەخشەی "کۆڵ ئۆڤ دیووتی: جیھان لەجەنگدا Call of Duty: World at War" بەناوی "شی نۆ نوما" (واتا: زەلکاوی مەرگ) کە لە وەرزی چوارەمدا بڵاوکرایەوە.[١٩] دووەم نەخشەی round-based بەناوی "سەردەسەڵاتدار The Archon" لە وەرزی پێنجەمی بلاوکرایەوە، کە دوایین نەخشە بوو کە بۆ دۆخی زۆمبی بڵاوکرابێتەوە.

داڕشتن

[دەستکاری]

کارەکتەر و ڕێکخستنەکان

[دەستکاری]

ڕووداوەکانی دۆخی ھەڵمەتبردن (کەمپەین Campaign) تاک-یاریزانی ڤانگارد باس لە ساڵی ١٩٤٥ دەکات نزیک کۆتایی جەنگی دووەمی جیھان لە ئەورووپا، لەگەڵ پاشچوونەوەی(flashbacks) جۆراوجۆری ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٤. چیرۆکی ڤانگارد بە شیوەی ڕیزبەندی چەند کاتێکی جیاواز دەگێردرینەوە. پاشچوونەکان چەنگە گەورە جۆراوجۆرەکانی وەک ھەڵمەتی باکووری ئەفریقا، بەرەی ڕۆژھەلات، بەرەی ڕۆژاوا و شەڕی پاسفیک نیشان دەدەن لە چاوی پاڵەوانە سەرەکییەکان. یاریکەر جڵەوی چەندین ئەندامیکی ھێزی ئەرکی ڤانگارد دەکات، کە دەستەیەکیان پێکھێناوە لە چەند ئەندامێکی جێبەجێکاری کردەگەر(Operations)یە تایبەتییەکان بۆ ئاشکرا کردنی فۆنێکس(Phoenix)(باڵندەیەکی خەیاڵییە بە کوردی پێدەگوترێت قەقنەس یان سیمرخ)، کە پرۆژەیەکی نھێنی نازییەکان بوو. ئەندامەکان بریتین لە سەرۆکی دەستەکە جێدار (ملازم) ئارسەر کینگزلەی لە سوپای ھیندی بەڕیتانی، دەستە ڕاستی ڕیچارد وێب، پۆلینا پێترۆڤا نیشانەشکێنی سوپای سوور، واید جاکسن فڕۆکەوانی ھێزی دەیایی ئەمریکا، لوکاس ڕیگز وێرانکەری سوپای ئوسترالیا و شەڕکەرێکی پارتیزانی یووگۆسلاڤی بەناوی میلۆس نۆڤاک. کەسایەتییە پاڵپشتییەکان لە پاشچوونەکان دەردەکەون، لەوانە تۆماس جۆنز عەریف لە سوپای بەریتانیا، میشا پێترۆڤا برای پۆلینا، ماتێیۆ ھیرناندز پۆلی سێیەمی یاریدەدەری دەزگاگێڕی فڕینەوانی، دێسمۆند ویلماتی سەرباز و ڕابرت جاکۆبز. پرۆژەی فۆنێکس دژبەری ھیزی ئەرکی ڤانگاردە، کە لەلایەن ئونتەشتوڕمفیورە (پلەیەکی سەربازی نازییەکانە بەواتای سەرداری زریانی بچووک دێت و ھاوتایە لەگەڵ پلەی جێداری دووەم) ھێرمەن فریزینگە سەرۆکایەتی دەکرێت. دژبەرەکانی تر بریتین لە ھاوپتاشتەرمفیورە (پلەیەکی سەربازی نازییەکانە بەواتای فەرماندەی سەرەکی ھێرشبردن دێت) جەنیک ڕیختە لێکۆڵەری ھێزی ئەرکی ڤانگارد لە کاتی دەستگیرکردنیان، لیۆ ستەینەر فەرماندەی بەرپرسی داگیر کردنی ستالینگراد، و ھێنری ھامز پێشڕەو لە سوپای بەریتانیا، کە زۆرجار دژایەتی ئوسترالییەکانی دەکرد لە باکووری ئەفریقا.

لە دۆخی فرە یاریزاندا، چیرۆکی وەرزەکانی یارییەکە دوای چیرۆکی دۆخی ھەڵمەتبردن ڕوودەدەن لە چەند کات و سەردەمی جیاوازدا، دامەزرێنەری ھێزی ئەرکی ڤانگارد، کاپتن کارڤەر بوچەر سەرکردایەتی دەستەکانی تری ھیزە تایبەتەکان دەکات لە ئەرکە نھینییەکان و کردەگەرییە جیھانییەکان. وەرزی کۆتایی ڤانگارد چەندین خراپەکار لە خۆی دەگریت کە لە بەشەکانی پێشوتری کۆڵ ئۆڤ دیووتی بوونیان ھەبووە وەک:راوڵ مێنیندز لە بلاک ئۆپس دوو و بلاک ئۆپس چوار، خالید ئەلەسەد لە مۆدێرن وارفەر، ھی ژین-ژین ناسراو بە سێراف یان سرافیم لە بلاک ئۆپس سێ و بلاک ئۆپس چوار، و ڕۆرک گەیبریاڵ لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: گۆستس.

ڕووداوەکانی چیرۆکی زۆمبی باس لە سەرەتای ساڵی ١٩٤٤ دەکات، کە دەستەیەکی کردەگەرە ھێزە تایبەتەکان نیشاندەدات کە دەجەنگن دژی سوپایەکی نەمر کە لەلایەن ئۆبەرفیورەر (پلەیەکی سەربازی نازییەکانە بەواتای سەرداری باڵا دێت) وڵفرەم ڤۆن لیست فەرماندەی SS unit Die Wahrheit سەرکەردایەتی دەکرێن. ڤۆن لیست لەڕێگای ئەو گرێدانە ھاوگوزەرانییەی کە ھەیبوو لەگەڵ بوونایەتێکی (قەوارە یان وجود) دارک ئەسیر کە ناوی کۆرتیفێکسی نەرمر(Kortifex the Deathless) بوو، بووبووە خاوەنی ھێزی زیندووکردنەوەی مردووەکانە. یارمەتیدەری دەستەی ھێزە تایبەتەکان پرۆفیسۆر گابرییەل کرافت بوو، زانایەکی دێوناس بوو کە ناچارکرابوو بۆ ڤۆن لیست کاربکات و یارمەتی بدات بۆ ئاشکراکردنی کەلوپەلە دەستکردەکانی دارک ئەسیر. کرافت کەلوپەلە دەستکردەکانی تری بۆ کردەگەرەکانی ھیزە تایبەتەکان دابین دەکرد، کە لەوڕێگایەوە دەیانتوانی پەیوەندی ھاوگوزەرانی خۆیان لەگەڵ بوونایەتییەکانی تری دارک ئەسیر پێک بھێنن، وەک: ساراکسسی سێبەر(Saraxis the Shadow), ئینڤیکتەری وێرانکەر(Inviktor the Destroyer)، نۆرتیکیوسی تێکشکێنەر(Norticus the Conqueror) و بێڵکەری جادووگەر(Bellekar the Warlock). دواتر قەوارەکانی تری دارک ئەسیر بەشداری ململانێکان دەکەن، لەوانە ڤێرکانای دواھەمین(Vercanna the Last) کە ھاوپەیمان بوو لەگەڵ دەستەی ھیزە تایبەتەکان و زەبالای فرودەر(Zaballa the Deceiver)ی ئەفسەری کۆرتیفێکس.

چیرۆکی سەرەکی

[دەستکاری]

ھەڵمەتبردن (کەمپەین Campaign)

[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤١، جێداری دووەم لوکاس ڕیگز لە تەبروق جێگیر کرا، وەک بەشێک لە سەربازگەی جرجەکانی تەبروقی سەرکردایەتی ئوستڕاڵی لەماوەی گەمارۆدانی تەبروق. دوای ھەوڵێکی شکستخواردووی بۆسە دانان لە دژی کاروانێکی لەشکری ئەفریقیی ئەڵمانی، ڕیگز ڕاسپردرا بۆ گێرانەوەی پێداویستییەکانی سوپای بەڕیتانی، شانبەشانی سەرباز دێسمۆند ویلمات ناسراو بە دێس و جێداری بەڕیتانی ڕابرت جاکۆبز. ڕیگز، دێس و جاکۆبز توانیان زانیاری ھەواڵگری پەیوەندیدار بە جەنەڕاڵ ئێرڤین ڕۆمل بدۆزنەوە، و کۆگایەکی دوژمنیش لەناوببەن، بەڵام بەھۆی سەربزێویەوە لەلایەن پێشڕەو(ڕائد) ھێنری ھامز دەستبەسەر کران. لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢، لە کاتی شەڕی دووەمی عەلمین، ڕیگز و جرجەکان لەلایەن ھێنری ھامز فەرمانیان پێکرا ھێڵکی بەرگری پێکبھێنن، بەڵام ڕیگز سەرپێچی فەرمانکە دەکات و ھەوڵدەدات گردەکە بگرێتەوە و داوای ھاوکاری بۆمبھاوێژەکان دەکات ھەروەھا دێسیش ھاوکاری دەکات. ھەردووکاین سەرکەوتوو دەبن ھەرچەندە دێس لەم چالاکییەدا دەکوژرێت. ڕیگز بەھۆی کەمبایەخبینی جرجەکان لە شەڕەکەدا توڕەدەبێت و چەقۆیەک لە ھامسز دەدات، بەم ھۆیەوە زیندانی دەکرێت.

لە حوزەیرانی ١٩٤٢، فڕۆکەوانی ھێزی دەیایی ئەمریکا جێدار واید جاکسن لەگەڵ پۆلی سێیەمی یاریدەدەری دەزگاگێڕی فڕینەوانی ماتێیۆ ھیرناندز کە تەقەکەری دۆشکەی فرۆکەکە بوو بەشداری شەڕی میدوەی دەکەن. لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٤٣، لەکاتی ھیرشکردنە سەر ھێزە چەکدارەکانی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن لە بوگەینڤل، فڕۆکەکەی جاکسن و ھیرناندز دەخرێتە خوارەوە ھەردووکیان لەلایەن سەربازانی ژاپۆن دەگیرین. لەلایەن لەشکری ٩٣ی پیادە ڕزگاردەکرین، دواتر ھاوکاریان دەکەن بۆ بەدەسستھێنانی فڕۆکەیەکی Aichi D3A بۆ یارمەتیدانی لەشکرەکە لە گرتنەوەی دوورگەکە.

لە مانگی ئابی ١٩٤٢، پەرستاری سوپای سووری سۆڤیەت پۆلینا پێترۆڤا، شایەتحاڵی داگیرکردنی ستالینگراد لەلایەن ڤێرماخت. شکستی ھێنا لە ڕزگارکردنی بۆریسی باوکی لە ڕەمیکردن لەلایەن سوپای دوژمن، بەلام توانی لەگەڵ میشای برای و چەند پارتیزانیکی سۆڤیەت ھەڵبێن. لە کۆتاییدا پێترۆڤا نازناوی «خاتوو نایتنگەل»ی پێدرا، لەکاتێکدا بەدوای فەرماندەی ئەڵمانی لیۆ ستاینەر دا دەگەڕا کە بەرپرسی ئەم داگیرکارییەبوو. لە کانوونی دووەمی ١٩٤٣، پێترۆڤا و میشا لە شاری ستالینگراد ھەوڵی تیرۆکردنی لیۆ ستاینەریاندا، بەڵام میشا بە سەختی برینداربوو. خۆی کردە قوربانی بۆئەوەی کات بۆ پێترۆڤا بگەڕێنێتەوە بۆئەوەی ھەڵبێت. لە کۆتاییدا پێترۆڤا ڕووبەڕووی ستاینەر دەبێتەوە، لە ئەنجامدا ستاینەر و پاسەوانە تایبەتەکانی دەکوژێت، ئەمەش بوو بە ئیلھامێک بۆ ھاووڵاتیانی ستالینگراد بۆ وەرگرتنەوە شارەکە لە دەستی نازییەکان. پاشان ئامانجی دواتری دەبیت بە کەسێکی بەرزتر لە لیۆ ستاینەر کە ئەویش ھێرمەن فریزینگەیە.

لە مانگی حوزەیرانی ١٩٤٤، پەڕەشووتەوانی سوپای بەریتانیا عەریف ئارسەر کینگزلەی بەشداری لە کردەگەری (ئۆپراسیۆن)ی تۆنگادا کرد، لەوێدا لەگەڵ تیپی پەرەشووت یارمەتی لەناوبردنی قەڵای تۆپخانەی مێرڤیڵ و چەند پردێکی ناوچەکە کرد بۆ ھاوکاریکردنی ھاوپەیمانان لە داگیرکردنی نۆرماندی. ئارسەر کینگزلەی دەبێتە ھاوڕێی کەسێکی پەرەشووتەوان بە ناوی ڕیچارد وێب، کە دواتر بوو بە دەستە ڕاستی.

کینگزلەی، وێب، پێترۆڤا، جاکسن و ڕیگز شانبەشانی سەربازی شەشەم، پارتیزانی یۆگۆسلاڤی میلۆس نۆڤاک، لە کۆتاییدا لەلایەن کاپتن کارڤەر بوچەر یەکەم ھێزی ئەرک(task force)ی ئۆپراسیۆنی تایبەتیان بۆ پێکھێندرا کە ناونرا ڤانگارد، کینگزلەی وەک سەرۆکی ھێزەکە دەستنیشان کرا. لە مانگی نیسانی ١٩٤٥، ھێزی ئەرکی ڤانگارد شەمەندەفەرێک دەڕفێنن بۆ ھامبورگ، بۆ گەڕان بەدوای زانیاری ھەواڵگری دەربارەی پڕۆژەی فۆنێکس (باڵندەیەکی خەیاڵییە بە کوردی پێدەگوترێت قەقنەس یان سیمرخ)، کە بەرنامەیەکی نھێنی نازی بوو لەلایەن ھێرمەن فریزینگە بەڕێوەدەبرا. لەکاتی دزەکردنە ناو ژێردەیایییەکی نازی دا، دەستەکە لەلایەن پیاوەکانی ھێرمەن فریزینگە دەستبەسەر کران، بەبێ جاکسن چونکە خۆی لێدوورخستنەوە، و نۆڤاک کە لەلایەن ھێنری ھامز بە کورسی لێیدەدرێت تاکو دەمریت. دەستەی ڤانگارد دەگەیەنرێنە بارەگای سەرەکی گێستاپۆ لە بەرلین، لەوێ ھێنری ھامز ئەفسەری شوتزستافێل جەنیک ڕیختەی دەستنشان کرد بۆ ڵێکۆڵینەوە لە دەستەی ڤانگارد. دواتر جاکسنیش گیرا دوای ئەوەی ھەوڵی دزینی فڕۆکەیەکی دابوو لە فڕۆکەخانەی تەمپلھۆف لە بەرلین، ڕیختە بە لەسێدارەدانی وێب دەستەکە ھیوابڕاو دەکات.

ڕیختە بێئاگابوو لە ئامانجی پڕۆژەی فۆنێکس و بەشداریکردنی فریزینگە، ھەوڵدەدات بە لێپرسینەوە لە پێترۆڤا و ڕیگز زیاتر بزانێت دەربارەی پەیوەندی ستاینەر و ئێرڤین ڕۆمل بە فریزینگەوە. ڕیختە بۆیدەردەکەویت کە پڕۆژەکە ھەوڵی کودەتا بووە، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی فریزینگە وەک فیورەری (وشەیەکی ئەلمانیای نازییە بە واتای سەرۆک دێت، ئەم وشەیە بۆ ئەدۆڵف ھیتلەر بەکاردەھات کە تاکە کەس بوو گەیشتبێت ئەم پلەیە) نوێی ڕەیخی چوارەم (بۆ جێنشینی گریمانەیی ڕەیخی سێیەم بەکاردێت کە ئەدۆلف ھیتلەر بووە، بۆ حاڵەتی ئەگەری سەرھەڵدانەوەی نازییەت بەکارھاتووە). لەکاتێکدا بەرلین کەوتە ژێر گەمارۆی سوپای سوورەوە دوای خۆکوشتنی ئەدۆڵف ھیتلەر، ڕیگز ھەڵدێت و خۆی ڕزگاردەکات لە لێکۆڵینەوەکە و دواتر دەستەی ڤانگارد ئازاد دەکات، لەوکاتەدا بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی وێب، کینگسلی ڕیختە دەکوژیت. دەستەی ڤانگارد بەدوای فریزینگە دەکەون تاکو تەمپلھۆف، دواجار لەوێ دەستگیریدەکەن و بە زیندووی دەیسوتێنن. ھەر چواریان سواری فرۆکەکەی فریزینگە دەبن، چەندین بەڵگەنامە و سەرمایەی ئەڵمانیا دەدۆزنەوە، کە دەبیتە ھۆی ئاشکراکردنی ئۆپراسیۆنە نھێنییە جیھانییەکانی نازییەکان. کینگسلی بڕیاردەدات کە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئەگریگەیت بکات، کە دامەزراوەیەکی نھێنی موشەکی V2 ە، فەرمان بە جاکسن دەکات کە بەرەو شوێنی دیاریکراو بفڕێت بە مەبەستی بەدواداچوون لە پرۆژەکە.

فرە یاریزان/ناوچەی جەنگ (Multiplayer/Warzone)

[دەستکاری]

لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩٤٤، کاپتن بوچەر دەست دەکات بە سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنی ڤولکان، کە ئۆپراسیۆنێکی جێبەجێکاری تایبەتی زۆر نھێنییە، بۆ ڕاوکردنی سەربازانی وڵاتانی تەوەر و زاناکان کە ڕایان کردبوو بەرەو باشووری زەریای ھێمن. بوچەر لەگەڵ ھێزی ئەرکی ترایدێنت بڵاوەدەکەن لە دوورگەی کاڵدێرا بۆ بەدواکەوتنی چالاکی نازییەکان، بەڵام فڕۆکەکەیان لەلایەن دژە فرۆکەوە دەخریتە خوارەوە و بەچەر و سێ ئەندامی ترایدێنت لە دوورگەکە گیردەخۆن. لەکاتی گەران بەناو دوورگەکەدا بەچەر دەخزیتە ناو عەمبارێکی نازییەکان لە کەناری دوورگەکە. ئەو زانیاریانەی کە لە دوورگەکە دەستیان دەکەوێت ئەوە دەردەخات کە نازییەکان کاریان لەسەر چەکێکی کیمیایی نوێ کردووە بە ناوی "Nebula V". بەچەر لەگەڵ ھێزی ئەرکی ێتی بەرەوە چیاکانی ئەڵپ دەڕۆن لە سویسڕا، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی "Nebula V" لە نزیک قەڵایەکی سەربازی نازییەکان. ئەندامانی ێتی ھێرش دەکەنە سەر قەڵا سەربازییەکە، بەڵام ناتوانن فەرماندەی قەلاکە بووەستێنن لە تەقاندی چەکی گازی "Nebula V"، ئەندامانی ێتی دوای تەقاندی چەکەکە گازییەکە زۆر بە زەحەمەت دەتوانن لە قەڵاکە ڕابکەن دوای ئەوەی گازەکە تەواوی قەڵاکە دەگرێتەوە.

نازییەکان دەستدەکەن بە بڵاوکردنەوەی "Nebula V" لە سەرتاسەری جیھاندا و لێدان لە شارە گەورەکانی وەک [پاریس] و [لەندەن] ھەروەھا دوورگەی کالدێرا. لە ئازاری ١٩٥١، بەچەر ھێزی ئەرکی ھارپی دەنێرێت بۆ ڕێگریکردن لە کاروانێکی ھێزەکانی نازی لە کالدێرا، لەوێ ڕادیۆیەک دەدۆزنەوە کە دەنگێکی نادیار بڵاودەکاتەوە. بەچەر درکی بەوە کردن کە بەرھەمھێنانی "Nebula V" شتێکی بەھێزی لە نزیک دوورگەی کالدێرا بەئاگا ھێناوەتەوە. لەکۆتایی دا دوورگەکە دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ لەنێوان دوو دڕندەی زەبەلاحی کایجو گادزێلا و گۆریلای کۆنگ.

دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک، کردەگەرەکانی ژێر فەرماندەیی بەچەر دەستیان کردن بە کاری بەکرێگیراوی، بەدوای زێر و سەرچاوای سامانی تری نازییەکاندا دەگەڕان. بەچەر تاکو ساڵی ١٩٧٦ سەرکردایەتی دەستەکەی خۆی دەکرد بەناوی (ھێزی ئەرکی نەمر)، بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێلیکۆپتەرێک کە بارێکی زێڕی ھەڵگرتبوو، بەڵام لەلایەن کینگزلەیەوە ڕقەبەرایەتی دەکرێت کە ئەویش دەستەیەکی بەکرێگیراوانی خۆی پێکھێناوە کە پێکھاتوون لە ئەندامانی ھێزی ئەرکەکانی تر.

زۆمبی

[دەستکاری]

لە مانگی ئازاری ١٩٤٤، دوابەدوای چالاککردنی سایکلۆترۆن لەلایەن نازییەکانەوە لە وێستگەی کۆتایی پرۆجێکت لە مۆراسکۆی پۆڵەندا، ئەو شوینەوارە دێرینانەی کە لەلایەن یەکەی SS Die Wahrheit دۆزراونەتەوە چالاک دەکرێن، ڕێگە بە چەند بوونایەتێک (قەوارە یان وجود) دەدەن لە ڕەھەندی دارک ئەسیر دەستی بگات بە جیھانی ڕاستی. تیمێک لە کردەگەرەکانی ھیزی تایبەتەکان وەڵامی پەخشێکی فریاگوزاری دەدەنەوە کە لەلایەن پرۆفیسۆر گابرێل کرافتەوە نێردراوە، کە زانایەکی دێوناسە و ناچار کراوە کار بۆ ڤۆن لیست بکات و دەکەوێتە شەڕێکی نوێ دژی ڤۆن لیست و سوپا نەمرەکەی کۆرتیفێکس. کرافت یارمەتی کردەگەرەکان دەدات لە شەڕکردن لەگەڵ نەمرەکان، بە دابینکردنی کەلوپەلە دەستکردەکانی دارک ئەسیر کە ڕێگەیان دەدات پەیوەندی لەگەڵ چوار بوونایەتییەکەی تری دارک ئەسیر دروست بکەن، کە پێکدێن لە ساراکسسی سێبەر(Saraxis the Shadow), ئینڤیکتەری وێرانکەر(Inviktor the Destroyer)، نۆرتیکیوسی تێکشکێنەر(Norticus the Conqueror) و بێڵکەری جادووگەر(Bellekar the Warlock). کە ھەموویان کاردەکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی پلانەکەی کۆرتیفێکس.

کردەگەرەکانی ھێزە تایبەتەکان لە کۆتایدا دەروازەیەکی دارک ئەسیر دەدۆزنەوە لە ئۆفیسی ڤۆن لیست لە ستالینگراد، ھەر لەوێ پەڕەیەکی مۆرکراوی پەڕتووکی ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان دەدۆزنەوە کە کتێبێکی جادوویی کۆنە بۆ بانگھێشتکردنی بوونایەتییەکانی دارک ئەسیر بەکارھێنراوە. لەکاتێکدا چوار بوونایەتییە ھاوپەیمانکە پلانێک دادەنین بۆ گەڕاندنەوەی پەڕە ونبووەکە، ھەروەھا دەزانن کە بوونایەتێکی تر بە ناوی، ڤێرکانای دواھەمین(Vercanna the Last) وەڵامی بانگەوازییەکەی بێڵکەری داوەتەوە بۆ یارمەتیدان و ئامادەیە بەشداری شەڕەکە بکات دژی کۆرتیفێکس. بە بەکارھێنانی دەروازەیەک کە لەلایەن ڤێرکاناوە کراوەتەوە، کردەگەرەکان گەشت دەکەن بۆ میسر، لەوێ بەردەوام دەبن لە شەڕکردن دژی ھێزەکانی ڤۆن لیست و ھەوڵدەدەن پەڕە مۆرکراوەکەی پەرتووکەکە بگەڕێننەوە. کۆرتیفێکس یەکیک لە ژێردەستەکانی بە ناوی زەبالای فرودەر(Zaballa the Deceiver) دەنێرێت بۆ ئەوەی کردەگەرەکان بوەستێنیت لە تەواوکردنی ئەرکەکەیان، ڤێرکانا ڕێنوێنی کردەگەرەکان دەکات لە گەڕاندنەوەی قەڵغانی فەوتێنەر(Decimator Shield) کە چەکێکی زیندووە و لە پێشووتردا ھی جەنگاوەرێکی لەشکری شەوانەی کۆرتفێکس بووە. بە بەکارھێنانی قەڵغانەکە، گەردەکانی وزە تێکدەشکێنن کە زنجیر کراون بە پەڕە ونبوەکە لە بۆشایدا، ڕێگەیان پێدەدات بیگەڕیننەوە. کرافت و بێڵکەر دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە ڕەنگە پەڕە ونبووەکە ببێتە سەرەداوێک لەسەر ئەوە چۆن بتوانن شێوە دەستکردەکانی کۆرتیفێکس جیابکەنەوە لە ڤۆن لیست و پەیوەندییەکەیان بپچڕێنن.

کردەگەرەکان گەشتدەکەن بۆ "شی نۆ نوما" (واتا: زەلکاوی مەرگ) شوێن ھەڵکۆڵینی Die Wahrheit کە یەکەم جار شیوە دروستکراوەکەی ساراکسس لەوێ دۆزراوەتەوە. دەستەکە لە کرافتوە دەزانن کە شوێنەوارەکە بەکارھاتووە بۆ جیاکردنەوەی ساراکسس لە خانەخویی مرۆڤی ڕەسەن، کە پێوستە ھەمان شت لەگەڵ کۆرتیفێکس و ڤۆن لیست بکەن؛ بەڵام ساراکسس یادەوەرییەکانی پێشووی خۆی لەبارەی شوێنەوارەکە لەبیرکردووە و ناتوانیت یارمەتیان بدات. ڤێرکانا ڕێنمایی دەستەکە دەکات لە بەھێز کردنی کێلە زەبەلاحە دێرینەکە؛ کە زایەڵەی ڕابردووی ساراکسس ئاشکرا دەکات. زایەڵەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە شوێنەوارەکە ئاوێنە بووە و بە دوو پارچە شکاوە. کردەگەرەکان پارچەکانی ئاوێنەکە دەگەڕێننەوە و پێکییەوە دەخەنەوە. جارێکی تر زایەڵەکە بانگ دەکرێت، ئەمجارە شێوەی ساراکسس وەردەگرێت. زایەڵەکە ھێرشدەکاتە سەر ساراکسس و ئەوە ئاشکرادەکات کە لەپێشوتردا ھاوژینی کۆرتیفێکس بووە. زایەڵەکە ھەوڵدەدات دەستەی ھێزە تایبەتەکان بکوژیت، بەڵام شکست دەھێنێت. کاتێک ئاوێنەکە بەتەواوی چاک دەبێتەوە یادەوەرییەکانی ساراکسس دەگەڕێنەوە، وایلیدەکات دواقۆناغی یارییەکەی کۆرتیفێکس بیربکەوێتەوە، کە دەستگرتن و جڵەوکردنی شتێکە بە ناوی "the Construct" واتا بنیاتنان.

کردەگەرەکانی ھێزە تایبەتەکان دەگەرینەوە بۆ شوێنە ھەڵکەندراوەکە لە میسر، لەوێ ئاوێنەی شوێنەوارەکە بەکاردەھێنن بۆ جیاکردنەوەی کۆرتیفێکس لە ڤۆن لیست. کۆرتیفێکس دەستبەرداری ڤۆن لیست دەبیت و دەیگوازیتەوە شوێنی کرافت، لەکاتێکدا گەشت دەکات بۆ دارک ئەسیر بۆ وابێژی (ئیدیعای) ھێزەکانی Construct. لە ڤۆن لیست و بوونایەتییەکەیەوە، کرافت و کردەگەرەکان دەزانن کە Construct بریتییە لە کێلێکی زەبەلاحی زیندوو و دێرین؛ کە توانای بەخشینی ھێزەکەی ھەیە بە ھەر تاکێک کە لەڕێگییەوە دەبن بە Archon واتا سەردەسەڵاتدار. ھەروەھا ئەوەیان زانی کە کۆرتیفێکس چەند ھەزار ساڵێک لەمەوبەر ھەوڵیداوە ببێتە Archon، بەڵام لەلایەن Construct ڕەتکراوەتەوە. پاشان دەستەی ھێزە تەیبەتەکان بەدوای سێ تاقیکردنەوەدا دەگەڕێن و تەواویان دەکەن، کە ڕێگەیان دەدات بگەن بە دارک ئەسیر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی Construct. کاتێک کرافت دەزانێت کە ڤۆن لیست ساشای خۆشەویستی کوشتووە، تۆڵەی خۆی دەکاتەوە و دەیکوژێتەوە، کردەگەرەکان دەچنە ناو دارک ئەسیر و لەگەڵ کۆرتیفێکس دەجەنگن، کە بووە بە Archonی نوێی Construct. سەرەنجام توانیان کۆرتیفێکس بکوژن و بەسەرکەوتووی لێی دەربازبن.

پەرەپێدان

[دەستکاری]

ڤانگارد سێیەم بەشەی زنجیرە یارییەکانی کۆڵ ئۆڤ دیووتییە کە لەلایەن سڵێجھامەر گەیمز گەشەیپێدراوە دوابەدوای کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ئەدڤانسید وارفەری ساڵی ٢٠١٤ و کۆڵ ئۆڤ دیووتی: جەنگی جیھانیی دووەمی ساڵی ٢٠١٧.

دوای بڵاو بوونەوەی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: جەنگی جیھانیی دووەم، ستۆدیۆکە بە پرۆسەی بنیاتنانەوەی پەیکەری دامەزراوەییدا تێپەڕی دوای ڕۆیشتنی ھەردوو ھاودامەزرێنەر و دەرھێنەری ستۆدیۆکە گلێن سکۆفیڵد و مایکڵ کۆندری. لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەلایەن ڤێنچەربیت ئەنجامدراوە سەبارەت بە دووبارە بنیاتنانەوە و ئاراستەکردنی پێشەنگی سڵێجھامەر گەیمز بۆ گەشەپێدانی ڤانگارد، سەرۆکی ستۆدۆ ئارۆن ھالۆن تیشکی خستە سەرئەوەی کە " ئیمە ئەوەمان خۆشدەوێت کە بۆمان ماوەتەوە و ئەوەشی کە خۆمان بنیاتمان ناوە، بەڵام دەشمانویست بیر لە داھاتوی ستۆدۆکەمان بکەینەوە و چۆن خۆمان بەھێزتر بکەین، شانازی دەکەین بەو بڕیارانەی کە بە درێژای ڕیگاکە داومانە کە ئێمەی گەیاندووەتە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ تێیداین لەگەڵ کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد.[٢٠][٢١]

لە سەرەتادا سووڕی سێ ساڵەی پەرەپێدان بوو لە نێوان ستۆدۆکانی ئینفینیتی وارد، ترێیارک و سڵێجھامەر گەیمز کە یەکەم مۆدێل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٢ نیشاندرا، و پێشبینی دەکرا کە ساڵی ٢٠٢٠یش بەردەوام و سڵێجھامەر گەیمز پیشەنگبێت لە بەرھەمھێنانی کۆڵ ئۆڤ دیووتی نوێ شان بەشانی ڕەیڤن سۆفتوەیر. بەھۆی ناکۆکی بەرژەوەندییەکانی نێوان ئەم دوو ستۆدیۆیە، بەرھەمھێننای یارییەکە درا بە ستۆدیۆی ترێیارک و جڵەوی پرۆژەکەی گرتەدەست، کە لە ئەنجامی ئەوەش پەرەی بە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس شەڕی سارد دا لە ساڵی ٢٠٢٠.[٢٢]

لە کاتی ڕاگەیاندی داھاتی چارەگی یەکەمی ئاکتیڤیژن لە مانگی ئایاری ٢٠٢١، ئەوە دووپاتکرایەوە کە پەرەپیدانی یاری نوێی کۆڵ ئۆڤ دیووتی لەلایەن سڵێجھامەر گەیمز بەڕێوەدەچێت کە وا بڕیارەلە چارەگی چوارەمی ٢٠٢١ بڵاوبکرێتەوە. پەرەپێدەری یارییەکەش لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ھەمان شتی پشتراست کردەوە. دانیاڵ ئەلیگری سەرۆک و بەرێوەبەری ئۆپراسیۆنی ئاکتیڤیژن بڵیزارد ڕایگەیاند «ئێمە زۆر دڵخۆشین بە بڵاوکردنەوەی کۆڵ ئۆڤ دیووتی ئەمساڵ، پەرەپێدانی لەلایەن سڵێجھامەر گەیمز بەرێوەدەبرێت، و یارییەکە زۆر ڕیک دەردەکەوێت و لە پایزدا بڵاودەکرێتەوە، ئەمە ئەزموونێکی بنیاتنراوە بۆ نەوەی داھاتوو لەگەڵ دیمەنە سەرسوڕھێنەرەکانی لەسەرجەم شێوازە یاریکردنەکانی وەک ھەڵمەتبردن، فرە یاریزان و دۆخی یاریکردن بە ھەرەوەزی».[٢٣]

ڤانگارد لەسەر وەشانێکی بەرزکراوەی بزوێنەری ئای دەبلیو ٨٫٠ دروست کراوە، ھەمان بزوێنەری کۆڵ ئۆڤ دیووتی: مۆدێرن وارفەر.[٢٤][٢٥] دیمەنەکانی یارییەکە بەشیکی بە بەکارھێنانی فۆتۆگرامەتری و تەکنیکی ڕووناکی قەبارەیی پەرەیپێدراوە لە ھەمان کاتدا وردەکاری ژینگەی بۆ دروستبوونی کاردانەوە لە کاتی زیانگەیاندن بە پێکھاتەکانی ناو یارییەکە و کاردانەوەی فیشەک لەکاتی بەرکەوتنی بە ڕوکارەکانی ناو یارییەکە.[٢٦][٢٧]

ئاشکرابوون و بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

ئاشکراکردن

[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ٢٠٢١ ھەندێک سەرچاوەی ناوخۆیی دزەیان بە کۆمەڵیک زانیاری کرد دەربارەی ڤانگارد پێش ئەوەی بە فەرمی ئاشکرا بکرێت، ئاشکراکردنەکان پێکھاتبوون لە بڵاوکراوەکان و ناوڕۆکی پێشپەردەی یارییەکە. ھەژمارە فەرمییەکانی کۆڵ ئۆڤ دیووتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشیوەیەکی گاڵتەئامێز دانیان بەم دزەکردنەدا نا، بەردەوام بوو لە گاڵتەکردن بە ئاشکراکردنەکان. لەھەمان کاتدا یەکەم تێزەری ڤانگارد لە ناو یاری ناوچەی جەنگی پەخشکرا، کە یاریزانە براوەکان لە ھەر یارێکی Battle Royale لە دیمەنی کۆتایدا لە دوورەوە نیشانشکێن دەکران لەلایەن پۆلینا پێترۆڤای پاڵەوانی ڤانگارد. ھەفتەیەک دواتر سەرناو (ناونیشان)ی یارییەکە ڕاگەیەندرا، شانبەشانی بەسەرھاتی گرتنی شوێنێک لە یاری وارزۆن؛ کە یاریکەران توانیان بەشدار لە دۆخێکی یاریکردندا بکەن کە ماوەکەی سنووردار بوو، بە ناوی "جەنگی ڤێردانسک (The Battle of Verdansk)" کە ھەموو یاریکەران پێکەوە یاریدەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی شەمەندەفەرێک، بەرلەوەی کە ڕابکەن فڕۆکەکان کە فرۆکەی جەنگی دووەمی جیھانین بۆمبیان بەسەردا دەبارێنن. پێشپەردەی ئاشکرا کردنی یارییەکە لە کۆتایی چالاکییەکەدا پەخشکرا، بەرلەوەی بە ئاشکرا لە؛ یوتیوب و ماڵپەڕەکانی تری تۆرەکۆمەڵاتییەکان بڵاوبکرێتەوە.

لە ٢٥ی ئاب، لە ماوەی گەیمزکۆم سڵێجھامەر گەیمز دیمەنی درێژکراوەی ڤانگاردی ئاشکرا کرد کە لە بەشی ئەرکەکانی "ھەڵمەتبردن(campaign)" بوو، کە لە بەرەی ڕۆژھەڵات بوو بە ناوی "ھاوینی ستالینگراد(Stalingrad Summer)". ئەم ئەرکە لە ڕوانگەی پاڵەوانی یارییەکە "پۆلینا پێترۆڤا" تێڕوانینێک دەدات سەبارەت بە سەرەتای داگیرکردنی ستالینگراد لە ساڵی ١٩٤٢، کاتێک ھەوڵدەدات ڕیگایەک بدۆزێتەوە بۆ ماڵەوە دوای ھێرشی ئاسمانی نازییەکان لە ھەمان کاتدا ھێزی پیادەی گەڕانی نازییەکان لەناودەبات.[٧]

لە ٧ی ئەیلوول، لە ماوەی پەخشێکی ڕاستەوخۆی نزیک ٣٠ خولەکی لە یوتیوب، بە سەرپەرشتی ئەندامانی دەستەی پەرەپێدانی سڵێجھامەر گەیمز، دەرھێنەری بیرۆکەی داھێنەرانە «گرێگ رێسکۆرف»، دیزاینەری سەرەکی «زاک ھۆدسن» و یاریدەدەری دەرھێنەری ھونەری «مات ئابۆت»، بە قولی وردەکاری فرە یاریزانی ڤانگاردیان ئاشکرا کردن لەگەڵ نیشاندانی ھەندێک پێکھێنەری تاکتیکیی یاریکردن.[٢٨]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

یارییەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکرایەوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤانگارد داواکردی پێشوەختە کۆمەڵێک "پاداشتێک (bonuses)"ی لەگەڵ بوو:[٢٩]

داواکردنی پێشوەختەی وەشانی ئاسایی Standard Edition Pre-order
[دەستکاری]

داواکردنی پێشوەختەی وەشانی ئاسایی بلاک ئۆپس شەڕی سارد ھیچ پاداشتێکی لەگەڵ نەبوو، بەلام ڤانگارد جیاواز بوو بۆ ئەم وەشانەش پاداشتی لەگەڵ بوو:

  • دەستراگەیشتنی پێشوەختە بۆ کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد بێتا.
  • چەکی چاپلەسەر کراوی ماستەرکرافتی نایت ڕەید.
  • بوخچەی چەکی ھێڵی پێشەوە، وەک (Shredder SMG) و (Wildwood SMG).
  • کردەگەر(Operator) ئارسەر کینگسلەی.
داواکاری پێشوەختەی بەشداربووی نێوان سەکۆکان Cross-Gen Pre-order
[دەستکاری]
  • ڕێگا بە یاریکەر دەدات کە لەسەر ھەردوو کونسڵی ئێستا و ڕابردوو یاری بکات.
  • ڕێگە بە یاریکەر دەدات پێنج کاتژمێر ئەزموون بەکارھێننای دوو چەک بکات.
داواکاری پێشوەختە وەشانی بێسنوور Ultimate Edition Pre-order
[دەستکاری]
  • بوخچەیەکی ھێزی ئەرکی لەخۆدەگرێت کە پێکدیت لە سێ بەرگی چەکی کردەگەر(Operator Skins) و سێ بلوپرێنتی چەک.
  • باتڵ پاس و ٢٠ تایر سکیپ.
  • دووھێندە کردنی ئێکس پی بەدەستھاتوو.

پێشوازی

[دەستکاری]

ڤانگارد پێداچونەوەی تێکەڵ و مامناوەندنی بەدەستھێناو، بەپێی کۆکەرەوەی پێداچونەوە مێتاکریتیک.[٤١][٤٢][٤٣]

سایمۆن کاردی لە ئای جی ئێن ٧ لە ١٠ی بە یارییەکە بەخشی، پێداچوونەوەکەی پوختەکردن بە گوتنی «ھەڵمەتی زۆر درەوشاوەکراوی ڤانگارد بڕێکی تەندروست لە چێژ و خۆشی دابیندەکات، تەنانەت ئەگەر پوختەی کورت و نەبوونی ھەمەچەشنی وایکردبێت لە شێوازە کلاسیکییەکانی سینەمای جەنگ کەمتربیت کە ھەوڵی لاسایکردنەوەی دەدات».[٤٤]

یوسف کۆڵ لە پۆلیگن ڕەخنەی لە دووبارە گێڕانەوەی جەنگی جیھانی دووەمی ڤانگارد گرت، گوتی کە ھاوێنە پێشکەوتخوازییەکەی بە دەست ھەستێکی ڕووکەشی ھەمەجۆری تۆکنیزمەوە دەناڵێنێت، پشتڕاستکردنەوەی مێژوو و پراکتیزەکردنی شوێنی کاری ئاکتیڤیژن بڵیزارد کە کۆمپانیاکە سکاڵای یاسایی لەسەر وەرگرتووە.[٤٥]

دوای بلاوبوونەوەی ڤانگارد، یاریکەران ئەوەیان دۆزییەوە کە لە نەخشەی "Der Anfang" لە دۆخی زۆمبیدا، پەڕەی قورئانی پیرۆز ھەیە کە بە شیوەی پەرشوبڵاوکراو دانراوە، لە ھەندێک شوێندا پەڕەکە خوێنی بەسەردا پرژاوە. لە وەڵامی ڕەخنەکاندا ئاکتیڤیژن پەڕەکانی لە یارییەکەدا لابرد و لە تۆڕی ئێکس داوای لێبوردنی لە یاریکەران کرد و ڕایگەیاند "ناوەڕۆکێک لە یارییەکەدا ھەبووە کە ھەستی موسڵمانانی بریندار کردووە، و لابراوە، بڕیار نەبوو وەک ئەوەی لە یارییەکەدا دەرکەوتووە بەم جۆرە بوون ھەبێت، بە قووڵی داوای لێبوردن دەکەین.[٤٦][٤٧][٤٨]

پەسندکردن

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات ھۆل ئەنجام سەرچاوە.
٢٠٢٢ کۆمەڵگەی خەڵاتەکانی کاریگەرییە بینراوەکان

(ڤیژوەڵ ئیفێکتز)

کاریگەری بینراوی نایاب لە پرۆژەیەک کە لە کاتی ڕاستی ڕووداوە براوە [٤٩][٥٠]
٢٥ھەیمین خەڵاتی ساڵانەی دی ئای سی ئی

D.I.C.E. Awards

یاری سەرھێڵی ساڵ پاڵێوراو [٥١]
بەرەوپێشچوونی نایاب لە ئەنیمەیشن پاڵێوراو
بەرەوپێشچوونی نایاب لە دەرھێنانی ھونەری پاڵێوراو
١٨ھەمین خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەڕیتانی بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان ئەنیمەیشن پاڵێوراو [٥٢][٥٣]
بەرەوپێشچوونی دەنگی پاڵێوراو
فرە یاریزان پاڵێوراو
باشترین کەسایەتی ڕۆڵگێڕی ناو کایەکە (لاورا بەیڵی بۆ ڕۆڵی پۆلینا پێترۆڤا) پاڵێوراو
٢٠٢٣ ٦٥ھەمین خەڵاتی ساڵانەی گرامی باشترین خاڵی ساوندتراک بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان پاڵێوراو [٥٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ دیلان کێڵی (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Activision Reveals Savage First Look at 'Call of Duty: Vanguard'».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ مارێلا موون (١٧ی ئابی ٢٠٢١). «Activision drops 'Call of Duty: Vanguard' teaser ahead of official reveal».
  3. ^ مات کیم (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard November Release Date Announced».
  4. ^ مۆرگان پارک (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard is a post-WW2 game about hunting down Hitler's successor».
  5. ^ ئەندرێو وێبستەر (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard brings the series back to WWII in November».
  6. ^ دیان تاکاهاشی (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard delves into the birth of special forces in WWII».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ ئ ا ئوستێن گۆسلین (٢٥ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard's first gameplay footage tries to capture the horror of war».
  8. ^ کەید ئۆندەر (٢٥ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard First Campaign Gameplay's a Bombastic WW2 Return».
  9. ^ جۆش وێست (١ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard Champion Hill is as brilliant as it is brutal».
  10. ^ مایک هومە (٢٧ی ئابی ٢٠٢١). «Everything we learned about 'Call of Duty: Vanguard' from the Champion Hill Alpha».
  11. ^ «Season Two Reloaded — Prepare for Rebirth Island Reinforced in Call of Duty®: Warzone™, New Features in Call of Duty®: Vanguard». ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢.
  12. ^ کێشاڤ بهات (٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «What is Combat Pacing in CoD Vanguard? Tactical, Assault, and Blitz explained».
  13. ^ ئ ا لیام ماکەی (٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Call of Duty Vanguard: Release date, Campaign, Multiplayer, Zombies, Warzone map & anti-cheat, more».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  14. ^ ئ ا ئێرک دەبینت (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «CALL OF DUTY: VANGUARD RELEASE DATE, WWII SETTING REVEALED».
  15. ^ ماکس فریمان (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty Vanguard review: A bombastic, battling return to form».
  16. ^ کێشاڤ بهات (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «CoD: Vanguard Zombies mode developed by Treyarch; continues Cold War story».
  17. ^ دانیاڵ نۆوڵ (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Call of Duty®: Vanguard Zombies — The Next Chapter in the Dark Aether Saga».
  18. ^ جەیمز ماتوەن (٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «Deploy with Armored War Machines in Call of Duty®: Vanguard and Warzone™ Season Two, Launching on February 14».
  19. ^ Treyarch (١٤ی نیسانی ٢٠٢٢). «Treyarch Content in 2022».
  20. ^ دیان تاکاهاشی (١٨ی ئابی ٢٠٢١). «How Sledgehammer Games went on the expansion path for Call of Duty: Vanguard».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  21. ^ جەیسن شرایر (٢٠ی شوباتی ٢٠١٨). «Call of Duty: WWII Directors Leave Sledgehammer, The Studio They Founded».
  22. ^ جەیسن شرایر (١٨ی ئایاری ٢٠١٩). «Sources: Call of Duty 2020 In Upheaval As Treyarch Takes Over, Plans Black Ops 5».
  23. ^ کێشاڤ بهات (٤ی ئایاری ٢٠٢١). «Sledgehammer Games developing Call of Duty 2021 'built for next-gen'».
  24. ^ مۆرگان پارک (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «Good news, Call of Duty: Vanguard runs on the Warzone engine».
  25. ^ جۆناسان ئەمیرمان (٢٠ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard Using Modern Warfare Engine for 'Photo Realistic' World».
  26. ^ کێشاڤ بهات (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «CoD Vanguard to run on Modern Warfare & Warzone engine».
  27. ^ مایک هومە (١٩ی ئابی ٢٠٢١). «'Call of Duty: Vanguard' is going (back) to World War II. Here's what's new».
  28. ^ مایکل مەکڤێرتەر (٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard lets you destroy (and see through) walls in multiplayer».
  29. ^ زاکێری فایەرفاکس (٢٠ی ئابی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard pre-order rewards and benefits».
  30. ^ «Call of Duty: Vanguard for Xbox Series X Reviews». Metacritic. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  31. ^ «Call of Duty: Vanguard for PlayStation 5 Reviews». Metacritic. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  32. ^ «Call of Duty: Vanguard for PC Reviews». Metacritic. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  33. ^ Hurley، Leon (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard review: "a solid installment with a satisfying story and great multiplayer"». GamesRadar. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  34. ^ Hornshaw، Phil (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call Of Duty: Vanguard Review — Personnel Problems». GameSpot. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  35. ^ Goroff، Michael (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard review». Electronic Gaming Monthly. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  36. ^ Redaction، Jeuxvideo (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Test Call of Duty Vanguard: Meilleur que Black Ops Cold War ?». Jeuxvideo.com. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  37. ^ Lane، Rick (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard review». PC Gamer. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  38. ^ Boudreau، Ian (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard review – a personal war». PCGamesN. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  39. ^ Dunsmore، Kevin (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Review Call of Duty: Vanguard». Hardcore Gamer. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  40. ^ Croft، Liam (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard Review (PS5)». Push Square. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  41. ^ «"Call of Duty: Vanguard for PC Reviews». ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  42. ^ «"Call of Duty: Vanguard for PlayStation 5 Reviews"». ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
  43. ^ «"Call of Duty: Vanguard for Xbox Series X Reviews"». ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  44. ^ سایمۆن کاردی (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard - Single-Player Campaign Review».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  45. ^ وسف کۆڵ (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard continues the trend of mythmaking and tokenization».
  46. ^ ئالا ئیلەسار (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Call of Duty: Vanguard removes Quran pages after critics call the depiction disrespectful».
  47. ^ ریچ ستاتن (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Activision apologises as Call of Duty: Vanguard removes bloodstained Quran pages».
  48. ^ ریان لستن (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Activision apologises for 'Call of Duty: Vanguard' Quran appearance».
  49. ^ جاز تانگکای (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «'Dune' and 'Encanto' Lead Visual Effects Society Nominations».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  50. ^ ئێریک پێدەرسین (٨ی ئازاری ٢٠٢٢). «VES Awards: 'Dune' & 'Encanto' Lead With Four Wins Each; 'Foundation' Tops TV – Full Winners List».
  51. ^ جەیسن فانێڵی (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «Ratchet & Clank Leads 2022 DICE Awards With 9 Nominations».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  52. ^ مات پورسلۆو (٣ی ئازاری ٢٠٢٢). «BAFTA Games Awards 2022 Nominations Announced».
  53. ^ ئەلێکس ڕیتمان (١٦ی ئازاری ٢٠٢٢). «BAFTA Games Awards: Performance Nominations Unveiled».
  54. ^ ڕیان لێستن (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Grammy Awards Nominate Aliens: Fireteam Elite, Marvel's Guardians of the Galaxy for Best Soundtrack».