بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆلۆرادۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆڵۆرادۆەوە ڕەوانە کراوە)
ویلایەتی کۆلۆرادۆ
ئاڵای ویلایەت Colorado نیشانی ویلایەت Colorado
Flag Seal of Colorado
نازناوەکانی ویلایەت:
دەوڵەتی سەدەمین
دروشمی فەرمی:
ھیچ شتێک جگە لە خودایی
(English: Nothing without providence)
Map of the United States with Colorado highlighted
Map of the United States with Colorado highlighted
ناوەندDenver
گەورەترین شارDenver
مەزنترین گەورەشارDenver-Aurora CSA
ڕووبەر پلە: 8th
 - بە کیلۆمیتری ٤گۆش٢٦٩٬٨٣٧
ئاپۆڕه‌ پلە: 22nd
 - سەرژمێریی ۲۰۰۰{{{2000Pop}}}
 - داھاتی تاک $57,685[١] (11th)
 - بڵیندترین شوێن Mount Elbert[٢][٣][٤][٥] in Lake County
   ٤٤٠١٫٢ میتر
 - نزمترین شوێنArikaree River[٣][٤] at the Kansas border
   ١٠١١ میتر
ڕێکەوتی پەیوەست بوون
بە ویلایەتە یەکگرتووەکان
 
١ ئاب ١٨٧٦
پلە: 38th
فەرماندارJohn Hickenlooper (D)
ئەندامانی سەناMichael Bennet (D)
Cory Gardner (R)
نیشانەی کورتکراوەی ویلایەت CO
ماڵپەڕی ڕەسمی ویلایەت www.colorado.gov

کۆلۆرادۆ (بە ئینگلیزی: Colorado) ویلایەتێکی ئەمریکایییە کە زۆربەی باشووری چیای ڕۆکی و ھەروەھا بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی فەلاتی کۆلۆرادۆ و لێواری ڕۆژاوای دەشتە گەورەکان لەخۆدەگرێت. کۆلۆرادۆ بەشێکە لە ڕۆژاوای ئەمریکا و باشووری ڕۆژاوای ئەمریکا و ویلایەتە شاخاوییەکان. کۆلۆرادۆ ھەشتەم گەورەترین و بیست و یەکەمین ویلایەتی زۆرترین دانیشتووانی ھەیە لە نێو پەنجا ویلایەتی ئەمریکا. نووسینگەی سەرژمێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە یەکەمی تەممووزی ٢٠١٦ بە ٥٬٥٤٠٬٥٤٥ کەس دەخەمڵێنێت، کە بە ڕێژەی ١٠٫١٧٪ زیادی کردووە لە دوای سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ی ئەمریکاوە.

ناوی ویلایەتەکە لە ڕووباری کۆلۆرادۆوە ناونراوە، کە گەڕێنەرانی ئیسپانیا ناویان ناوە Río Colorado (بە ئیسپانی بۆ "ڕووباری سوور") بەھۆی ئەو لیتەیەی کە ڕووبارەکە لە شاخەکانەوە ھەڵی گرتبوو. خاکی کۆلۆرادۆ لە ٢٨ی شوباتی ١٨٦١ ڕێکخرا و سەرۆکی ئەمریکا یولیس ئێس گرانت جاڕنامەی ٢٣٠ی واژوو کرد کە لە یەکەمی ئابی ١٨٧٦دا کۆلۆرادۆ وەک ٣٨ەمین ویلایەت وەرگیرا لە یەکێتییەکە. کۆلۆرادۆ بە "ویلایەتی سەدەمین" ناودەبرێت، چونکە لە ھەمان ساڵی ١٠٠ ساڵەی جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکادا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی وایۆمینگ و نێبراسکا، لە ڕۆژھەڵاتەوە کانزاس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئۆکلاھۆما، لە باشوورەوە نیومەکسیکۆ، لە ڕۆژاوای ویلایەتی یووتا و لە باشووری ڕۆژاوا لە ناوچەی فۆڕ کۆرنێرز لەگەڵ ویلایەتی ئەریزۆنا. کۆلۆرادۆ بە دیمەنی شاخ و دارستان و دەشتە بەرزەکان و دۆڵ و بەرزایی و ڕووبار و زەوییە بیابانییەکانی ناسراوە.[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Mount_Elbert نەدراوە
  3. 1 2 «Elevations and Distances in the United States». United States Geological Survey. ٢٠٠١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. 1 2 Elevation adjusted to North American Vertical Datum of 1988.
  5. The summit of Mount Elbert is the highest point of the Rocky Mountains of North America.
  6. https://web.archive.org/web/20200314080058/https://factfinder.census.gov/faces/tableservices/jsf/pages/productview.xhtml?src=bkmk
  7. https://web.archive.org/web/20150219065613/http://ccs.colostate.edu/style_guide/style_guide_az.aspx
  8. https://web.archive.org/web/20160510004702/http://www.denverpost.com/opinion/ci_5447358