بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی
دامەزران٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠
ناو بە زمانی فەرمیWorld Economic Forum
کورتەناوWEF
شاکارەکانGlobal Risks Report
دامەزرێنەرKlaus Schwab
ڕێبەرBørge Brende
بەڕێوەبەرKlaus Schwab
دروشمCommitted to improving the state of the world
وڵاتسویسڕا
جێDavos
پۆتانی شوێن٤٦°١٣′٣١″N ٦°١١′٣٠″E
ئەندامیCoalition for Epidemic Preparedness Innovations
دۆخی یاساییfoundation
ھاوبەشی لەگەڵڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵ
شوێنی بارەگاکانCologny
ڕووداوە بەرچاوەکانWorld Economic Forum Annual Meeting
وێبگەhttps://www.weforum.org/، https://es.weforum.org/، https://cn.weforum.org/، https://jp.weforum.org/
Map

کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی (دەبلیوو ئی ئێف) ڕێکخراوەیەکی ناحکوومیی نێونەتەوەییی داکۆکیکار و بیرگەیەکی بنکە لە کۆلۆنی، کانتۆنی ژنێڤ، سویسڕایە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی کلاوس شواب دامەزرا. ئەرکی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەکە بریتییە لە «باشترکردنی دۆخی جیھان لە ڕێگەی بەشداریکردنی ڕێبەرانی بازرگانی، سیاسی، ئەکادیمی و ڕێبەرانی تری کۆمەڵگە بۆ داڕشتنی ئەجێندا جیھانی، ھەرێمی و پیشەسازییەکان».[١]

دەبلیوو ئی ئێف زیاتر بە کۆبوونەوەی ساڵانەی لە کۆتایی کانوونی دووەم لە داڤۆس دەناسرێت، کە ھاوینەھەوارێکی شاخاوییە لە کانتۆنی گراوبوندنی سویسڕا، لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ئەڵپ. کۆبوونەوەکە نزیکەی ٣٬٠٠٠ ئەندامی پارەپێدەر و بەشداربووی دەستنیشانکراو – کە لە نێوانیاندا وەبەرھێنەران، ڕێبەرانی بازرگانی، ڕێبەرانی سیاسی، ئابووریناسان، کەسایەتییە ناودارەکان و ڕۆژنامەنووسان ھەن – بۆ ماوەی تا پێنج ڕۆژ کۆدەکاتەوە بۆ تاووتوێکردنی کێشە جیھانییەکان لە ٥٠٠ دانیشتندا.[٢][٣] دامەزراوەکە زیاتر لەلایەن ١٬٠٠٠ کۆمپانیای فرەنەتەوەیی ئەندامەوە دابینکردنی دارایی بۆ دەکرێت.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Our Institutional Framework». World Economic Forum. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «6 takeaways from the 2024 World Economic Forum in Davos». Quartz (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. Srivastava، Spriha. «I'm at the World Economic Forum and I'm blown away by the beauty of Davos». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «RN Breakfast, 20th January 2023». ABC listen (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.