کۆچی گەورەی سڕبەکان
کۆچی گەورەی سڕبەکان | |
---|---|
سەردەم | شەڕی گەورەی تورکی، پێنجەمین جەنگی ڕووس و تورک |
خاڵی دەستپێک | ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
خاڵی کۆتایی | پاشایەتی ھابسبوورگ |
بەشداربوو | سڕبەکان |
زاراوەی کۆچی گەورەی سڕبەکان (بە سربی: Велике сеобе Срба) یان کۆچی گەورەی سڕبیا ئاماژەیە بۆ دوو کۆچی گەورەی سڕبەکان لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکانەوە بۆ ناوچەکانی دیکە کە لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبوورگەوە فەرمانڕەوایی دەکرێن، لە ماوەی سەدەی حەڤدە و ھەژدەدا.[١][٢]
یەکەم کۆچی گەورە لە کاتی جەنگی ھابسبورگ و عوسمانی (١٦٨٣–١٦٩٩) بە سەرۆکایەتی ئارسنیجی سێیەم زارنۆیڤیچ، پاتریارکی سڕبیا ڕوویدا، لە ئەنجامی کشانەوەی ھابسبورگ و گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی عوسمانییەکان بەسەر ناوچەکانی باشووری سڕبیا کە بە شێوەیەکی کاتی لەلایەن ھابسبورگەکانەوە لە نێوان ساڵانی ١٦٨٨ و ١٦٩٠.[١]
دووەم کۆچی گەورە لە کاتی جەنگی ھابسبورگ-عوسمانی (١٧٣٧–١٧٣٩) بە سەرۆکایەتی ئارسنیجی چوارەم جۆڤانۆڤیچ چاکاپیتای پاتریاکی سڕبیا ڕوویدا، ھەروەھا ھاوکات بوو لەگەڵ کشانەوەی ھابسبورگ لە خاکەکانی سڕبیا کە بە شانشینی سڕبیا ناسراون لە نێوان ساڵانی ١٧١٨ و ١٧٣٩.[١]
ئەو جەماوەرەی کە لە کاتی کۆچی گەورەی دووەمدا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە کۆچیان کردووە، بە ڕەچەڵەکی سڕبی دادەنرێت، لە کاتێکدا ھەموو ئەوانەی لە کاتی کۆچی گەورەی یەکەمدا کۆچیان کردووە، ڕەگەزنامەی سڕبییان ھەبووە. یەکەم کۆچی گەورە بەڵگەی یەکلاکەرەوەی بۆ چەمکەکانی مەسیحییەتی سڕبی و ئۆرتۆدۆکس لەژێر سەرکردایەتی پاتریارکدا دابین کرد.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب Ćirković 2004.
- ^ Гавриловић 2014.
- ^ Nicholas J. Miller (15 فبراير 1998). Between Nation and State: Serbian Politics in Croatia Before the First World War. University of Pittsburgh Pre. لاپەڕە ١٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٢٩-٧٧٢٢-٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)