کۆچی ئاشوورییەکان لە عێراق
کۆچی ئاشوورییەکان لە عێراق ئاماژەیە بۆ ھەڵاتنی بەکۆمەڵ و دەرکردنی ئاشوورییە نەتەوەییەکان لە عێراق، پرۆسەیەک کە لە سەرەتای شەڕی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی پێ کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ئاشوورییەکانی عێراق مەزەندە دەکەن کە ڕەنگە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئاشووری عێراق لە وڵاتەکە ھەڵاتبن یان ئاوارەبوون لە ناوخۆدا لە دوای لەشکرکێشییەکەی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١١.[١] دوابەدوای ھەڵمەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە مانگی ئابی ٢٠١٤، چارەکێک لە ئاشوورییەکانی عێراق کە مابوونەوە لە دەستی جیھادییەکان ھەڵھاتن و پەنایان بۆ تورکیا و ھەرێمی کوردستان برد.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئەو توندوتیژییەی ڕووبەڕووی ئاشوورییەکان بووەتەوە بووەتە ھۆی دابەزینی ژمارەکانیان لە عێراق لە ٨٠٠ ھەزار لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٤٠٠ ھەزار لە ساڵی ٢٠١١ و ٥٠٠ ھەزار لە ساڵی ٢٠٠٩.[٢] ھەندێک ژمارەی نوێکراوی ئاشوورییەکان لە عێراق تەنھا بە ٣٠٠٬٠٠٠ دەخەمڵێنن. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٧دا مەزەندەی کردووە کە یەک لەسەر سێی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار پەنابەری عێراقی ئاشووری بوون. ڕێژەیەکی ھاوشێوەی ئەو یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەسەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ناوخۆی عێراق ئاوارە بوون، پێدەچێت ئاشووری بن، کە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و مووسڵەوە بەرەو ھەرێمی کوردستان کە تاڕادەیەک سەقامگیر بوو، ھەڵاتبوون.[٣]
پێشینە
[دەستکاری]ڕاپۆرتێکی ساڵی ١٩٥٠ی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی سەبارەت بە عێراق دەری خستووە کە ئاشوورییەکان لە ساڵانی چلەکاندا ٤٫٩٪ی دانیشتووانی عێراقیان پێکھێناوە.
ڕاپۆرتەکە زیاتر دەڕوات و دەڵێت ٢٠٪ی ئاشوورییەکان لە بەغدا و ٦٠٪یان لە مووسڵ نیشتەجێ بوون.
ئەنجومەنی کەمینەکانی عێراق و گرووپی نێونەتەوەیی مافی کەمینەکان مەزەندەی ئەوەیان کردووە کە ژمارەی دانیشتووانی ئاشووری لە عێراق پێش جەنگ ٨٠٠٬٠٠٠ کەس بووە.[٤][٥]
ڕیزبەندی کاتی
[دەستکاری]لە ماوەی جەنگی عێراقدا (٢٠٠٣–٢٠١١)
[دەستکاری]ئاشوورییەکان لە عێراقی دوای بەعسدا و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی عێراقەوە، ڕووبەڕووی ڕێژەیەکی بەرزی چەوساندنەوە بوونەتەوە لەلایەن توندڕەوانی سوننەوە. تا سەرەتای ئابی ٢٠٠٤، ئەم چەوساندنەوەیە تەقاندنەوەی کڵێساکان و سەپاندنی یاسا و ڕەفتاری ئیسلامی بەسەر مەسیحییەکاندا لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە دەگرتەوە، وەک قەدەغەکردنی مەی و ناچارکردنی ژنان بە باڵاپۆشی (حیجاب). توندوتیژی دژی ئەم پێکھاتەیە بووە ھۆی کۆچکردنی بەکۆمەڵی نیوەی دانیشتووانەکەیان. بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا ئاشوورییەکان تەنھا کەمێک زیاتر لە ٥٪ی کۆی دانیشتووانی عێراقیان پێش جەنگ پێکدەھێنا، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر بەرزتر (تا ١٣٪) لەناو پەنابەرە عێراقییەکاندا پێکدەھێنن کە لە سووریا، ئوردن، لوبنان و تورکیا گیرساونەتەوە.[٦][٧][٨][٩]
لە ماوەی یاخیبوونی عێراقدا (٢٠١١–٢٠١٧)
[دەستکاری]تا ساڵی ٢٠١١، ژمارەیەکی زۆر لە ئاشوورییەکان پەناگەیان لە گوندەکانی خۆیان لە دەشتی نەینەوا و ھەرێمی کوردستان دۆزیبووەوە. ئەمەش وای لە ھەندێک لە ئاشوورییەکان و سیاسەتوانانی عێراقی و بیانی کرد کە داوای ھەرێمێکی سەربەخۆ (ئۆتۆنۆمی) بۆ ئاشوورییەکان لەو ناوچانەدا بکەن.
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ بەدواوە، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بووە ھۆی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی گەلی ئاشووری، بە پەنابەرە ئاشوورییەکانیشەوە، لە عێراق و سووریا. ئەم دۆخە پاش ھێرشەکەیان بۆ سەر باکووری عێراق لە ناوەڕاستی ٢٠١٤دا توندتر بوو. زۆربەی ئەو خاکەی داعش لە باکووری عێراق داگیری کرد، بەشێک بوو لە دەشتی نەینەوا، کە تاکە ناوچە بوو لە عێراقدا مابووەوە و بۆ ئاشوورییەکان پارێزراو بوو. تا ئابی ٢٠١٤، دانیشتووانی مەسیحیی دەشتی نەینەوا بە ڕێژەی ٦٠٪ کەمی کرد، و نزیکەی ھەموو ناوەندە سەرەکییەکانی دانیشتووانی ھەرێمەکە کەوتنە دەست داعش.[١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://archive.today/20120907133733/http://www.rferl.org/featuresarticle/2007/05/A453003E-DEC4-491A-9069-81255C27A7FA.html2006. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Bunson، Matthew (ئەیلوولی ٢٠٠٨). 2009 Catholic Almanac. Our Sunday Visitor, Publishing Division. لاپەڕە ٧٧. ژپنک ٩٧٨١٥٩٢٧٦٤٤١٩. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
assyrian exodus iraq war.
- ↑ Isaac، Paul (٨ی ئایاری ٢٠٠٧). «The assault on Assyrian Christians». The New York Times.
- ↑ https://web.archive.org/web/20121015180905/http://www.foia.cia.gov/docs/DOC_0001252339/0001252339_0005.gif
- ↑ https://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/6293230.stm
- ↑ https://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/3529364.stm
- ↑ Qais al-Bashir (٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Iraqi Christians celebrate Christmas». Yahoo! News. Associated Press. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ http://rds.yahoo.com/_ylt=A0geusM03GBKm5MAw7VXNyoA;_ylu=X3oDMTByMDhrMzdqBHNlYwNzcgRwb3MDNQRjb2xvA2FjMgR2dGlkAw--/SIG=12dpb27io/EXP=1247948212/**http://www.iraqslogger.com/downloads/Iraqis_in_Jordan.pdf. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ http://rds.yahoo.com/_ylt=A0geuyrT32BK5qIAHqhXNyoA;_ylu=X3oDMTBybnZlZnRlBHNlYwNzcgRwb3MDMQRjb2xvA2FjMgR2dGlkAw--/SIG=12cuifo46/EXP=1247949139/**http://www3.brookings.edu/fp/projects/idp/200706iraq.pdf. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ Rodriguez، Meredith (٨ی ئابی ٢٠١٤). «Chicago-area Assyrians march against ISIS, others protest airstrikes». Chicago Tribune. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Bowcott، Owen؛ Jones، Sam (٨ی ئابی ٢٠١٤). «Isis persecution of Iraqi Christians has become genocide, says religious leaders». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ McQuade، Romsin (٣٠ی تەممووزی ٢٠١٤). «Iraq's persecuted Assyrian Christians are in limbo». The Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.