کۆپ
| کۆپ | |
|---|---|
| ناو بە زمانی فەرمی | بولانق |
| وڵات | تورکیا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای مووش |
| ناوچەی کاتی | UTC+03:00، TRT |
| پۆتانی شوێن | ٣٩°٥′٣٢″N ٤٢°١٦′١٦″E |
| دانیشتووان | ٨٠٬٥٤٠ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٤٨٠ مەتر |
| کۆدی پۆستە | 49500 |
![]() | |
کۆپ یان بولانک شارۆچکە و قەزایەکە لە پارێزگای مووش لە ھەرێمی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ لە باکووری کوردستان. لە مێژوودا بە بەرھەمھێنانی گەنم و خوێ ناسراوە.[١][٢]
بەپێی دوایین سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی ناوەند ٤١ ھەزار کەسە و کۆی گشتی ١٣٩ ھەزار کەسە. گومان ھەیە کە ژمارەی دانیشتووان زیاتر بێت. چونکە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکە بێ تۆمارن. ئەم واقیعە لە سەرتاسەری باکووری کوردستان بوونی ھەیە. گومانێک ھەیە کە حکوومەتی تورکیا دەیەوێت ژمارەی کورد کەم بکاتەوە و متمانە بە ئاماری حکوومەتی تورکیا ناکرێە. لە ساڵی ١٩٢٧ بووە بە قەزا، ئابوورییەکەی زیاتر لەسەر بنەمای کشتوکاڵ دامەزراوە. گەنم، جۆ، نیسک، ئاوریشم و ھتد.. ھەروەھا ئاژەڵداری. کۆپ دەکەوێتە سەر ڕێگای مووش - ئاگری. ١٠٧ کم لە شاری مووشەوە دوورە. ڕووبەری زەوی قەزاکە ١٧٠٦ کم و بەرزی لە ئاستی دەریاوە ١٤٨٠ م. لە ڕۆژھەڵاتەوە میلازگیر، لە ڕۆژاوا گیمگیم، لە باکووری ئەرزەڕۆم و شینوس و لە باشووریشەوە خێڵات لە بەدلیس، تەلی. لە نێوان کۆپ و میلازگر ٢٥ کم ھەیە. لە زستاندا بەفراوی و ساردە، ھاوین گەرم و وشکە.
مێژوو
[دەستکاری]
مێژووی کۆپ بەقەد مێژووی ناوچەکە کۆنە. مادەکان، حورییەکان، ئۆرارتییەکان، بیزەنتینییەکان، عوسمانییەکان، ڕووسەکان و. حوکمڕانی ناوچەکەیان کردووە. وەک ھەموو پارچەکانی کوردستان ھەمیشە لەژێر دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکاندا بووە تا جەنگی جیھانیی یەکەم، دوای دابەشبوونی کوردستان و شکستی ڕاپەڕینەکانی کورد، دۆخەکە بۆ کورد خراپتر بوو.
بەپێی ھەندێک بانگەشەی ناوچەکە لە سەردەمی ئورارتوودا بووە ھۆرھۆریکی. پێش تێرتێلێی مەسیحییەکان، مەسیحییەکانیش زۆر بوون لە ناوچەکەدا. ئەو گوندانەی کە مەسیحییەکان تێیدا دەژیا، لە ناوەکانیانەوە وەرگیراون. کورد و مەسیحی لە ناوچەکەدا پێکەوە ژیاون. لە سەردەمی ڕاپەڕینی ئاگری و لەشکرکێشی ڕووسیا و ھتد، زۆرجار کوردەکانی قەرس و ئەردەکسان و خنوسێ ئاوارەبوون بەرەو ڕۆژاوا و باشووری باکووری کوردستان. ھەروەھا بەرەو کۆپ ھاتن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Armenia and Kurdistan. Prothero. لندن: H.M. Stationery Office. ١٩٢٠. لاپەڕە ٦٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}:|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ↑ Armenia and Kurdistan. Prothero. لندن: H.M. Stationery Office. ١٩٢٠. لاپەڕە ٧٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}:|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
