کۆوبی برایەنت
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کۆوبی برایەنت | |
---|---|
Kobe Bryant | |
لەدایکبوون | Kobe Bean Bryant ٢٣ی ئابی ١٩٧٨ فیلادێلفیا |
مەرگ | ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٤١ ساڵ ژیاوە) Calabasas |
گۆڕ | Pacific View Memorial Park |
زانکۆ | |
پیشە | Basketball player، سیناریۆنووس، professional athlete |
شێواز | مۆسیقای ھیپ ھۆپ |
ھاوسەر | Vanessa Bryant |
مناڵ | Gianna Bryant، Natalia Bryant، Capri Bryant، Bianka Bella Bryant |
باوان | |
خێزان | Sharia Bryant، Shaya Bryant |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://kobebryant.com |
واژوو | |
کۆوبی بین بڕاینت (بە ئینگلیزی: Kobe Bean Bryant؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٧٨ – مردووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی سەبەتەی ئەمریکی بوو. ناوبراو ھه‌موو ژیانی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کردبوو، به «مایکڵ جۆردن» ی ئه‌فسانه‌ی باسکه بگاته‌وه که ئه‌ستێره‌ی منداڵی ئه‌و بووه. له مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٤دا، پێش مایکڵ که‌وت له رێژه‌ی تۆمارکردنی خاڵ به‌ڵام ناتوانێت ژماره پێوانه‌ییه‌که‌ی ئه‌و یاریزانه بشکێنێت له‌به‌ده‌ستھێنانی زۆرترین ناسناوی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا(٦جار)، چونکه تیپه‌که‌ی کۆوبی پێنج جار له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستی ھێناوه، بەڵام دەکرێ بگوترێ ڕیکۆدردەکانی کۆوبی ئەوەندە زۆرن تەنانەت خەڵک بیر لە ڕیکۆردەکانی مایکڵ جۆردن ناکەنەوە.
کۆوبی له‌ساڵی ١٩٧٨ له فیلادلفیا، ئه‌مریکا له‌دایکبووه. کوڕی یاریزانی پێشووی باسکە جۆ بڕایانتە. ژیانی پیشه‌گه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلس لایکه‌رز له ساڵی ١٩٩٦ ده‌ست پێکردووه. پاش نزیکه‌ی ٢٠ساڵ ھه‌ر به درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه واز له یاریکردن ده‌ھێنێت. راینت له ته‌واوی ژیانی وه‌رزشی خۆیدا توانیویه‌تی ٦٨٠ میلیۆن دۆلار داھات کۆبکاته‌وه، ته‌نا تایگه‌ر وودز و مایکڵ شوماخه‌ر و فلۆید مه‌یوێزه‌ر توانیویانه له لیستی وه‌رزشکاراندا زیاتر کۆبکه‌نه‌وه.
لە ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥، بڕاینت ئەوەی ڕاگەیاند کە بەشێوەیەکی یەکجارەکانی واز لە یاری تۆپی باسکە دێنی دوای کۆتایی ھاتنی وەزری ٢٠١٥–٢٠١٦.
ڕیکۆردەکانی کۆوبی
[دەستکاری]ریکۆرده مێژووییه‌کان
[دەستکاری]- زۆرترین وه‌رز یاریکردن بۆ یه‌ک یانه: ٢٠ وه‌رز
- بردنه‌وه‌ی باشترین یاریزان له یاری ئه‌ستێره‌کان: ٤ جار
- کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ له یاری ئه‌ستێره‌کان: ٢٨٠ خاڵ
- هه‌ڵبژاردنی له زۆرترین پێکهاته‌ی نمونه‌یی NBA: ١٦ جار
- تاکه یاریزان له مێژوودا که زیاد له ٣٠ هه‌زار خاڵی گرتبێت له‌گه‌ڵ ٦٠٠٠ ئاسیست.
- زۆرترین سێ خاڵی له یه‌ک یاریدا: ١٢ جار (٣٦ خاڵ).
- تۆمارکردنی زۆرترین خاڵ له یه‌ک یاریگادا: ١٣٨١٢ خاڵ له ستاپلیس سه‌نته‌ر، لۆس ئه‌نجلس.
- لاوترین یاریزان بگاته ٢٤٠٠٠، ٢٥٠٠٠، ٢٦٠٠٠ …. ٣٢٠٠٠ خاڵ.
- لاوترین یاریزان ناوی له تیپی ئه‌ستێره‌کانی ڕۆکی هه‌بێت.
- لاوترین یاریزان ناوی له تیپی ئه‌ستێره به‌رگریکاره‌کان هه‌بێت.
- لاوترین یاریزان به‌شداری له یارییه‌کی فه‌رمیدا بکات (١٨ ساڵ و ١٥٦ رۆژ).
- لاوترین یاریزان پاڵه‌وانێتی سلام دانک بباته‌وه (١٨ ساڵ و ١٦٩ رۆژ).
- لاوترین یاریزان به‌شداری له یارییه‌کانی ئه‌ستێره‌کان بکات (١٩ ساڵ و ١٦٩ رۆژ).
- تاکه یاریزان بۆ سێ وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ک له «پاش وه‌رز» بتوانێت به‌لایه‌نیکه‌م ٦٠٠ خاڵ تۆماربکات.
ئاماره‌کان دیکه‌ی کۆوبی
[دەستکاری]- ١ باشترین یاریزانی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا: ٢٠٠٨
- ٢ کۆتاییه‌کانی باشترین یاریزانی خولی باسکه: (٢٠٠٩–٢٠١٠)
- ١٧ جار له پێکهاته‌ی ئه‌ستێره‌کان
- ١٦ جار له پێکهاته‌ی NBA
- ١٢ جار له پێکهاته‌ی نمونه‌یی به‌رگریکارانی
- گۆڵکاری مێژوویی لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رز
- ٢ جار گۆڵکاری NBA
- ٣ جار مه‌دالیای ئاڵتون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا
- ١٧ جار باشترین یاریزانی مانگ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- [١][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ماڵپەری یاریگانێت
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kobe Bryant»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆوبی برایەنت تێدایە. |
- شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا
- ئەو وتارانەی بەستەریان زۆر کەمە لە نیسان ٢٠١٧
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- لەدایکبووانی ١٩٧٨
- ئەمریکییەکانی پەیڕەوی کلێسەی کاسۆلیکی ڕۆم
- مێدالیاوەرگرانی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٠٨
- مێدالیاوەرگرانی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢
- مردووانی ٢٠٢٠
- کاتۆلیکەکانی ئەفریقایی ئەمریکی
- یاریزانانی تۆپی سەبەتەی ئەفریقی و ئەمریکی
- یاریزانانی تۆپی سەبەتەی پیاوانی ئەمریکا
- بێژەرە ئەمریکییەکان
- یاریزانی ناوداری هۆڵی باسکەی نایسیزم
- یەکێتی تۆپی سەبەتەی نیشتمانی ئەستێرەکان
- ژمارەی خانەنشینی یاریزانانی کۆمەڵەی تۆپی سەبەتەی نیشتیمانی