بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنفرانسی سانت جان دی مۆرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنفرانسی سانت جان دی مۆرین
کاتی ڕوودان١٩ی نیسانی ١٩١٧

کۆنفرانسی سانت جان دی مۆرین لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا داڕێژرا بۆ ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی سێ وڵات لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. ڕێککەوتنەکە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بارۆن سیدنی سۆنینۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و بەریتانیا و فەڕەنسا بە دانوستان و واژوو کراوە. ڕووسیا بەھۆی ئەو دۆخە ئاژاوەگێڕییەی کە لەوێدا زاڵ بوو، بەشداری لەم ڕێککەوتنەدا نەکرد (بڕوانە شۆڕشی ڕووسیا (١٩١٧)). ھاوپەیمانان داوای ئەم ڕێککەوتنەیان کرد، لەبەر پێویستی ئاسایشی ھێزەکانی ئیتاڵیا لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. ئامانج لێی ھاوسەنگکردنی ھێزی سەربازی بوو لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە ڕووداوەکانی سەردەمی جەنگی جیھانیی یەکەم دوای کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیای قەیسەری و بەھۆی ھەڵمەتی قەفقازەوە، ھەرچەندە ھێزەکانی بەناو کۆماری دیموکراتیی ئەرمینیا جێگەی گرتەوە.

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە

[دەستکاری]

بەپێی پەیمانی سانت جان دی مۆرین، ناوچەی ئادانا بۆ فەڕەنسا تەرخان دەکرا، لە کاتێکدا پاشماوەی باشووری ڕۆژاوای ئەنادۆڵ بە ئیزمیرەوە بۆ ئیتاڵیا تەرخان دەکرا. لە ساڵی ١٩١٩، ئەلیفتریۆس ڤینیزێلۆس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان داوای مۆڵەتی لە کۆنفرانسی ئاشتی پاریس کرد بۆ ئەوەی یۆنان ئیزمیر داگیر بکات، سەرەڕای دژایەتی ئیتاڵیا، ئەم ڕێککەوتنەی پشتگوێ خست.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]