ئەم وتارە ھەتیوە. بە زیادکردنی بەستەرێک لە وتارێکی پەیوەندیدارەوە یارمەتی بدە
ئەم وتارە بێپۆلە. بە زیادکردنی پۆلە پەیوەندیدارەکان یارمەتی بدە

کۆنسول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کۆنسول (بە ئینگلیزی: consul) زاراوەیەکی لاتینیە و لە بنەڕەتدا بە واتای هاوبەش (شەریک)ە. کۆنسول ناوی یەکێک لە دوو حاکمەکەی ڕۆما لە دوای ڕووخانی پاشایەتی لە ساڵی ۵۰۹دا بوو کە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵبژێردران، بەو مەرجەی زۆرینەی دەنگەکانیان مسۆگەر کردبا، هەموو دەسەڵاتی بەڕێوەبەری و سەربازیان جێبەجێ دەکرد و دەشیان توانی پەسەندکراوەکانی سەنای ڕۆما ڤیتۆ بکەن. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە فەڕەنسە بە دادوەرە هەڵبژێردراوەکانی هەندێک لە شارەکانی باشووری ئەم وڵاتە دەگوترا. هەروەها لە ساڵی هەشتەمی شۆڕشی فەڕەنسا تا کاتی دامەزرانی ئیمپراتۆریا (۱۷۹۹-۱٨۰۴) بەو سێ کەسانە دەگوترا کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە ئەستۆدا بوو و ناپۆلیۆن بۆناپارت کۆنسولی یەکەم بوو. بەڵام لە سەدەی ۱۹ بەملاوە؛ کۆنسول واتایەکی نوێی پەیدا کردووە. بە پێی ئەم واتا نوێیە کۆنسول بە چینێک لە ڕاسپێردەکانی دەوڵەت دەگوترێ کە لە وڵاتی بیانیدا، ئەرکی پاراستن و پشتیوانیکردن لە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی وڵاتی خۆیان و هەروەها گواستنەوەی زانیاری بازرگانی و سیاسیان بۆ وڵاتی خۆیان لە ئەستۆ دایە. سەرەتای دامەزرانی کۆنسول دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریای ڕۆما. لەو کاتەوە بەرەبەرە کۆمەڵێک ڕێسا بۆ مافی بیانیەکان دیاریکراون کە بوونە بنەمای هەندێک لە یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەتیەکانی سەردەمی ئێستا. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی سیاسی ئارەش، زاهیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە