کۆمەڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشنسیتکەم
دانەردان ھاڕمۆن
ئەکتەران
بابەتی کردنەوە"At Least It Was Here" by The 88
ئاوازدانەر(ان)Ludwig Göransson
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان١١٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
شوێنەکانی تۆمارکردن
کامێراSingle-camera
ماوەی پەخش
  • ٢٢ خولەک (وەرزەکانی ١–٥)
  • ٢٤–٣٠ (خولەک وەرزی ٦)
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • Krasnoff/Foster Entertainment
  • Dan Harmon Productions (season 1-3)
  • Russo Brothers Films (season 1-3)
  • Sony Pictures Television
  • Open 4 Business Productions
  • Universal Television
  • Harmonious Claptrap (season 5-6)
  • Yahoo! Studios (season 6)
دابەشکەرSony Pictures Television
پەخش
تۆڕ
فۆرماتی وێنە1080i HDTV (١٦:٩)
فۆرماتی دەنگDolby Digital
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ (2009-09-17) – ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (2015-06-02)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

کۆمەڵ سیتکەمێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لەلایەن دان ھاڕمون دروستکراوە. زنجیرەکە بۆ ١١٠ ئەڵقە لە ماوەی شەش وەرزدا بەردەوام بوو، کاتێک پێنج وەرزی یەکەم لەسەر ئێن بی سی لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بۆ ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ پەخشکرا، و وەرزی کۆتاییی زنجیرەکە لەسەر یاھوو! سکرین لە ١٧ی ئازار بۆ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەخشکرا. ڕووداوەکانی دەکەوێتە زانکۆی کۆمەڵ لە شاری گریندەیڵی خەیاڵی ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ئەکتەرەکانی زنجیرەکە کاستی پڕ ئەستێرەی وەک جۆیڵ مکھێڵ، جیلیان جاکۆبس، دانی پودی، ئیڤیت نیکۆڵ بڕاون، ئاڵیسۆن بڕی، دۆناڵد گلۆڤەر، کێن جۆنگ، چیڤی چەیس، جیم ڕاش لەخۆ دەگرێت. ئەو بە چڕی لەسەر بەسەرداچوونەوەی مێتا گاڵتە و شارستانییەتی گەلی دەڕوات، و زۆربەی کات کاڵتە بە کڵیشییە و مەجازەکانی فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەکەن.

ھاڕمۆن سوودی لە ئەزموونی خۆی لە چوون بۆ زانکۆی کۆمەڵ بینی. ھەر یەکێک لە ئەڵقەکان لە ڕێگەی «بازنەی چیرۆک» ی ھاڕمۆن نووسراوە، کە ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی گێڕانەوەی ڕێک و کاریگەر دروستکراوە. ھاڕمۆن وەک بەڕێوبەری نمایش بۆ سێ وەرزی یەکەم خزمەتی کرد بەڵام پێش وەرزی چوارەم دەرکرا و بە دەیڤد گواراسیۆ و مۆسز پۆرت گۆڕدرا. دوای کەمی کاردانەوەی بینەر و ڕەخنەگران بۆ وەرزی چوارەم، ھاڕمۆن بۆ وەرزی پێنجەم دامەزرایەوە، پاشان کە زنجیرەکە لەلایەن ئێن بی سییەوە ھەڵوەشێنرایەوە، یاھوو! سکرین زنجیرەکەی بۆ وەرزی شەشەم و کۆتایی نوێکردەوە.

تەنانەت لەگەڵ نەھامەتییەکانی لە کاتی پەخشکردن لەگەڵ نرخاندندا، توانی ڕێبازێکی پشتیوانی لە ڕەخنەگرانەوە پیاھەڵدانین بۆ ڕۆڵگێڕان، و نووسین، و ئاڕاستەکەی، و بە تایبەتی مێتا گاڵتەکەی وەرگرتووە. زنجیرەکە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ چوار پاڵاوتن بردەوە، خەڵاتی تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران بۆ باشترین زنجیرەی کۆمیدی لە ٢٠١٢دا، لە نێوان ھیتردا، وەرگرت. لە کۆتاییی زنجیرەکەوە، بەشێک لە ئەکتەر و دەستەی کارکردن ویستی خۆیان بۆ فیلمێکی کورت دەربڕیووە.

چیرۆک[دەستکاری]

جێف وینگەر لە جێبەجێکردنی یاسا وەستێنرا و لە کۆمپانیاکەی دەرکرا کاتێک زانرا کە ئەو لە بەدەستھێنانی کارناسی لە زانکۆی کۆڵومبیا درۆی کردووە. بۆ ئەوەی نمرەیەکی یاسایی بەدەستبھێنێت، ئەو خۆی لە زانکۆی کۆمەڵی گریندەیڵ تۆمار دەکات. خێرا لەلایەن ھاوپۆلەکەیەوە، بریتا پێری، سەرنجی ڕادەکێشێت و بۆ ئەوەی کاتی لەگەڵ بەسەرببات خۆی وەک بەڕێوبەری گروپێکی خوێندن پیشان دەدات. بەھەرحاڵ، بریتا ھاوپۆلەکەی عابد نەدیر (کە کێشەی لەگەڵ بەریەککەوتنی کۆمەڵایەتی و ئاڵوودەی شارستانییەتی پۆپە) بانگێش دەکات، کە ئەویش ھاوپۆلەکانی تری وەک، دایکێکی سەڵت شێرڵی بێنێت، نەزانی سەرکەوتوو ئانی ئێدسن، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئامادەیی ترۆی بارنز، ملیۆنێری پیرەمێر پێرس ھاوسۆرن، بانگێژ دەکات. تەنانەت لەگەڵ جیاوازییەکانیاندا، ئەندامانی کۆمەڵە زوو دەبنە ھاوڕێی نزیک. زۆربەی کات بۆ یارمەتی دانی بەڕێوبەری زانکۆ کرەیگ پێڵتۆن، کە دەیەوێت زانکۆکە پێشبخات تا کەمێک زیاتر ڕێزیان لێ بگیرێت، و مامەڵەکردن لەگەڵ مامۆستا دەروون ناتەواوەکەیان (کە لە دواتردا دەبێت بە ھاوپۆلیان) بێن چانگ ڕادەکێشرێن.

ئەکتەر و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

ئەڵقەکان[دەستکاری]

زۆربەی ناونیشانی ئەڵقەکان بە شێوەیەک دروستکراوە لە ناونیشانی کۆرسەکانی زانکۆ بچێت، وەک "پێشەکییەک بۆ فیلم" و "مرۆڤناسی ١٠١" و "جواننووسی ھاوکاریکەر".[١]

وەرزی یەکەم لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩دا، لە پێنج شەممە لە ٠٩:٣٠ بە کاتی ڕۆژھەڵات پەخشکرا.[٢] دوای سێ ئەڵقە، نمایشەکە بۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ گوازرایەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا، ئەوە ڕاگەیەدرا کە نمایشەکە بۆ بیست و دوو ئەڵقە بۆ وەرز ھەڵگیراوەتەوە.[٣]

لە کانوون دووەمی ٢٠١٠دا، ئێن بی سی بڕیاری سێ ەڵقەی زیادەی بۆ وەرزی یەکەم دەرکرد کە پێیەوە بووە ٢٥ ئەڵقە.[٤] لە ٥ی ئازاری ٢٠١٠دا، کۆمەڵ بۆ وەرزی دووەم نوێکرایەوە و لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ پەخشکرا.[٥] لە ١٧ی ئازاری ٢٠١١دا، ئێن بی سی کۆمەڵی بۆ وەرزی سێیەم نوێکردەوە.[٦] لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٢دا، کۆمەڵ بۆ وەرزی چوارەم نوێکرایەوە کە لە ١٣ ئەڵقە پێکدەھات.[٧] لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٣دا، نمایشەکە بۆ وەرزی پێنجەم نوێکرایەوە.[٨] لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە نمایشەکە بە ١٣ ئەڵقە بۆ وەرزی شەشەم لەسەر یاھوو! سکرین دەگەڕێتەوە.[٩]

ئەڵقەکانی ئینتەرنێت[دەستکاری]

بیجگە لە ئەڵقە ئاسایییەکان، ئێن بی سی زنجیرەیەک ئەڵقەی ئینتەرنێتی بەرھەمھێنا. کە ھەندێکی سەرنج دەخاتە سەر بەڕێوبەری قوتابخانە پێڵتۆن، و ھەندێکیشی پڕۆژەیەکی ئیسپانی، و پشووی تێدایە، لەگەڵ عابد ژیانی ھاوڕێکانی بۆ فیلم دەگۆڕێت. ئەم ئەڵقانەی ئینتەرنێت لەسەر پەڕەی ماڵپەڕی زانکۆی کۆمەڵی گریندەیڵ لە پەڕەی بەشی ئەی ڤی پەخش دەکرێت.[١٠]

لە ٢ی ئازاری ٢٠١٢دا، ئەوە ڕاگەیەندرا سێ ئەڵقەی ئینتەرنێتی جووڵاو لەسەر ھولو لە ماوەی پێش گەڕانەوەی زنجیرەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢دا پەخش دەکرێت. بە ناونیشانی کلیلی سەرەکی عابد، فیلمە کورتەکە لە لایەن دەیڤ سیگەر و تۆم کاوفمانی کەناڵ ۱۰۱ و وێنەی جووڵاوی ئەنیماکس بۆ کات بەسەربردن نووسراوە. لە ئەڵقەکانی ئینتەرنێتدا، عابد دەبێت بە یاریدەدەری بەڕێوبەر پێڵتۆن و کلیلی سەرەکی گریندەیڵی پێدەدرێت.[١١]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان[دەستکاری]

لە ڕاستەوە: جۆیڵ مکھێڵ، ئاڵیسۆن بڕی، ئیڤیت نیکۆڵ بڕاون، جیلیان جاکۆبس، دانی پودی لە سان دێگۆ کۆمیک-کان

دان ھاڕمۆن دەربارەی گرنگی ئەکتەرەکان بۆ بنچینەی کارێکی کۆمیدی دڵنیاکردەوە. کە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی "ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان لە سەدا ۹٥ی کۆکردنەوەی نمایشەکە بەیەکەوە بوو".[١٢] ئەو لەگەڵ زۆربەی ئەندامەکانی تیمی ڕۆڵگێڕان پێشتر کاری کردبوو. لە کۆنەوە ئەکتەر چێڤی چەیس لە لای ھاڕمۆن خۆشەوسترین بووە. لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتادا سیتکەم سەرنجی ڕانەدەکێشت، چەیس لە کۆتاییدا بە ھۆی کوالێتی نووسینی سیناریۆی نمایشەکە بە کارەکە ڕازیبوو.[١٢] ھاڕمۆن لێکچوونی چەیس و ئەو کەسایەتییەی ڕۆڵی دەگێڕێت بینی. لەگەڵ ئەوەی چەیس زۆربەی کات لەبەر ھەڵبژاردنی ڕۆڵەکانی گاڵتەی پێدەکرێت، بەڵام ھاڕمۆن پێیوایە ئەم ڕۆڵە قەرەبووی دەکاتەوە: "ئەوەی وا لە چەیس و پیرس دەکاتە وا قارەمان بن ئەو ڕەتکردنەوەی وەستانە".[١٣] ھاڕمۆن پێویستبوو چەیس ئاگەدار بکاتەوە لەوەی ڕۆڵی "کەری دانا" ببینێت کە زۆربەی کات لە ڕۆڵگێڕانەکەیدا دەردەکەوێت، لەبەر ئەوەی کەسایەتی پیرس کەسایەتییەکی داماوە کە زۆربەی کات بەخۆی گاڵتەیەک دەبێت.[١٣]

مکھێڵ، کە بە ھۆی نمایشی گوفتوگۆی کۆمیدی شۆرباکەی کەناڵی ئی! ناسراوبوو، کە ھەروەھا (وەک چەیس) سەرسامی شێوازی نووسینی ھاڕمۆن بوو. وتی "سیناریۆکەی دان لەسەرو ھەموو شتێک کە دەمخوێندەوە بوو".[١٤] مکھێڵ داوای پیاچوونەوەی لە ھاڕمۆن لەبەر کوالێتی خۆشەویستی کرد، کە وای لە کەسایەتییەکە کرد خاوەنی سیفەتی بێسۆزی بێت بێئەوەی بێنەران ڕقیان لێی بێت.[١٣] بۆ ڕۆڵی ئانی، ھاڕمۆن کەسێکی دەویست لە کەسایەتی ترەیسی فڵیک فیلمی هەڵبژاردنی ۱۹۹۹ کە لە لایەن ڕیز ویدەرسپوونەوە ڕۆڵی گێڕدرابوو بچێت. لە سەرەتادا بەرھەمھێنەران بۆ لاتینی یان ئاسیاییەکی ترەیسی فڵیک دەگەڕان، بەڵام ھیچیان پێنەدۆزرایەوە. و لە کۆتاییدا بەوەی ئاڵیسۆن بڕی ھەڵبژێرن تەواوبوون، کە لە پیاوە شێتەکاندا ڕۆڵی ترودی کامبڵی دەگێڕا.[١٣]

دروستکەری زنجیرەکە دان ھاڕمۆن

پێشخستن[دەستکاری]

ھاڕمۆن بنچینەی کۆمەڵی لەسەر ئەزموونی خۆی لە جیھانی ڕاستەقینەدا داڕشتووە. لە پێناو ڕزگارکردنی پەیوەدییەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئەو کاتەی، ئەو چووە زانکۆی کۆمەڵی گڵیندەیڵی باکووری ڕۆژھەڵاتی لۆس ئانجلەس، کە لەوێ بەیەکەوە زمانی ئیسپانی دەخوێنن.[١٢] ھاڕمۆن تێکەڵی گروپێکی خوێندن بوو، وە لەگەڵ ئەوەی دژی سروشتی بوو، ئەو لەگەڵیاندا کە تەنانەت جیاوازییەکی باشیان لە نێواندا بوو، بوو بە ھاوڕێیان. "من لەناو ئەم گروپەدا بووم لەگەڵ ئەو خەڵکەدا و دەستکرد بە خۆشویستنیان"، ئەو ڕوونیکردەوە، "لەگەڵ ئەوەی ئەوان ھیچ پەیوەندیان بە دروستکردنی فیلمەکاندا نەبوو و من ھیچ شتێکم لێی پەیدا نەکرد و ھیچ شتێکیشم نەدا".[١٣] لەگەڵ ئەم ڕابردووەدا، ھاڕمۆن نمایشەکەی نووسی لەگەڵ کەسایەتی سەرەکی بە زۆری لەسەر خۆی بەندە. ئەو، وەک جێف، پێش ئەوەی نرخی کەسان تر بزانێت خۆبەزلزان و بێسۆزێکی زۆر گەورە بوو.[١٣]

دەربارەی کاری داھێنانیی پشتی نووسینەوە، ھاڕمۆن دەڵێت کە پەو دەبوو نمایشەکە وەک فیلم بنووسێت نەک سیتکەم. بە شێوەیەکی سەرەکی، بێجگە لە درێژیی و ئامانجی توێژینەوەکە، کردارەکە لە کاری پێشووی کە پێشتر دەیکرد جیاواز نەبوو.[١٣]

نووسین[دەستکاری]

ھەر یەکێک لە ئەڵقەکان لە ڕێگەی «بازنەی چیرۆک» ی ھاڕمۆن نووسراوە کە کاتێک لە کەناڵ ۱۰۱ بوو پێشیخست.[١٥] ھاڕمۆن ھەموو ئەڵقەکانی نمایشەکەی نووسییەوە (بێجگە لە کاتی کار نەکردن لە نمایشەکە لە وەرزی چوارەمدا)، کە یارمەتیدا دەنگی تایبەت بۆ نمایشەکە زیاد بکات.[١٦] ئەندامەکانی دەستەی نووسینی کۆمەڵ ڵیز کاکوسکی، دینۆ ستاماتۆپڵس، کڕێس مککێنا، مێگەن گانز، ئاندی بۆبڕۆ، ئەڵێکس ڕوبێنز، تیم سەکاردۆ، مات واڕبورتۆن دەگرێتەوە. بێجگە لەوانیش، ئەندامی ڕۆڵگێڕان جیم ڕاش، کە خەڵاتی ئۆسکاری لە ۲۰۱۱دا بۆ نووسینی فیلمی نەوەکان بردەوە، ئەڵقەی چوار وەرزی نووسیوە.

نمایشەکە بە زۆری بەکارھێنانی زمانەوانی بۆ ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەناوبانگە، کە کڵیشەی و مەجازە تەلەڤیزیۆنییەکان وەک بابەتی ئەڵقەکە لەگەڵ بەردەوامی پیلانگێڕی بەکاردەھێنێت.[١٧][١٨] نموونەیەکی دیاری زمانەوانی زنجیرەکە ئەڵقەی "بیردۆزی ئاژاوەی چارەسەریی"ی وەرزی سێیەممە، کاتێک ئەکتەرەکان حەوت ڕاستی تەریب لە ھەمان شەودا ئاشکرا دەکەن، لەگەڵ لێکچوونی یەک زەھری شەش لای یاری یاھتزی کە جێف بۆ ھەڵبژاردنی ئەو ئەندامەی پیتزا دێنێت بەکاریدەھێنێت (تەریبی حەوت ئەوەیە کە ڕێگە بە زەھرەکە نەدرێت بجووڵێت).[١٩] بابەتە دووبارەبووەکانی ئەڵقەکان پشووەکانی خوێندن (زۆرترینیان ھاڵۆوین و کریسمسەپەینتبۆڵ،[٢٠] شێوەی جیاوازی ئەنیمەیشن، دەگرێتەوە.[٢١][٢٢][٢٣]

تۆمارکردن[دەستکاری]

تۆمارکردنی نمایشەکە بڕێکی زۆر دەرچوون لە سیناریۆکەی تێدابوو، بە تایبەتی لە چێڤی چەیسەوە. دەربارەی چەیس، ھاڕمۆن وتی "بۆ دروستکردنی ڕستە کە بەڕاست دەتوانیت گرتەکەی پێ کۆتایی بێنیت دەڕووات".[٢٤] ئەو ھەروەھا باسی جۆیڵ مکھێڵ و دۆناڵد گلۆڤەر کرد، ئەو ئەکتەرانی ڕۆڵی جێف و تروی دەبینن، کە سیناریۆ دەرچوویەکی لێھاتوون.[١٤] بێجگە لە ھندێک دیمەنی دەرەکی کە لە زانکۆی شاری لۆس ئانجلەس تۆمارکراوە، نمایشەکە لە پاراماونت پیکچەرز لە ھۆلیوود لە ماوەی وەرزی یەکەم بۆ پێنجەم تۆمارکراوە. بۆ وەرزی شەشەم، زنجیرەکە بۆ بنکەی ستۆدیۆی سی بی ئێس جووڵا، و دیمەنە تایبەتەکانی زانکۆی شاری لۆس ئانجلەس بۆ یەکەم جار لە وەرزی دووەمەوە دەرکەوتەوە.[٢٥] زنجیرەکە وێنەگرتنی تاک کامێرای بەکارھێناوە، کە ھەموو گرتەکان تاک تاک بە ھەمان کامێرا گیراوە.[٢٦]

وەرزی سێیەم[دەستکاری]

زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم لە ۱۷ی ئازاری ۲۰۱۱ نوێکرایەوە.[٢٧] تۆمارکردنی زنجیرەکە ۲٥ی تەممووزی ۲۰۱۱ دەستی پێکرد.[٢٨] جیم ڕاش، کە ڕۆڵی بەڕێوبەر پێڵتۆن دەبینێت، دوای ئەوەی ڕۆڵێکی دووبرابووەوەی لە ماوەی دوو وەرزی پێشوودا ھەبوو بۆ ڕۆڵی سەرەکی بەرزکرایەوە.[٢٩] مایکڵ کەی ویڵیامز وەک پڕۆفیسۆری نوێی گروپی خوێندنەکە ھەڵبژێردرا، کە بە کەسایەتییەکی زۆر خەست پێناسە دەکرێت.[٣٠] جۆن گوودمان بە درێژایی وەرزەکە وەک کەسایەتییەکی دووبارەبووەوەی جێگری بەڕێوبەر ڵەیبۆڕن، سەرۆکی قوتابانەی چاککردنەوەی چڕی ھەوای گریندەیڵ و ڕکابەری بەڕێوبەر پێڵتۆن، دەرکەوت.[٣١]

کۆمەڵ وەرزی سێیەم لە ۲۲ی ئەیلوولی ۲۰۱۱ دەستی پێکرد. ۱٤ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۱دا، ئێن بی سی ڕایگەیاند کە ئەوان کۆمەڵ لە خشتەی ناوەڕاستی وەرز لادەبەن، و بە زنجیرەی ۳۰ ڕۆک شوێنی دەگرنەوە.[٣٢] سەرسامبووانی زنجیرەکە ھەڵمەتێکیان بۆ بەکارخستنەوەی نمایشەکە لە ڕێگەی توویتەر، فەیسبووک، تومبڵر دەستپێکرد، ھەر بۆیە ھاشتاگی وەک #SaveCommunity، و #SixSeasonsAndAMovie، و #OccupyNBC، بڵاوبوون.[٣٣] ئێن بی سی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی تۆڕەکە پلان بۆ تۆمارکردنی ۲۲ ئەڵقەی بڕیاردراو دادەنێت وەڵامیدایەوە، و ئەوەی کە چارەنووسی زنجیرەکە دوای بڵاوبوونەوەی ئەڵقە پیلانکێشراوەکان دیاری دەکرێت.[٣٢]

لە ۷ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۱دا، زانکۆی ڕاوچی ڤیدیۆیەکیان بە ناونیشانی "گریندەیڵ ڕزگارکەن (لەگەڵ ئەکتەرانی کۆمەڵ)" بڵاوکردەوە، بە بەکارھێنانی ئەکتەرانی کۆمەڵ لە کەسایەتییەکاندا بۆ ڕیکلامکردن بۆ زنجیرەکە و قوتابخانەکە لەسەر شێوەی پی ئێس ئەی.[٣٤] لە ۲۲ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۱دا، سەرسامبووانی زنجیرەکە کۆبوونەوەیەکی لەناکاویان لە بنکەی ڕۆکەفێڵەری ئێن بی سی لە شاری نیویۆرک بۆ داگیرکردنی ئێن بی سی ئەنجامدا. کۆمەڵەکە جلی کریسمس لەبەر دەکەن، ڕیشەکان بیردۆزی ئاژاوەی چارەسەریی، و گۆرانی "ئۆ' کریسمسی ترۆی" ئەڵقەی "ئاینە بەراوردکراوەکان"ی وەرزی یەکەم دەوت و "بڕۆ (دەی) گریندەیڵ، بڕۆ گریندەیڵ، بڕۆ" ھاوار دەکرد.[٣٥] لە ٦ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۲دا، ڕۆبێرت گرینبڵات، سەر ئێن بی سی بۆ کات بەسەربردن، لەگەڵ ئەوەی بەروارێکی دیارینەکرد، ڕایگەیاند کە کۆمەڵ ھەڵناوەشێنرێتەوە.[٣٦]

لە ۲۱ی شوباتی ۲۰۱۲دا، دروستکەر دان ھاڕمۆن لە ڕێگەی توویتەرەوە ڕایگەیاند کە وەرزی سێیەم لە ۱٥ی ئازاری ۲۰۱۲ وەک پێشتر پێنج شەممە کاتژمێر ۰٨:۰۰ بەردەوام دەبێت.[٣٧]

وەرزی چوارەم[دەستکاری]

David Guarascio
Moses Port
شۆڕەنەرەکانی وەرزی چوارەم دەیڤد گواراسیۆ (چەپ) و مۆسز پۆرت (ڕاست) لە سان دیێگۆ کۆمیک-کۆنی کۆمەڵ لە تەممووزی ۲۰۱۲.

دروستکەری زنجیرەکە دان ھاڕمۆن لە کارەکەی وەک بەڕێوبەری نمایش بۆ وەرزی چوارەم دوورخرایەوە، و نووسەرەکانی دەیڤد گواراسیۆ و مۆسز پۆرت (لە دروستکردنی بێگانەکان لە ئەمریکا بەژداربوون) شوێنەکانی بەڕێوبەری نمایش و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاریان گرتەوە. تەلەڤیزیۆنی سۆنی پیکچەرز، کە زنجیرەکەیان لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی جیھانیدا بەرھەمھێناوە، وتی کە ھاڕمۆن وەک بەرھەمھێنەرێکی ڕاوێژکاری کار دەکات، بەڵام ھاڕمۆن ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنەکەی پێنەوتراوە و گەر دەسەڵاتی پێویستی پێ نەدرێت ناگەڕێتەوە.[٣٨] کۆتایی وەرزی سێیەم چەندین دەرچوونی بەخۆوە بینی وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار نیڵ گۆڵدمان و گاڕێت دۆنڤان، نووسەر/بەرھەمھێنەر کڕێس مککێنا و ئەکتەر/نووسەر دینۆ ستاماتۆپڵس. ھەروەھا دەرھێنەری ئەڵقە دووبارەبووەکان و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ئانتۆنی و جۆ ڕوسۆ نمایشەکەیان بۆ دەرھێنانی کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان ڕۆشتن.[٣٩][٤٠]

لە تشرینی یەکەم ۲۰۱۲دا، ئێن بی سی بە بێ پێدانی ھیچ بەروارێکی نوێ پەخشکردنی وەرزی چوارەمی دواخست، کە وا بڕیاربوو لە ۱۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ پەخش بکرێت.[٤١] لە ۳۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲دا، ئێن بی سی ڕایگەیاند کە وەرزی چوارەم لە ۷ی شوباتی ۲۰۱۳، دوای گەڕانەوە بۆ کاتە ڕاستەقینەکەی لە پێنج شەممە کاتژمێر ۰٨:۰۰ی شەو، پەخش دەکرێت.[٤٢]

لە ۲۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە چێڤی چەیس بە ڕێکەوتنی ھەردوولای ئەکتەر و تۆڕەکە نمایشەکە جێدەھێڵێت. بە ھۆی کات و ڕێکەوتنەکە، کەسایەتی پیرسی چەیس دوو ئەڵقە، ئەڵقەی دەیەم (وەک نۆیەم بەرھەمھێنرا) "پێشەی گرێ" و ئەڵقەی دوازدەھەم "بنچینەی پاڵەوانێتی"، ئامادە نەبوو.[٤٣][٤٤] ئەو ھەروەھا بە ڕۆڵێکی دەنگی لە ئەڵقەی "پێشەکییەکی بەکرێگرتنی زێیەکان" ھەبوو، کە کۆتا ئەڵقەی وەرزەکە بوو، وەک بەشێک لە ڕێکەوتنەکەی لە جێھێشتنی نمایشەکە، لەسەر چەیس بوو ھەموو دەنگێکی کەسایەتییەکەی، لەگەڵ کەسایەتییەکانی تردا، کە وەک بووکەڵە دەردەکەوتن، تۆمار بکات.[٤٥] کۆتایی وەرزەکە، کە لە دەرەوەی زنجیرەکە تۆمارکرا، وەک یازەیەم ئەڵقەی بەرھەمھاتوو، نیشانەیەکی لەسەر شێوەی کۆتایی چەیسی وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لەسەر شاشە دانا.[٤٦] چەیس لە کامیۆی یەکەم پەخشی وەرزی ٥ دەردەکەوێت.[٤٧]

وەرزی پێنجەم[دەستکاری]

کڕێس مککێنا لە کۆمەڵ لە وۆندەر کۆن ۲۰۱۲

لە ۱۰ی ئایاری ۲۰۱۳دا، زنجیرەکە بۆ وەرزی پێنجەم نوێکرایەوە.[٨] لە ۱ی حوزەیرانی ۲۰۱۳دا، دان ھاڕمۆن ڕایگەیاند کە وەک بەڕێوبەری نمایش بۆ وەرزی پێنجەم دەگەڕێتەوە، و شوێنی مۆسز پۆرت و دەیڤد گواراسیۆ دەگرێتەوە، و نووسەری پێشوو کڕێس مککێنا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار دەست بەکار دەکاتەوە.[٤٨] لە ۱۰ی ئایاردا، تەلەڤیزیۆنی سۆنی بە فەرمی ڕایگەیاند کە ھاڕمۆن و مککێنا بۆ وەرزی پێنجەم دەگەڕێنەوە.[٤٩] ھەروەھا ھەر یەکێک لە دینۆ ستاماتۆپڵس، ڕۆب شراب، براکانی ڕوسۆ گەڕانەوە.

بەھەر حاڵ، ئەندامی ڕۆڵگێڕان دۆناڵد گلۆڤەر بڕیاریدا بۆ کاتی تەواو وەک کەسایەتی سەرەکی بۆ وەرزی پێنجەم نەگەڕێتەوە، و تەنھا لە یەکەم پێنج ئەڵقەی سی ئەڵقەکان دەربکەوێت.[٥٠] بۆ قەرەبووکردنەوەی نەبوونی گلۆڤەر و چەیس، جۆناسەن بانکس بۆ وەرزی پێنجەم لە ئابی ۲۰۱۳ ھەڵبژێردراو و ۱۱ ئەڵقەی ۱۳ ئەڵقەکە دەرکەوت، ڕۆڵی باز هیکی، پڕۆفیسۆری زانستی تاوان، گێڕا.[٥١] بێجگە لەمانەش، جۆن ئۆڵیڤەر کە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر دەنکنی بە درێژایی دوو وەرزی سەرەتا دەگێڕا، بە ڕۆڵەکەی لە چەند ئەڵقەیەکی وەرزی ٥ گەڕایەوە.[٥٢]

لە ۹ی ئایاری ۲۰۱٤دا، ئێن بی سی ڕایگەیاند کە ئەوان کۆمەڵیان ھەڵوەشاندۆتەوە.[٥٣] چەندین ساڵ پێش ھەڵوەشاندنەوەکەی، سەرسامبووان پشتیان بە لۆگۆی "شەش وەرز و فیلم"یان بەستبوو، کە ڕستەیەکی ئەڵقەی "نموونەکانی یادەوەری مرۆڤ" کە لەسەر زنجیرەی کورتی زیندووی ئێن بی سی میراتی عابد زە کەیپ بەندە.[٥٤][٥٥][٥٦] داواکان بۆ بەردەوامبوون لە زنجیرەکە لە لایەن دایبنکەرە بەناوبانگەکانی خزمەتی پەخشکردنی وەک نێتفلیکس[٥٧] و ھولو ڕەتکرایەوە.[٥٨]

وەرزی شەشەم[دەستکاری]

لە ۳۰ی حوزەیراندا، ئەو ڕۆژەی کە بڕیاربوو ڕێکەوتنی ئەکتەرەکان تەواو بێت، یاھوو! ڕایگەیاند کە داوای ۱۳ ئەڵقەیان بۆ وەرزی شەشەم کردووە تا لەسەر یاھوو! سکرین پەخش بکرێت، ئەمەش ئەکتەرە سەرەکییەکان و بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکانی دان ھاڕمۆن، کڕێس مککێنا، ڕوس کڕاسنۆف، گاری فۆستەر دەگرێتەوە. ھەروەھا ھاڕمۆن وتی: "من زۆر دڵخۆشم کە کۆمەڵ بە وەرزی شەشەم لەسەر یاھوو! دەگەڕێتەوە ... من بە ھێنانی سیتکەمە خۆشەویستەکەی ئێن بی سی بۆ بینەرێکی گەورەتر لە ڕێگەی گواستنەوەی بۆ سەر تۆڕ خۆشحاڵم."[٩] بەھەرحاڵ، ئیڤیت نیکۆڵ بڕاون بۆ چاودێرکردنی باوکە نەخۆشەەی ناچاربوو وازبێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەک میوان لە پلیکانەکان و ئەنجامە سۆزدارییەکانی پەخشی تەلەڤیزیۆنی دەرکەوت.[٥٩] پاجێت بڕوستەر وەک ڕاوێژکار فرانسیسکا "فرانکی" دارت ھەڵبژێردرا، و کیس دەیڤد وەک داھێنەر ئیڕۆی پاتاشنیک ھەڵبژێردرا.[٦٠] تۆمارکردنی وەرزی شەشەم لە ۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۱٤ دەستی پێ کرد، و ٨ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٤ زنجیرەکە بە تێپەڕبوونی ۱۰۰ ئەڵقە ئاھەنگی گێڕا.[٦١] ۲۷ی ئازاری ۲۰۱٥ تۆمارکردن تەواوبوو.[٦٢]

لە ۳ی حوزەیرانی ۲۰۱٥دا، دان ھاڕمۆن لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ناوەوەدا، ئەوەی ڕوونکردەوە کە بۆ وەرزی شەشەم کۆتاییی زنجیرەکە دەبێت:

We've exploded into these successful shrapnel. Dr. Ken is now Dr. Ken. Alison has probably got her eye on movies. Gillian is working on a Netflix show. If there was some magical way of guaranteeing that everyone could come back all at once, let's do it. But it would be a lot easier to put together a movie project and get them all on board than to say, "Let's give it one more season!"[٦٣]

لەگەڵ ئەوەی لۆگۆی نمایشەکە "شەش وەرز و فیلم"ە، یاھوو ھەرگیز زنجیرەکەی بە کۆتا وەرزی نەناساندووە. ۳۰ی تەممووزی ۲۰۱٥دا، جۆیڵ مکھێڵ وتی کە یاھوو: "ویستی [وەرزی زیاتر لە کۆمەڵ دروستبکات] بەڵام ھەموو ڕێکەوتنی [ئەکتەرەکان] دوای شەش ساڵ تەواوبوو بوو.[٦٤] مکھێڵ دواتر لێدوانەکەی لە ڕێگەی توویتەرەوە ڕوونکردەوە، وتی "کۆمەڵ ھەڵناوەشێنرێتەوە."[٦٥] یاھوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە: "ئێمە نرخێکی زەبەلاحمان لە ھاوبەشێکەمان لەگەڵ سۆنی بینیوە و لە گوفتوگۆ لە ھەلە داھاتووەکانی کۆمەڵ بەردەوامین."[٦٦] ھاڕمۆن وتی ئەو "دەیتوانی یەکسەر بڵێت بەڵێ" بۆ وەرزی حەوتەم، بەڵام "بە ھۆی خێرایی و ئاڕاستە ئەکتەرەکانەوە" بڕیاریدا چاوەڕێی "کۆکردنەوەی [ئەکتەرەکان] بەیەکەوە بۆ فیلمێکی مەزن" بکات.[٦٧] لە ٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٦دا، یاھوو بڵاویکردەوە کە ئەوان خزمەتگوزاری یاھوو! سکرین، دوای سڕینەوەی ٤۲ میلیۆن دۆلار، دادەخەن و بەرنامە ڕاستەقینەکانی بۆ تەلەڤیزیۆنی یاھوو بۆ بەردەوامبوون لە پەخشکردن دەگوازنەوە.[٦٨]

گەر فیلمێک بکرێت[دەستکاری]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ھۆلیوود ڕیپۆرتەر حوزەیرانی ۲۰۱٤دا، زان ڤان ئامبورگ لە تەلەڤیزیۆنی سۆنی پیکچەرز دڵنیای کردەوە کە فیلمی کۆمەڵ لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئامادەکردندایە. بۆ وەڵامی ئایە سۆنی دوای وەرزی شەشەم پیلانی ھەیە، ئامبورگ وتی:

There's no way we're not making the movie now! I think once we make the movie, let's look up and decide how much more Community the world wants. I'd be lying if I told you that we have not had some very early and preliminary conversations that are very exciting about what a potential movie could be and who might direct it.[٦٩]

دوای یەک ساڵ، پاش تەواوبوونی وەرزی شەشەم، دان ھاڕمۆن لە کۆتایی وەرزەکەدا وتی کە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم ئامادە نییە:

I told Yahoo, 'I can't think about writing a movie until I miss Community,' ... They wanted to turn around and do a movie immediately, and Yahoo can get it done. They're like the NSA.[٧٠]

لە تەممووزی ۲۰۱٦دا، لە ماوەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لاری ئێستا پادشایە، ھاڕمۆن دڵنیای کردەوە کە فیلمی کۆمەڵ "ڕوو دەدات"، لە کاتێکدا دەریبڕی کە نازانێت چۆن بەرھەمھێنانی دەست پێ دەکات.[٧١] لە تەممووزی ۲۰۱۷دا، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تایمدا، ھاڕمۆن دەربارەی فیلمی کۆمەڵ وتی: "لەم دوایانەدا وتووێژێکم لەگەڵ دەرھێنەرێک کە قورسییەکەی لە بووارەکەدا لەوانەیە وا بکات ڕووبدات. بۆ یەکەم جار لە ماوەیەکی درێژەوە، من بەڕاست بیری لێ دەکەمەوە."[٧٢] لە تشرینی دووەمی ۲۰۱۷دا، ھاڕمۆن بە زە ڕاپ وت کە ئەو و جەستن لین بەیەکەوە بۆ کردنی فیلمەکە کار دەکەن.[٧٣]

لە کانوونی دووەمی ۲۰۱٨دا، ئەکتەری بەژداربووی زنجیرەکە دانی پودی وتی کە ئەکتەرەکان لە ئەەری بوونی فیلمێک وروژاون، کە وتی: "ئێمە زنجیرەیەک نامەی کورتمان ھەیە، بۆیە ئێمە ھەموو کات وەک، 'ئێمە ئامادەین! ئێمە ئامادەین!'"[٧٤] لە ۲۳ی ئازاری ۲۰۱٨دا، جۆیڵ مکھێڵ وتی کە ئەو ھێشتا ھیوایی بۆ فیلمەکە ھەیە، و باسی ئەوەشی کرد کە ھێنانەوەی ھاوکارەکەی دۆناڵد گلۆڤەر بۆ فیلمەکە شتێکی کاریگەر دەبێت بۆ ئەوەی وا لە فیلمەکە بکات سەربگرێت. ڕوونیکردەوە "کردنی ئەوە مەزن دەبێت، من لە خولەکی نیویۆرک دەیکەم."[٧٥]

کاتێک لە چاوپێکەوتنێکی ۲۰۱۹دا دەربارەی کردنی فیلمەکەی کۆمەڵ پرسیارکرا، ئاڵیسۆن بڕی وتی "بەڵێ، پێموایە دەیکەم." دواتر زیادیکرد "ئەڵێم، سەیرکە، بەو شێوەیە، ئایە ئێمە فیلمەکە دەکەین؟ من وا ھەست دەکەم گەر فیلمی کۆمەڵ دروستکرا، ئەوا دەبێت بۆ نێتفلیکس بێت، و کردنی خۆش دەبێت، بەڵام، من پیوایە باشترین دەبێت گەر وا لە ھەمووان بکەین بیکات، ھەر بۆیە پێموایە کە لەوانەیە قوورس دەبێت".[٧٦] لە شوباتی ۲۰۲۰دا، لە "ھەر شتێک لێ بپرسە"ی ڕیدیت بڕی کاتێک دەربارەی فیلمی کۆمەڵ لێی پرسیار کرا وتی کە ئەو "لە ڕاستیدا پەیوەندییەکی سەرنجڕاکێشی ئەم ھەفتەیە بۆ ھات" و وتی "چاوەڕوان بن".[٧٧]

لەگەڵ دەرکەوتنی نمایشەکە لەسەر نێتفلیکس لە نیسانی ۲۰۲۰دا، گرنگیپێدانی سەرامبووان زیادی کرد. لە ھەمان مانگ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆڵایدەردا، پرسیار لە جۆ ڕوسۆ کرا کە ئایە براکەی ئانتۆنی بۆ فیلمەکە دەگەڕێتەوە. ئەو "پێمە بە دڵنیاییەوە ئامادەدەبین بۆ کردنی. ێمە خێزانەکەی کۆمەڵمان خۆشدەوێت. ئەو دەستەی ڕۆڵگێڕانە، ئێمە ھێشتا لە ھەر ھەموویان زۆر نزیکین. بەپێی خشتەی کاتمان دەبێت. بەڵام من باوەڕموایە فیلمێکی کۆمەڵ دەبێت، بەتایبەتی ئێستا کە ئەڵقەکانی ئەنجامێکی باشیان لە بڵاوکردنەوە بەدەستھێنا. کەسێکی وەک نێتفلیکس دەتوانێت بێتە پێشەوە و فیلمەکە دروست بکات."[٧٨]

لە ئایاری ۲۰۲۰دا، ئەندامانی ڕاستەقینەی دەستەی ڕۆڵگێڕان و ھاڕمۆن ڕایانگەیاند کە ئەوان لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە پارە بۆ گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ لەسەر شێوەی ئەڵقەی "ھاوکاریکردنی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ" کۆدەکەنەوە. چەیس بەژدار نەبوو چونکە لە ئەڵقە ڕاستەقینەکەدا بەژدار نەبوو وە پێدرۆ پاسکاڵ شوێنی واڵتۆن گۆگجینز لەبەر بەردەستنەبوونی گرتەوە.[٧٩] لە دانیشتنێکی پرسیار و وەڵامدا دوای پەخشە ڕاستەوخۆکە، ڕۆڵگێڕەکان، کە گڵۆڤەریشی تێدابوو، ویستێ خۆیان بۆ کردنی فیلمەکە دەربڕی.[٨٠][٨١]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

پێشوازی ڕەخنەیی[دەستکاری]

وەرز وەڵامدانەوەی ڕەخنەگران
ڕاتن تۆمەیتۆز مێتاکریتیک
1 90% (41 بەسەرداچوونەوە)[٨٢] 69 (23 بەسەرداچوونەوە)[٨٣]
2 100% (18 بەسەرداچوونەوە)[٨٤] 86 (4 بەسەرداچوونەوە)[٨٥]
3 91% (22 بەسەرداچوونەوە)[٨٦] 82 (4 بەسەرداچوونەوە)[٨٧]
4 65% (40 بەسەرداچوونەوە)[٨٨] 69 (18 بەسەرداچوونەوە)[٨٩]
5 93% (42 بەسەرداچوونەوە)[٩٠] 80 (15 بەسەرداچوونەوە)[٩١]
6 89% (36 بەسەرداچوونەوە)[٩٢] 78 (12 بەسەرداچوونەوە)[٩٣]

ساوند تراک[دەستکاری]

خشتەی مۆسیقای تۆمارکەریی[دەستکاری]

کۆمەڵ (مۆسیقای زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ڕاستەقینەکە)
ژمارەناوھونەرمەندانماوە
١.«At Least It Was Here (Community Main Title)» (main title version)The 88٠:٣٧
٢.«101 Rap»Donald Glover and Danny Pudi٠:٣٧
٣.«Getting Rid of Britta»Eric Olsen٢:١٧
٤.«Pierce You Are a B»Eric Olsen٢:٢٣
٥.«Pierce Raps»Jacques Slade٠:٣٩
٦.«Night Cap»Jacques Slade٢:١٢
٧.«The Way It Is»Chevy Chase١:٠٢
٨.«Community Medley»Ludwig Göransson٤:٣٩
٩.«Somewhere Out There»Donald Glover and Danny Pudi٢:١٢
١٠.«I Never Die»Jacques Slade١:٥٣
١١.«Sensitive Night»Yvette Nicole Brown١:٠٣
١٢.«Party Where Your Heart Is»Trevor Armstrong١:٠٣
١٣.«Annie's Song»Eric Olsen١:٣٩
١٤.«Episode 119 Medley»Ludwig Göransson٣:٤٥
١٥.«Come, Take a Trip in My Air-Ship»Chevy Chase٠:٤٩
١٦.«Some Worries»Eric Olsen٢:١٣
١٧.«If I Die Before You»Ludwig Göransson٢:٥٢
١٨.«At Least It Was Here (Community Main Title)» (full-length version)The 88٢:٥٠
ماوەی گشتی:٣٤:٤٥

مۆسیقای تۆمارکەریی تر[دەستکاری]

ژمارەناونووسەر(ەکان)ئەڵقەکانماوە
١.«Running Through Raining» (Annie Returns)Ludwig Göransson212١:٥٥
٢.«Greendale Is Where I Belong»Ludwig Göransson125, 210, 217, 308, 309, 316, 320, 322, 405, 413١:٣٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lyons, Margaret (May 6, 2011). "The One With All the Episode-Title Formulas". NY Mag. Vulture. Archived from the original on November 20, 2011. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Mitovich, Matt (June 25, 2009). "Fall TV: NBC Announces Premiere Dates". TV Guide. Archived from the original on June 26, 2009. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Flint, Joe (October 23, 2009). "NBC picks up 'Community,' 'Parks and Recreation' and 'Mercy' for season". Los Angeles Times. Archived from the original on October 26, 2009. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "NBC Orders More Trauma and Community, Parks & Recreation, Law & Order: SVU & More". TV by the Numbers. January 20, 2010. Archived from the original on October 11, 2012. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "NBC Gives Pickups To Thursday-Night Comedies '30 Rock,' 'The Office' and 'Community'". NBC. Archived from the original on March 7, 2010. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ Gorman, Bill (March 17, 2011). "'The Office,' 'Parks & Recreation,' 'Community' Renewed By NBC". TV by the Numbers. Archived from the original on March 21, 2011. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢١ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Andreeva, Nellie (May 10, 2012). "NBC's 'Community' Renewed with 13 Episode Order". Deadline Hollywood. Archived from the original on May 11, 2012. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ئ ا Stanhope, Kate (May 10, 2013). "Community Renewed for Fifth Season". TV Guide. Archived from the original on June 7, 2013. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ئ ا Hibberd, James (June 30, 2014). "'Community' saved! Yahoo orders sixth season". Entertainment Weekly. Archived from the original on July 14, 2014. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "AV Department". Archived from the original on December 19, 2009. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Wagner, Curt (March 4, 2012). "'Community' gets animated in 'Abed's Master Key' webisodes". Redeye Chicago. Archived from the original on June 16, 2013. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  12. ^ ئ ا ب "Fine writing spurs Chevy to move to 'Community'". Omaha World-Herald. September 22, 2009. Archived from the original on January 4, 2013. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  13. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Hyden, Steven (September 19, 2009). "How Dan Harmon went from doing ComedySportz in Milwaukee to creating NBC's Community". The A.V. Club. Archived from the original on October 23, 2009. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئ ا Loggins, Emma (October 19, 2009). "Joel McHale & Dan Harmon of Community". Fanbolt. Archived from the original on July 10, 2011. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Raftery, Brian (September 22, 2011). "How Dan Harmon Drives Himself Crazy Making Community". Wired. Archived from the original on May 16, 2014. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  16. ^ Rose, Lacey (July 17, 2013). "Community's Dan Harmon Reveals the Wild Story Behind His Firing And Rehiring". The Hollywood Reporter. Archived from the original on April 26, 2014. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  17. ^ Tigges, Jesse (May 31, 2012). "The List: 10 Best Genre Episodes of Community". Columbus Alive. Archived from the original on November 14, 2014. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ McGill, Megan (August 1, 2012). "Top 10 Community Episodes". Den of Geek. Archived from the original on July 3, 2014. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  19. ^ Frucci, Adam (February 20, 2012). "An Historic Episode Takes On a New Classic: 'I Love Lucy' vs. 'Community'". Splitsider. Archived from the original on November 23, 2014. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Snierson, Dan (April 29, 2011). "Community: Guest star Josh Holloway and creator Dan Harmon on the paintball season finale". Entertainment Weekly. Archived from the original on July 29, 2013. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Arbeiter, Michael (April 12, 2013). "Community's Puppet Episode: Well, That's It. Show's Over". Hollywood.com. Archived from the original on August 6, 2014. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  22. ^ VanDerWerff, Emily (April 3, 2014). "Community: "G.I. Jeff" An existential dilemma gets animated—'80s style!". The A.V. Club. Archived from the original on July 6, 2014. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  23. ^ Sepinwall, Alan (December 9, 2010). "'Community' – 'Abed's Uncontrollable Christmas': We all watch Christmas TV". HitFix. Archived from the original on February 14, 2015. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  24. ^ Elkin, Michael (October 1, 2009). "College Daze". The Jewish Exponent. Archived from the original on January 29, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  25. ^ Sepinwall, Alan (January 13, 2015). "'Community' stars and Dan Harmon on the move to Yahoo: Press Tour live-blog". HitFix. Archived from the original on March 15, 2015. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  26. ^ Surette, Tim (December 2, 2011). "Throwdown: Single-Camera Comedies vs. Multi-Camera Comedies". TV.com. Archived from the original on June 15, 2018. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  27. ^ Ausiello, Michael (March 17, 2011). "Breaking: NBC Renews The Office, Community and Parks and Recreation". TVLine. Archived from the original on August 8, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٨ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Goldberg, Matt (July 25, 2011). "Filming on Season 3 of COMMUNITY Begins Today with a Nice Welcome for the Cast and Crew". Collider. Archived from the original on October 16, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ Adalian, Josef (July 22, 2011). "Community Creator Dan Harmon on What's in Store for Next Season". NY Mag. Archived from the original on July 23, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  30. ^ Bryant, Adam (July 23, 2011). "Community Taps The Wire's Michael K. Williams to Teach Biology". TV Guide. Archived from the original on August 14, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٤ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Abrams, Natalie (July 25, 2011). "John Goodman Signs on As Dean of Community". TV Guide. Archived from the original on November 5, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ ئ ا Goldberg, Lesley; Ng, Philiana (November 14, 2011). "'Prime Suspect' Future Uncertain, 'Community' Will Be Back on NBC". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 15, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  33. ^ "Community pulled from NBC's schedule: The backlash". The Week. November 16, 2011. Archived from the original on December 16, 2011. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  34. ^ "CollegeHumor Exclusive: Save Greendale (with the cast of Community)". December 7, 2011. Archived from the original on January 8, 2012. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ Simon, Perry Michael (December 22, 2011). "Occupy NBC Sings to save Community". Nerdist. Archived from the original on January 10, 2012. Retrieved 3ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ Martin, Denise (January 6, 2012). "NBC Scoop! Hargitay Signs Up for Another Season of SVU, Community to Return in Spring". TV Guide. Archived from the original on January 8, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Harmon, Dan (February 21, 2012). "What you call 8:00, we call home. Community returns to Thursday nights on March 15th". Twitter. Archived from the original on March 21, 2015. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  38. ^ Harmon, Dan (May 19, 2012). "HEY, DID I MISS ANYTHING?". Dan Harmon Poops. Archived from the original on January 22, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  39. ^ Adalian, Josef (May 18, 2012). "Dan Harmon Is No Longer Showrunner on Community". Vulture. Archived from the original on May 19, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  40. ^ Sepinwall, Alan (May 19, 2012). "Can 'Community' work without Dan Harmon?". HitFix. Archived from the original on May 22, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  41. ^ Carter, Bill (October 8, 2012). "NBC Delays Premiere of 'Community'". The New York Times. Archived from the original on October 11, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  42. ^ Villarreal, Yvonne (October 30, 2012). "'Community' goes back to school Feb. 7 as NBC sets midseason slate". Los Angeles Times. Archived from the original on October 30, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  43. ^ VanDerWerff, Emily (April 18, 2013). "Intro To Knots". The A.V. Club. Archived from the original on April 19, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  44. ^ VanDerWerff, Emily (May 2, 2013). "Heroic Origins". The A.V. Club. Archived from the original on May 7, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  45. ^ VanDerWerff, Emily (April 11, 2013). "Intro To Felt Surrogacy". The A.V. Club. Archived from the original on April 16, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  46. ^ Andreeva, Nellie (November 21, 2012). "Chevy Chase Leaving NBC's 'Community'". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 22, 2012. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  47. ^ Goldman, Eric (January 3, 2014). "Community: How the Season 5 Cameo Came to Be". IGN. Archived from the original on January 3, 2014. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  48. ^ Goldberg, Lesley (June 1, 2013). "Dan Harmon Returning as 'Community' Showrunner". The Hollywood Reporter. Archived from the original on June 2, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  49. ^ Snierson, Dan (June 10, 2013). "'Community': Dan Harmon officially returning for season 5". Entertainment Weekly. Archived from the original on June 13, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ Ausiello, Michael (July 8, 2013). "Community Season 5: Donald Glover Not Returning Full Time — Who's Gonna Tell Abed?". TVLine. Archived from the original on July 10, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ Goldman, Eric (August 20, 2013). "Breaking Bad's Jonathan Banks Joins Community". IGN. Archived from the original on August 20, 2013. Retrieved 4ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  52. ^ Goldberg, Lesley (September 11, 2013). "'Community' Brings Back 'Daily Show's' John Oliver for Season 5 (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on September 13, 2013. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  53. ^ Goldman, Eric (May 9, 2014). "Community Cancelled by NBC". IGN. Archived from the original on May 9, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  54. ^ O'Neal, Sean (March 26, 2014). "Talk has begun about making Community's six seasons and a movie a reality". The A.V. Club. Archived from the original on May 12, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  55. ^ Jagernauth, Kevin (May 9, 2014). "Six Seasons and a Movie? Nope- NBC Cancels Community". IndieWire. Archived from the original on May 12, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ Evans, Bradford (March 26, 2014). "Amazingly, Community Might Actually Get Those Six Seasons and a Movie". Splitsider. Archived from the original on May 12, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ Stedman, Alex (May 11, 2014). "Netflix Not Picking Up 'Community,' Dan Harmon Reacts to Cancellation". Variety. Archived from the original on May 12, 2016. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  58. ^ Nededog, Jethro (June 24, 2014). "Insider: 'Community' Isn't Dead Yet, Hulu Still in Talks With Sony". TheWrap. Archived from the original on March 7, 2016. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  59. ^ Schneider, Michael (September 30, 2014). "Exclusive: Yvette Nicole Brown Departs Community". TV Guide. Archived from the original on October 3, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  60. ^ Nemetz, Dave (November 10, 2014). "'Community' Enrolls Paget Brewster, Keith David For Season 6". Yahoo!. Archived from the original on November 11, 2014. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  61. ^ Brouwer, Bree (December 9, 2014). "Cast, Crew Of Yahoo's 'Community' Celebrate The Series' 100th Episode". Tubefilter. Archived from the original on April 2, 2015. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  62. ^ Rubens, Alex (March 27, 2015). "Last day of production on Community Season 6. WARNING: I am full of feelings, so there may be some earnest, unfunny tweets on the way". Twitter. Archived from the original on March 8, 2016. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  63. ^ Schneider, Michael (June 3, 2015). "Community Finale: Dan Harmon on Jeff and Annie, Movie Possibilities, and Profanity". TV Insider. Archived from the original on June 4, 2015. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  64. ^ Shulman, Randy (July 30, 2015). "From Soup to Nuts: An interview with Joel McHale". Metro Weekly. Archived from the original on August 3, 2015. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  65. ^ McHale, Joel (August 4, 2015). "Easy sugar-bear, Community is not canceled. #QuestionMarkSeasonsAndaMovie". Twitter. Archived from the original on November 2, 2015. Retrieved 6ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  66. ^ Baysinger, Tim (August 6, 2015). "Joel McHale Sets the Record Straight About Community: It's Not Canceled". Adweek. Archived from the original on August 9, 2015. Retrieved 6ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  67. ^ "Dan Harmon Dishes Community Movie Prospects, Confirms Big-Screen Title". TVLine. July 10, 2015. Archived from the original on August 5, 2015. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  68. ^ Wallenstein, Andrew (January 4, 2016). "Yahoo Screen Shuttered: Video Service Hosted 'Community'; NFL Telecast". Variety. Archived from the original on January 4, 2016. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  69. ^ Goldberg, Lesley (June 30, 2014). "'Community' Revival: Sony Exec Talks Studio Persistence, Movie Odds". The Hollywood Reporter. Archived from the original on July 3, 2014. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  70. ^ Gennis, Sadie (June 7, 2015). "A Community Movie Might Really Happen... and Soon". TV Guide. Archived from the original on June 17, 2016. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  71. ^ Schwartz, Ryan (July 12, 2016). "Community Movie 'Will Happen,' Series Creator Dan Harmon Declares". TVLine. Archived from the original on January 5, 2017. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  72. ^ Eadicicco, Lisa (July 19, 2017). "Dan Harmon on the Future of Rick and Morty and That Community Movie". Time. Archived from the original on September 19, 2017. Retrieved 8ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  73. ^ Gajewski, Ryan (November 21, 2017). "Dan Harmon on 'Community' Movie: Justin Lin and I Are 'Trying' to Make It Happen". The Wrap. Archived from the original on November 23, 2017. Retrieved 8ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  74. ^ MacDonald, Lindsay (January 11, 2018). "Community's Danny Pudi: The Cast Is Ready for a Movie". TVGuide.com. Archived from the original on March 19, 2018. Retrieved 8ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  75. ^ McCreesh, Louise (March 23, 2018). "Joel McHale says a Community movie can't happen without Donald Glover". Digital Spy. Archived from the original on March 26, 2018. Retrieved 9ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  76. ^ Moghaddami, Victoria (June 20, 2019). "Alison Brie Would Want a 'Community' Movie Made for Netflix". PopCulture. Retrieved 15ی کانووی یەکەمی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  77. ^ Morris, Seren (February 17, 2020). "Alison Brie Suggests a Community Movie Might Be Happening: 'Stay Tuned'". Newsweek. Retrieved 15ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  78. ^ Mancuso, Vinnie (April 20, 2020). "Joe Russo Believes There Will Be a 'Community' Movie". Collider (بە ئینگلیزی). Retrieved 15ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  79. ^ Schneider, Michael (May 7, 2020). "Community Cast—Including Donald Glover—to Reunite for Virtual Table Read". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 15ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  80. ^ Schneider, Michael (May 18, 2020). "'Community' Reunion: Donald Glover — and the Entire Cast — Are Ready to Do a Movie". Variety. Retrieved 16ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  81. ^ Barsanti, Sam (May 18, 2020). "Pedro Pascal breaking and Donald Glover's early exit: Highlights from the Community table read". The A.V. Club. Retrieved 16ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  82. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt1 نەدراوە
  83. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc1 نەدراوە
  84. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt2 نەدراوە
  85. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc2 نەدراوە
  86. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt3 نەدراوە
  87. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc3 نەدراوە
  88. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt4 نەدراوە
  89. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc4 نەدراوە
  90. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt5 نەدراوە
  91. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc5 نەدراوە
  92. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rt6 نەدراوە
  93. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mc6 نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]