کۆمەڵە کینەییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کۆمەڵەی کینەیی کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتییە کە ھەڵدەستێت بە مامەڵەکردن و داکۆکی کردن لە کینە، توندوتیژی و دژایەتی کردن بەرامبەر بە ئەندامانی ڕەگەز، نەژاد، نەتەوە، ئایین و جۆری ڕەگەزە سێکسیە جیاوازەکان یان ھەر دەستەیەکی تری دیاریکراو لە کۆمەڵگەدا. بە پێی "دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی – FBI " لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەبەست و ئامانجی سەرەکەی دەستە کینەییەکان بریتییە لە بڵاوکردنەوە و پشتگیری کردنی دوژمنایەتی، توندوتیژی و کینە بەرامبەر بەو کەسانەی سەر بە رەگەز، ئایین، نەژاد، ڕەچەلەک، جۆری ڕەگەزی سێکسی و نەتەوەیەکن کە جیاوازە لە رێژەی زۆرینەی کۆمەڵەگە و دامەزراوەکان.[١]

چاودێری کردن[دەستکاری]

دوو ڕێکخراوی تایبەتیی ناحوکمی خێرخوازی ئەمریکی چاودێری کۆمەڵە کینەیی و نالێبووردەکان دەکەن بە ناوی (دەستەی دژە ناو زڕاندن – Anti-Defamation League – ADL) و (ناوەندی یاسای ھەژاریی باشوور - Southern Poverty Law Center - SPLC).[٢] ئەم دوو ڕێکخراوە ھەڵدەستن بە تۆمارکردنی ئەو دەستە و کۆمەڵانە کە بە کۆمەڵەی کینەیی، کۆمەڵەی باڵادەستیی، دژە سامی، دژە حوکمەت یان کۆمەڵەی توندڕەو دادەنرێن کە بەشدارن لە ئەنجام دان و بڵاوبوونەوەی تاوانە کینەییەکان. ڕێکخراوی (ناوەندی یاسای ھەژاریی باشوور - Southern Poverty Law Center - SPLC) بەم شێوەیە پێناسەی "کۆمەڵەی کینەیی" دەکات: ھەر کۆمەڵەیەک کە باوەڕ و مامەڵەکانی ھێرش یان زیادەڕۆیی بکاتە سەر بەشێکی دیاریکراوی خەڵکی، بەتایبەتی لەو بارەی کە کۆمەڵەکەی ھێڕشی کراوەتە سەر کەسانی نەگۆر و کۆنەخواز بن.[٣] ھەبوونی ناوی کۆمەڵەیەک یان ڕێکخراوێک لە خشتەی کۆمەڵە کینەییەکان دا واتای ئەوە نییە کە ئەو کۆمەڵەیە ھەستاون بە توندوتیژی و تاوان.[٤] بە پێی ڕاپۆرتی USA Today، خشتەکەی SPLC چەندەھا جۆر و کۆمەڵەی جیاوازی تێدایە، وەک (لایەنگرانی باڵادەستی سپی پێستەکان بۆ ڕەش پێستە نەتەوەییەکان و نازییە نوێیەکان بۆ ھاوپەیمانییە نوێیەکان.)[٥]

بەپێی ڕێکخراوی (ناوەندی یاسای ھەژاریی باشوور - Southern Poverty Law Center - SPLC)، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٨، چالاکی کۆمەڵە کینەییەکان لە ٥٠٪ زیادبوونی بە خۆیەوە بینیووە کە تێکرای ٩٢٦ کۆمەڵەی چالاک بوونیان ھەبووە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٩، ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە تێکرای ١٠٢٠ کۆمەڵەی کینەیی بوونیان ھەبووە و چالاک بوون کە بەرزترین ژمارەیی پێوانەیی بووە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا و گەشەسەندن بەڕێژەی ٧٪ بووە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨. ھەروەھا نزمترین رێژە ساڵی ٢٠١٤ بووە کە خشتەکە پێکھاتبوو لە ٧٨٤ کۆمەڵە. بەرچاوترین گەشەسەندن لە ڕاپۆرتەکەدا لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ بووە کە دەستەکانی سەر بە سپی پێستە نەتەوەپەرستەکان لە ١٠٠ کۆمەڵەوە بۆ ١٤٨ کۆمەڵە زیادیکردووە.[٧]

گوفتاری کینەیی[دەستکاری]

شارەزایی دژە تیرۆریی، ئیھود سپرینزاک ئاماژە بەوە دەکات کە توندوتیژی گوفتار بریتییە لە "بەکارھێنانی زمانی توند بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک کە وەک ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ھێزی جەستەیی بەکاردێت لە دژیان یان پاڵنەرێکی ناراستەوخۆ دەبێت بۆ بەکارھێنانی لەلایەن کەسانی دیکەوە". سپرینزاک پیی وایە کە توندوتیژی گوفتار جێگرەوەی توندوتیژی ڕاستەقینەیە و ھەروەھا بە گوتارکردنی کینە توانای ھەیە ئەو کەسانە ھان بدات و بیانوروژێنێت بۆ ئەنجام دانی توندوتیژی ڕاستەقینە کە ناتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان توندوتیژی ڕاستەقینە و توندوتیژی گووفتاردا.[٧]

زۆرجار کەسەکان بڕیار دەدەن لەسەر زیانی گوفتارە کینەییەکان لەسەر ئەو پێوەرەی کە ئایا گوفتارەکە چەندێک گشتیییە و ئاراستەی چ کۆمەڵەیەک کراوە.[٨] لەگەڵ ئەوەی بیروڕا و بۆچوونی خەڵکی دەربارەی گوفتارە کینەییەکان ئاڵۆزن بەڵام ئەو گوفتارە گشتییانەی ئاراستەی کەمایەتییە نەتەوەییەکان دەکرێت بە رەنجێنەرترین و بەئازارترین دادەنرێت.

مێژوونووس، دانیاڵ گۆڵدھەیگن کە گفتووگۆ لەسەر کۆمەڵە کینەییەکانی دژە سامییەکان دەکات پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە دەبێت "توندوتیژی زارەکی" وەک دەستدرێژی و زیادەڕۆی ھەژماربکرێت چونکە زیانێکی گەورەی ھەستیی، دەروونی و کۆمەڵایەتیی ھەیە لەسەر شکۆ و ئابڕووی جولەکەکان. ئەنجامی ئەو ئازار و برینانەی خەڵکی بەھۆی ئەو کردارەوە دەیچێژن دەکرێت ھێندەی لێدان و ئازاری جەستەیی کاریگەریی و زیانی ھەبێت.[٩]

لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانەوە، بڵاوی ئینتەرنێت بووە ھۆی کرانەوە و بەریەک کەوتن لەگەڵ چەندەھا ڕێکخراو و دامەزراوەی نوێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، وەک ئەو کۆمەڵانەی باوەڕیان بە (باڵادەستی سپی پێستان ھەیە، نازییەتی نوێ، ھۆمۆفۆبیا "ترس لە ھاوڕەگەزبازی"، ڕەت کردنەوەی ھۆلۆکۆست و ئیسلامۆفۆبیا "ترس لە ئیسلام").

چەند کۆمەڵەیەکی باڵادەستی سپی پێستان پێگە و ماڵپەرییان دامەزراندووە کە تایبەتمەند و تەرخانکراون بۆ ھێرش کردنە سەر ئەو کەس و بیروڕایەنەی بە دوژمنیان دەزانن. لە ساڵی ١٩٩٦ دا، ناوەندی سیمۆن فیزەنتاڵ لە شاری لۆس ئەنجلۆس داوایان لە دابینکەرانی تۆری ئینتەرنێت کرد کە ھەستن بە دانانی یاسای ڕەوشتیی بەمەبەستی رێگری کردنی توندڕەوەکان لە بڵاوکردنەوەی بۆچوونەکانیان لە پێگە و ماڵپەرەکان دا. ھەر لە ھەمان ساڵ دا، دەستەی ئەوروپی ھەستا بە دامەزراندنی "دەستەی ڕاوێژکاری ڕەگەزپەرستی و ترسی بێگانە – Consultative Commission on Racism and Xenophobia - CRAX " و ئەرکی لێکۆڵینەوە و بەکارھێنانی شێوازە یاساییەکانی پێ بەخشرا بۆ لابردن و سڕینەوەی ئەو لێشاوە ڕەگەزپەرستی و دەمارگیرییە نەتەوەییەی لە تۆری ئینتەرنێت بوونی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hate Crime Data Collection Guidelines", Uniform Crime Reporting: Summary Reporting System: National Incident-Based Reporting System, U.S. Department of Justice: Federal Bureau of Investigation, Criminal Justice Information Services Division, Revised October 1999.
  2. ^ "SPLCenter.org...forwarding to index.jsp". لە ڕێکەوتی ٢٠٠٨-٠٤-١٣ ھێنراوە. 
  3. ^ "ADL: Fighting Anti-Semitism, Bigotry and Extremism". لە ڕێکەوتی ٢٠٠٨-٠٤-١٣ ھێنراوە. 
  4. ^ Hate Map – SPLC
  5. ^ "Frequently Asked Questions". Federal Bureau of Investigation. لە ڕێکەوتی May 30, 2015 ھێنراوە. 
  6. ^ "Hate Map". لە ڕێکەوتی ٢٠١٠-٠٩-٢٧ ھێنراوە. 
  7. ^ ی ا Woodyard, Chris (February 20, 2019) "Hate group count hits 20-year high amid rise in white supremacy, report says" USA Today
  8. ^ Lombroso, Daniel &، Applebaum, Yoni (21 November 2016). "'Hail Trump!': White Nationalists Salute the President Elect". The Atlantic. لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  9. ^ Goldstein، Joseph (November 20, 2016). "Alt-Right Exults in Donald Trump's Election With a Salute: 'Heil Victory'". New York Times. لە ڕێکەوتی November 21, 2016 ھێنراوە.