بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندێکی ھونەری و ئەدەبی و ڕۆشەنبیری بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ لقە سەرەکییەکەی لە سلێمانی دامەزرا و ھەموو بەشەکانی ھونەر و وێژە یشی لەخۆ گرتبوو، بیرۆکەی دروست کردنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان و ئامانجیشی خزمەت بە ھونەر و کلتوری کوردی بوو. ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەستەیەک ڕۆناکبیر لقی بەغدا دامەزرا و ڕەفیق چالاک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بوو،[١] ساڵی ١٩٧٢ لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی تەڵعەت سامان دامەزرا،[٢] لقی ڕەواندز وەکوو بەشێک لە لقی ھەولێر لە ١٦ی ئابی ١٩٧٧ دەستی بە کار کرد[٣] و لقی ھەڵەبجە ش ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام مۆڵەتی کاری لە لقی ھەولێر وەرگرت. لە سەرەتای حەفتاکان بەھۆی ئارامی نێوان کورد و ڕژیمی بەعس مەودای چالاکی فراوانتر بوو و کۆمەڵ بەھێزتر دەرکەوت.[٤] یەکەمین پەیکەر لە شاری سلێمانی پەیکەری پیرەمێرد ی شاعیر بوو کە ساڵی ١٩٧٠ لە سەرەتای شەقامی سالم نزیک بە باخی گشتی دانردابوو کە بە دەستی عەتا قزاز، ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی ساز کرابوو.[٥] زۆرینەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پەیکەرسازی ئەو سەرەدەمە ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوون کە ئێستا بە کۆمەڵی ھونەرە جوانەکانی کورد دەناسرێ.

ئەندامان

[دەستکاری]

بەشێک لە ئەندامانی لقی سلێمانی:

  1. نووری وەشتی
  2. محەممەد سەدیق مەحموود
  3. عەبدوولقادر نووری
  4. جیھان عومەر
  5. مەحموود زێوەر
  6. ڕەئووف یەحیا
  7. تەھا خەلیل
  8. ئەحمەد سالار
  9. شەوکەت ڕەشید
  10. سەلاح ڕەشید[٦]
  11. نامدار قەرەداغی
  12. شێرکۆ بێکەس
  13. عوسمان عەلی
  14. حەمەی نێرگز
  15. ئەنوەر قادر ڕەشید[٧]
  16. حەمە ڕەشید ھەرەس
  17. فوئاد حەمەدەمین ئاغای حاجی[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ئەستێرەیەکی نیشتمان ٩ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان پۆست، ١١ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  2. تەڵعەت سامان، کوردیپێدیا، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  3. زرار محەممەد مستەفا: ھەر کەس دەستی خستووەتە بن گوێی و دەڵێ ھونەرمەندم، وشە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
  4. دیدار لەگەڵ ھونەرمەند سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاو بووەتەوە.
  5. چیرۆکی دانانی یەکەم پەیکەر لەسپەیسی گشتیدا، ئاوێنە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  6. دیدار لەگەڵ سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  7. ئەنوەر قادر ڕەشید : دوژمنانی رۆشنایی، وتاری کورد، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  8. فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ، کوردیپێدیا