کۆمەڵکوژی پاسی بەیرووت
| کۆمەڵکوژی پاسی بەیرووت | |
|---|---|
| بەشێکە لە | شەڕی ناوخۆی لوبنان |
| وڵات | لوبنان |
| جێ | بەیرووت |
| پۆتانی شوێن | ٣٣°٥٣′١٣″N ٣٥°٣٠′٤٧″E |
| کاتی ڕوودان | ١٣ی نیسانی ١٩٧٥ |
![]() | |
کۆمەڵکوژی عەین ئەلروومانە[١] یان کۆمەڵکوژی پاس[٢] ئەو ڕووداوەیە کە بە پریشکی ڕاستەوخۆ دادەنرێت بۆ سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆی لوبنان کە تا کۆتاییەکانی نەوەدەکان درێژەی کێشا.
لە ١٣ی نیسانی ساڵی ١٩٧٥، پیێر جەمیل سەرۆکی پارتی کەتائیب، لەکاتی بەجێھێشتنی کڵێسایەک لە گەڕەکی عەین ئەلروومانە، تەقەی لێکرا. جەمیل فەلەستینییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەپشت ئۆپەراسیۆنەکەوەن. لە ھەمان ڕۆژ و لە ھەمان ناوچە، چەکدارانی سەر بە پارتی کەتیبەکانی لوبنان ھێرشیان کردە سەر پاسێک کە ئەندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینیان ھەڵگرتبوو کە بەرەو کەمپی تەل زەعتەر دەڕۆیشت و تەقەیان لە سەرنشینەکان کرد و ٢٧ کەسیان کوشت. ھەر لەو شەودا شەڕ لە نێوان فەلەستینییەکان و ڕاستڕەوە مەسیحییەکان ڕوویدا. ھەوڵەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و گفتوگۆ سیاسییەکان شکستیان ھێنا. بزووتنەوەی نیشتمانیی لوبنان بە سەرۆکایەتی کەمال جونبلات، پارتی کەتیبەکانی لە ڕووداوەکە بەرپرسیار کرد و زۆری نەخایاند پەیوەندی بە فەلەستینییەکانەوە کرد. شەڕەکە فراوانتر بوو و ناوچەکانی دیکەی لوبنانیشی گرتەوە و وڵاتەکە چووە ناو سووڕێکی ململانێ و قەیرانەکانەوە کە زیاتر لە پانزە ساڵ بەردەوام بوو.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «مذبحة عين الرمانة وبداية الحرب الأهلية في لبنان - رأي اليوم». رأي اليوم. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ ArabPopularConference، ArabPopularConference (١٦ی نیسانی ٢٠٢٠). «مجزرة بوسطة عين الرمانة 1975 و بداية الحرب الأهلية اللبنانية - Arab Popular Conference». Arab Popular Conference (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ jaber.mahfouz (١٣ی نیسانی ٢٠١٤). «ذاكرتنا : مجزرة عين الرمانة وبداية الحرب الأهلية في لبنان». الضفة الفلسطينية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
