بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی ھەولێر (١٩٩٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی ھەولێر (١٩٩٦)
بەشێک لە شەڕی براکوژی، ھەڵمەتەکانی بەعەرەبکردنی بەعس بۆ سەر باشووری کوردستان، چەوساندنەوەی تورکمانەکانی عێراق لە عێراقی بەعسی
ھەولێر is located in عێراق
ھەولێر
ھەولێر
شوێنھەولێر، باشووری کوردستان
ڕێکەوت٣١ی ئابی ١٩٩٦
ئامانج تورکمانەکانی عێراق
مردن(ەکان)٤٨ لە سێدارە درا
قوربانی٣١ گیرا و دەستبەسەرکرا
تاوانبار عێراقی بەعسی

کۆمەڵکوژییەکەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٦ لە کاتی ھەڵکوتانە سەر بەرەی تورکمانیی عێراقی لە ھەولێر لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە ڕوویدا، ھەروەھا کوژرانی ٤٨ کەس و ٧٠٠ نەیارانی ڕژێمی سەددام و دەستگیرکردنی ٣٨ کەس، لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ لێکەوتەوە.

پێشینە

[دەستکاری]

دوای سەرکەوتنی یاخیبووانی کورد لە سەردەمی ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٩١ی عێراق ھێزەکانی عێراق لە باشووری کوردستان کشایەوە. دەسەڵاتدارانی کوردی بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھەولێریان کۆنتڕۆڵ کردبوو، مافی پەنابەرییان بە بەرەی تورکمانیی عێراقی و کۆنگرەی نەتەوەییی عێراق دابوو، و ڕێگەیان پێدابوون لە ناوچەکەدا کاربکەن و خوێندنگەی تورکمانی بکەنەوە، ئەمەش وایکردبوو کە بەرەی تورکمانیی عێراق ئامادەیییەکی بەرچاوی لە شارەکەدا ھەبێت.[١]

کۆمەڵکوژییەکە

[دەستکاری]

کۆمەڵکوژییەکە لە سەردەمی گەرمەی شەڕی براکوژیدا ڕوویدا، کە تیایدا ھێزە چەکدارەکانی عێراق چوونە ھەولێر دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیەکی بۆ سەددام حوسێن نارد و داوای ھاوکاریی لێکردووە لە شەڕ بەرامبەر جەلال تاڵەبانی و پاڵنانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دەرەوەی ھەولێر. سەددام حوسێن لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦، ٤٥ ھەزار سەربازی نارد، لە کاتێکدا بارزانی فەرمانی بە کۆمەڵکوژی نەدا، ھەروەھا باسی تورکمانەکانی عێراقیشی نەکرد، ھێزە عێراقییەکان ئەو بانگھێشتەیان وەک ھەل وەرگرت بۆ سزادانی ناڕازییە سیاسییە تورکمانە عێراقییەکان کە لە دەسەڵاتی بەعس ھەڵاتبوون، و ھەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە ٣٠ باڵەخانە کە خاوەندارێتی بەرەی تورکمانیی عێراق بوون، و ٣٨ قوتابخانەی تورکمانی و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، ٣٨ کەسیان دەستگیرکرد و ٤٨ کەسیان برد بۆ شوێنێکی نادیار پێش لەسێدارەدان و ناشتنیان. پێدەچێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو کۆمەڵکوژییەی پشتگوێ خستبێ، چوونکە نەیویستووە ھێزە عێراقییەکان دڵتەنگ بکەن و پاڵپشتیی چەکداریی عێراقی لە دژی یەکێتی لەدەست بدەن.[٢][٣][٤]

ھێرشەکانی تر

[دەستکاری]

ھەر لەو ڕۆژەدا پارتی دیموکراتی کوردستان ١٣ ھێزی یەکێتیی لە ھەولێر گرتبوو و بێ بەزەیییانە لە سێدارەیانی دا،[٥] و سەربازانی عێراقیش ٧٠٠ چەکداری یەکێتی و کۆنگرەی نەتەوەییی عێراقیان لە جەرگەی ھەولێر لە سێدارە دا. دواتر سەربازانی عێراق دوای گەڕانەوەی ھەولێر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کشانەوە، پارتیش یەکێتیی دوورخستەوە و پاڵینا بە درێژاییی ڕێگاکە تا سەر سنووری ئێران–عێراق، لەوێ ئەمریکا دەستوەردانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکی دیکە، و زیاتر لە شەش ھەزار چەکداری یەکێتیی پێ چۆڵکرد لە عێراق.[٦] پارتی دیموکراتی کوردستان قەڵای سلێمانیی یەکێتیی گرتە دەست ھەرچەندە لە مانگی تشرینی یەکەم یەکێتی دەستی بەسەردا گرتەوە.[٧]

دەرئەنجام

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٨دا ئایدن مەعرووف، سەرکردەی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند کە ھێزە چەکدارەکانی ڕژێمی بەعسی سەددام حوسێن ٤٨ تورکمانیان بەبێ دادگاییکردن لەسێدارەداوە و ڕایگەیاندووە کە «قۆناغی پێشووی مێژووی عێراق شایەتحاڵیی ھەوڵی زۆر بووە بۆ سڕینەوەی بوونی تورکمان لە ڕووی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە لە وڵاتەکەدا». ئیمداد بیلال، سەرۆکی لقی ھەولێری بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، زۆرێک لە ڕژێمەکانی عێراق سیاسەتی فشارخستنە سەر تورکمانەکانی عێراق و ھەوڵدان بۆ نەھێشتنی ناسنامەیان پراکتیزە کردووە.[٨]

لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمەڵەی تورکەکانی عێراق ڕایگەیاند «لە ٢٦ ساڵەی کۆمەڵکوژیی ھەولێردا، یادی شەھیدەکانمان دەکەینەوە، کە لە پێناو نیشتمان و نەتەوە و ئاڵا و ئازادی ڕێپێوانیان کرد بۆ شەھیدبوون، بە ڕێز و خۆشەویستی و حەسرەتەوە. ڕۆحیان شاد بێت، جێگایان بەھەشت بێت».[٩]

لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاند «زیاتر لە چارەکە سەدەیەک، و ڕێک ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، جینۆسایدی تورکمان لە ھەولێر، لە شارەکەی موزەفەرەددین کۆکبری ڕوویدا. ئێمە یادی ئەو پاڵەوانانەمان دەکەینەوە کە لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ لە جینۆسایدی تورکمانی ھەولێر شەھید بوون، کە یەکێکە لە بە ئازارترین ڕووداوەکانی مێژووی ئەم دوایییەمان، لەگەڵ ڕێز وخۆشەویستی.»[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Irak Türkmenleri ne durumda? - Fikir Turu». Fikir Turu (بە تورکی). ٣ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. https://www.qha.com.tr/turk-dunyasi/31-agustos-1996-saddam-rejimi-erbil-de-turkmenleri-katletti-477680
  3. https://www.aa.com.tr/ar/الدول-العربیة/العراق-إحیاء-الذكرى-الـ22-لمجزرة-أربیل-بحق-التركمان/1244830
  4. https://www.aa.com.tr/ar/الدول-العربیة/تركمان-العراق-یحیون-الذكرى-26-لمجزرة-أربیل/2674683
  5. Editorial Staff (١ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «وەشانی ئەرشیڤکراو». Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. https://slate.com/news-and-politics/1996/09/the-kurds.html
  7. United Nations High Commissioner for Refugees. «UNHCR Web Archive». Refworld. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. https://www.aa.com.tr/ar/الدول-العربیة/العراق-إحیاء-الذكرى-الـ22-لمجزرة-أربیل-بحق-التركمان/1244830
  9. «Irak Türkleri Derneğinden Erbil Katliamı mesajı». www.tebaajansi.com. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. «SALİHİ'DEN ERBİL KATLİAMI MESAJI». avim.org.tr (بە تورکی). لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.