بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی نوسوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی نوسوور
بەشێکە لەشەڕی عێراق
وڵاتعێراق
ناوچەی کاتیUTC+03:00
جێگۆڕەپانی نوسوور
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٨″N ٤٤°٢١′٢٣″E
کاتی ڕوودان١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧
Map

کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی نوسوور کۆمەڵکوژییەک بوو لە بەغدا کە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بلاک وۆتەری ئەمریکییەوە ئەنجامدرا و بەھۆیەوە ١٧ عێراقی کوژران و ٢٠ کەسیش برینداربوون.

لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧، کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی تایبەتی بلاک وۆتەر تەقەیان لە ھاووڵاتیانی مەدەنی عێراق کرد و لە گۆڕەپانی نوسوور لە بەغدا ١٧ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.[١] [٢] کە بووە ھۆی توڕەیی عێراقییەکان و گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا. [٣] لە ساڵی ٢٠١٤دا چوار کارمەندی کۆمپانیای بلاک وۆتەری ئەمریکی دادگایی کران. [٤] [٥] لە دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا یەکێک لە کارمەندەکان بە تاوانی کوشتنی پلە یەک سزا درا و سێ کەسەکەی تریش بە تاوانی کوشتنی نا مەبەست بە چەکی ئاگرین سزا دراون. پاسەوانانی بلاک وۆتەر ئیدیعایان کردووە کە کاروانە سەربازییەکەیان کەوتە بۆسەیەکەوە و بۆ بەرگریکردن لە کاروانەکە تەقەیان لە ھێرشبەرەکان کردووە. حکوومەتی عێراق و لێکۆڵەری پۆلیسی عێراق فارس سەعدی عەبد بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کوشتنەکە ناڕەوا بووە. [٦] [٧] ڕۆژی دواتر مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای بلاک وۆتەر لە عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵوەشایەوە. [٨] وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاندووە، ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەکە «کوژراوانی بێتاوان» بووە. [٩] بەپێی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی سەربازی سەریھەڵدا کە پشتگیری لە ئیدیعاکانی حکوومەتی عێراق کرد کە بلاک وۆتەر تاوانبارە، حکوومەتی عێراقیش بەڵێنیدا سزای بلاک وۆتەر بدات. ڕووداوەکە بووە ھۆی ئەوەی پێنج لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت، لەنێویاندا لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ئێف بی ئای. [١٠] لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای دەریخست کە لە کۆی ١٧ کەس کە لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژراون، لانیکەم ١٤ کەسیان بەبێ ھیچ ھۆکارێکی دیار کوژراون. [١١]

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨، ئەمریکا پێنج پاسەوانی بلاک وۆتەر بە ١٤ تۆمەتی کوشتنی نا مەبەست و ٢٠ تۆمەتی ھەوڵدان بۆ کوشتن و پێشێلکردنی چەک تۆمەتبار کرد، بەڵام لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا دادوەرێکی ئەمریکی ھەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە بە پاساوی ئەوەی کە دۆسیەی پاسەوانەکان بە شێوەیەکی نادروست دروستکراوە و کە پاسەوانەکانی کۆمپانیاکە مافی بەرگرییکردنیان ھەبووە. [٧] نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەھۆی ئەم بڕیارەوە ڕەخنەی توندی دەستپێکرد. [١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Johnston، David؛ John M. Broder (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «F.B.I. Says Guards Killed 14 Iraqis Without Cause». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  2. ^ Devereaux، Ryan (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «Blackwater guards lose bid to appeal charges in Iraqi civilian shooting case». The Guardian. London. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «U.S. troops in Iraq will need immunity: U.S. chief». Reuters. ٢ی ئابی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ APUZZO، Matt (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Jurors' Note Hints at Conviction in Blackwater Case». نيويورك تايمز. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ APUZZO، Matt (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Former Blackwater Guards Convicted in Iraq Shooting». نيويورك تايمز. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Von Zielbauer، Paul (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «Iraqi Inquiry Says Shooting Was Unprovoked». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا Pelton، Robert Young. Men's Journal https://web.archive.org/web/20120519233018/http://www.mensjournal.com/an-american-commando-in-exile. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. ^ «How presidential pardons really work: an inside look at the factors that go into it». Fox News. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ «Joint Iraqi-U.S. review begins in wake of Blackwater firefight - CNN.com». cnn.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ABC News. «FBI Opens Probe Into Blackwater». ABC News. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Johnston، David؛ Broder، John M. (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «F.B.I. Says Guards Killed 14 Iraqis Without Cause». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  12. ^ Schmidt، Michael (٢٥ی نیسانی ٢٠١١). «Reopening of Blackwater Case Confuses Iraqi Victims». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.