کۆمەڵکوژیی کەفر قاسم
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| کۆمەڵکوژیی کەفر قاسم | |
|---|---|
| وڵات | ئیسرائیل |
| جێ | کەفر قاسم |
| پۆتانی شوێن | ٣٢°٦′٥١″N ٣٤°٥٨′١٨″E |
| کاتی ڕوودان | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ |
![]() | |
کۆمەڵکوژیی کەفر قاسم (بە عیبری: טבח כפר קאסם) کۆمەڵکوژییەکە کە لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئیسرائیلەوە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ لە دژی ھاووڵاتییانی عەرەبی ئیسرائیل ھاووڵاتییانی بێچەکی فەلەستینی لە گوندی کەفر قاسم ئەنجامدراون، کە تێدا ٤٩ ھاووڵاتی مەدەنی عەرەب کوژراون، لەنێویاندا بیست و سێ منداڵی خوار تەمەنی ھەژدە ساڵان.[١] [٢] حکوومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بن گوریۆن ھەوڵیدا کۆمەڵکوژییەکە پەردەپۆش بکات و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بکات.
ئەو پۆلیسە سنوورییانەی بەشدارییان لە تەقەکردنەکەدا کردووە، خراونەتە دادگا و سزادراون و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام ھەموویان لێخۆشبوون و لە ماوەی ساڵێکدا ئازادکراون. [٣] فەرماندەی لیواکە سزای غەرامەیەکی ڕەمزی بەسەردا سەپێندرا. [٤] دادگای ئیسرائیل بۆی دەرکەوت کە فەرمانی کوشتنی ھاووڵاتیانی مەدەنی «بە ئاشکرا نایاساییە».
عیساچار شادمی، ئەو بەرپرسە باڵایەی کە لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە دادگایی کراوە، کەمێک پێش مردنی ڕای گەیاندبوو کە پێی وایە دادگاییکردنەکەی بۆ پاراستنی ئەندامانی نوخبەی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل، لەنێویاندا بن گوریۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکە ئەنجامدراوە. [٥]
لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، شیمۆن پێرێز، سەرۆکی ئیسرائیل بە فەرمی داوای لێبووردنی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Lucas، Noah (١٩٧٥). The Modern History of Israel. New York, New York: Praeger Publishers. لاپەڕە ٣٥٦. ژپنک ٠-٢٧٥-٣٣٤٥٠-٣.
- ↑ Bilsky، Leora (٢٠٠٤). Transformative justice : Israeli identity on trial. Ann Arbor. لاپەڕە ٣١٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧٢-٠٢٤٩٢-٦. OCLC ٥٨٧٦٣٥٧٣٠. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ↑ «48 human beings were massacred – and we have forgotten them». ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «President Peres apologizes for Kafr Qasem massacre of 1956». Haaretz. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Aderet, Ofer (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «General's Final Confession Links 1956 Massacre to Israel's Secret Plan to Expel Arabs». هاآرتس. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
