بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی کوشکۆنار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵکوژیی کوشکۆنار (بە تورکی: Kuşkonar Katliamı، بە کوردیی باکووری: Komkujiya Kuşkonare) کۆمەڵکوژییەک بوو لە ٢٦ی ئازاری ١٩٩٤ کە تێیدا ٣٨ گوندنشینی کورد کوژران و گوندەکانی کۆچاغلی و کوشکۆنار لە نزیک پارێزگای شرنەخ لە ئەنجامی بۆردومانی قورسی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا وێران کران.[١][٢][٣][٤][٥]

خێزانی قوربانییەکان کە سکاڵایان لای دادگای تورکیا کردبوو، بڕیاری دادگا وابوو کە پەکەکە بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژییەکە. ئەوان سکاڵایان لای دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (ECHR) کرد و لێکۆڵینەوەکان دەریان خست کە سەرەڕای بانگەشەکانی تورکیا ھیچ پێکدادانێک لە ناوچەکەدا نەبووە. تورکیا بە تاوانی کوشتنی ھاووڵاتیانی مەدەنی کورد لێپێچینەوەی لێ کرا و ECHR فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی دوو ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار یۆرۆ بداتە کەسوکاری قوربانییەکان.[١][٦]

ڕووداوەکە

[دەستکاری]

ڕووداوەکە لە گوندەکانی کۆچاغلی و کوشکۆنار لە پارێزگای شرنەخ لە بەیانی ٢٦ی ئازاری ١٩٩٤ ڕوویدا لەکاتێکدا زۆربەی دانیشتووانی پیاوی ھەردوو گوندەکە لە کێڵگەکانی دەرەوەی گوندەکاندا کاریان دەکرد. خەڵکی گوندەکە گوێیان لە فڕینی فڕۆکە بوو لە نزیکەوە، لە دەورووبەریی کاتژمێر ١٠٫٣٠ و ١١٫٠٠ی بەیانی. فڕۆکە سەربازییەکانی ھێزی ئاسمانی تورکیا و ھەلیکۆپتەرێک بە دەوری ھەردوو گوندەکەدا دەسوڕانەوە و دەستیان کرد بە بۆردومانکردنیان. گوندنشینەکان کە بۆمبارانکردنەکەیان بینی ھەوڵیانداوە خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام تەقەی دۆشکە لە کۆپتەرەکەوە ڕێگر بوو لە ھەڵھاتنیان. ھەندێک کەس لێدانی ڕاستەوخۆیان بەرکەوتووە و ھەندێکیشیان لەژێر داروپەردووی ئەو خانووانەدا گیریان خوارد کە لە بۆردومانەکەدا وێران بوون.[١]

دوای بۆردومانەکە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا، ١٣ کەس لە کۆچاغلی و ٢٥ کەس لە کوشکۆنار. زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵ، ژن یان بەساڵاچوو بوون، لەنێویاندا حەوت منداڵی ساوا. جگە لەوەش بە گشتی ١٣ کەس بریندار بوون.[١] دواتر سەربازانی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان بە تاوانبار زانی و ئەو ڕووداوەیان وەک پڕوپاگەندە بەکارھێنا. ھەروەھا حکوومەت سەرەڕای سکاڵای گوندنشینانی ڕزگاربوو و کەسوکاریان ڕەتیکردبووەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێبکات.[١][٧][٨]

دواتر

[دەستکاری]

پارێزەری دۆسیەکە تاھیر ئەلچی، پارێزەر و چالاکوانی کورد بوو. پێشتریش بەھۆی ئەوەی پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوزەد نەکردبوو، لەلایەن بەکرێگیراوانی دەوڵەتەوە ھەڕەشەی لێکرابوو.[٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت «The European Court of Human Rights: Case of Benzer and others v. Turkey» (PDF) (Mass execution of Kurdish villagers). ٢٤ی ئازاری ٢٠١٤: ٥٧. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «hum1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ «AVUKAT ELÇİ YORUMLUYOR: Kuşkonar Katliamını Askeri Savcılığın Soruşturması Doğru mu?». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «"Kuşkonar Bombardment" Case Dismissed». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Kürt köylerini yok edenler yargılanacak mı? - Al-Monitor: the Pulse of the Middle East (in Turkish)». Al-Monitor. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Dispatches: European Court Presses Turkey on Justice». HRW.
  6. ^ «Hürriyet Daily News». www.hurriyetdailynews.com. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «HÜLYA DİNÇER YAZDI: Hakikatin Gücü, Barışmanın İmkânı». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ «Dispatches: European Court Presses Turkey on Justice | Human Rights Watch». ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣.
  9. ^ «Turkey: Hopes of justice for assassinated human rights lawyer as three police officers go on trial». ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.