بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی جوانڕۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی جوانڕۆ ١٩٥٠
بەشێک لە ڕاپەڕینی کوردان
ڕێکەوت١٩٥٠
شوێن
پارێزگای کرماشان
ئەنجام

سەرکەوتنی دەسەڵاتی شانشینی ئێران

  • دەستەی ڕاپەڕیوەکان شکستیان ھینا
شەڕکەرەکان
ئێران ئێران تیرەکانی جوانڕۆ
زەرەر و زیانە گیانییەکان
٢٠٠٠ کوژراو

کۆمەڵکوژیی جوانڕۆ کوشتاری کوردانی خێڵی جوانڕۆ بوو لە ناوچەی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ئێران) لەلایەن ڕژێمی شانشینی ئێران بە سەرکردایەتیی محەممەد ڕەزا پەھلەوی.

ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ئەنجام درا لە دوای شۆڕشی جوانڕۆیییەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٠دا. ژمارەی کوژراوان بە نادیاری ماوەتەوە بەھۆی ئەوەی دەوڵەتی ئێران ھەرگیز بواری بۆ توێژینەوە لەو بارەیەوە نەڕەخساندووە؛ بەڵام بەپێی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی، دوای شۆڕشەکە خەڵکی جوانڕۆ بە فڕۆکەی ھەریکان بۆمباران کران و ٢٠٠٠ خەڵکی سڤیل کوژران.[١]

پێشھاتەکان

[دەستکاری]

سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباد

[دەستکاری]

کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھاباد، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆککۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی کوردی تەمەن کورت بوو، کە لە سەدەی بیستدا و لە دوای کۆماری ئارارات لە باکووری کوردستان دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بوو، کە دەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێی کەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتداھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، ڕاپەڕینێکی مەزن جڵەوی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی میری ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەک لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی ڕامیاری بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا ڕووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Javanrudi Uprising» (PDF). وێبگەی سەرەکیی سی ئای ئەی. ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٥١. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=https://www.cia.gov/readingroom/docs/CLAIMS%20US%20INSTIGATED%20JAVA%5B15784420%5D.pdf نادروستە (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |ڕەوشی ناونیشان= (یارمەتی)
  2. «کۆماری کوردستان کەی و چۆن دامەزرا؟». www.wishe.net. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «کۆماری کوردستان و وانەکانی». کوردستان و کورد. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.