بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی بازاڕی ئەلئەحەد لە حەلەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی بازاڕی ئەلئەحەد لە حەلەب
وڵاتسووریا

کۆمەڵکوژیی بازاڕی ئەلئەحەد لە شاری حەلەبی سووریا ڕوویدا لە ١٣ی ٧ی ١٩٨٠ لە سەردەمی حافز ئەسەد. بیست ئۆتۆمبێلی پڕ لە سەرباز ھێرشیان کردە سەر بازاڕەکە، کە قەرەباڵغ بوو لە کەسانی سادە، لەوانە کرێکار، جووتیار، ژن و منداڵ، کە سەردانی ئەم بازاڕە بەناوبانگەیان کرد کە دەکەوێتە ناوچەیەکی بەناوبانگی شاری حەلەب، بە مەبەستی کڕینی پێویستی خۆیان لە فرۆشیارانی سەر شەقامەکان لەسەر عەرەبانە و حەسیرەکان. ئەم توخمە چەکدارانە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی دەستیان کرد بە تەقەکردن لە خەڵک و ١٩٢ کەس کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]