بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی ئادانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی ئادانا
وڵاتئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
جێویلایەتی ئادانا، سیلیکا
پۆتانی شوێن٣٧°٠′٠″N ٣٥°١٩′١٧″E
کاتی ڕوودان٣١ی ئازاری ١٩٠٩
ئامانجئەرمەنییەکان لە دەوڵەتی عوسمانی
Map
یەکێک لە گەڕەکە ئەرمەنییەکان لە ئەدەنە دوای کۆمەڵکوژییەکە. وێنەیەک لە ساڵی ١٩٠٩.

کۆمەڵکوژیی ئادانا کۆمەڵکوژییەک بوو کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە بە یارمەتی ھەندێک لە دانیشتووانی تورکی ئادانا دژی دانیشتووانی ئەرمەنی مەسیحی ئەنجامدرا.[١] ئەو کۆمەڵکوژییە بووە ھۆی کوژرانی لایەنی کەم ٣٠ ھەزار ئەرمەنی کە لە ئادانا و دەوروبەری دەژین.

بەرخۆدانی دژ لە سەرەتای ساڵی ١٩٠٩ ڕوویدا، لە کۆتاییدا بووە ھۆی ڕووداوی ٣١ی ئازار لە ١٣ی نیسانی ١٩٠٩. ھەندێک لە توخمە سەربازییە کۆنەپەرستەکانی عوسمانی کە خوێندکارانی ئیسلامی پەیوەست بوون، ئامانجیان گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی وڵات بوو بۆ سوڵتان و حوکمڕانی یاسای ئیسلامی. ئاژاوە و شەڕ لە نێوان ھێزە کۆنەپەرستەکان و ھێزەکانی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن سەریھەڵدا، تا لیژنەکە تووانی ڕاپەڕینەکە کپ بکاتەوە و سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن دادگا سەربازییەکانەوە دادگایی بکات.

لە کاتێکدا بزووتنەوەکە لە سەرەتادا حکوومەتی گەنجی تورکی کردە ئامانج، بەڵام فراوانتر بوو بۆ کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان کە وەک پشتیووانیکردن لە گەڕاندنەوەی دەستوور سەیر دەکران.[١] :68–69 نزیکەی چوار ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی و سەربازی تورکی بەشدارییان لەو ھێرشەدا کرد.[٢] خەمڵاندنەکان بۆ ژمارەی ئەو ئەرمەنییانەی لە کۆمەڵکوژیی ئەدەنە کوژراون لە نێوان ١٥ ھەزار بۆ نزیکەی ٣٠ ھەزار کەسەوەیە.[١] :69 [٣]

کۆمەڵکوژییەکە ڕەگ و ڕیشەی لە جیاوازییە سیاسی و ئابووری و ئایینییەکانەوە بوو. چینی ئەرمەنی لە دانیشتووانی ئادانا بە "دەوڵەمەندترین و خۆشگوزەرانترین" وەسف کرا؛ توندووتیژییەکان لەناوبردنی "تراکتۆر و ئامێرە میکانیکییەکانی دیکە"ی لەخۆگرتبوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Akçam، Taner (٢٠٠٦). A Shameful Act: The Armenian Genocide and the Question of Turkish Responsibility. New York: Metropolitan Books. ژپنک ٠-٨٠٥٠-٧٩٣٢-٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «Details of Slaughter Received». The New York Times (بە ئینگلیزی). 5 مايو 1909. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 فبراير 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)

    Cited in Shirinian، George N. (13 فبراير 2017). Genocide in the Ottoman Empire: Armenians, Assyrians, and Greeks, 1913–1923 (بە ئینگلیزی). Berghahn Books. لاپەڕە ١٢١. ژپنک ٩٧٨١٧٨٥٣٣٤٣٣٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. «30,000 Killed in massacres; Conservative estimate of victims of Turkish fanaticism in Adana Vilayet». نيويورك تايمز. 25 أبريل 1909. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)