بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمپیوتەرکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Computer simulation
وێناکردنی کۆمپیوتەر (سیمولەیشن)، یەکێکە لە شێوازە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەرکاری سەرانسەرییە.

کۆمپیوتەرکاری ھەر چالاکییەکی ئامانجدارە کە پێویستی بە ئامێری کۆمپیوتەر ھەیە، یان دروستکاری ئامێری کۆمپیوتەر بێ.[١] لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەی پرۆسەی ئەلگۆریتم لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا پەرەپێدانی ھەردوو ڕەقامێر و نەرمامێریش. کۆمپیوتەرکاری لایەنی زانستی، ئەندازیاری، بیرکاری، تەکنۆلۆژی و کۆمەڵایەتی ھەیە. بەشە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەرکاری بریتین لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر، زانستی کۆمپیوتەر، ئاسایشی کۆمپیوتەر، زانستی داتا، سیستمی زانیاری، تەکنۆلۆژیای زانیاری و ئەندازیاریی نەرمامێر.[٢]

زاراوەی کۆمپیوتەرکاری ھاوواتای ژماردن و لێکدانە. لە سەردەمی پێشوودا، بە ئاماژەدان بەو کردارە بەکاردەھێنرا کە لەلایەن ئامێرە میکانیکییەکانی کۆمپیوتەرەوە ئەنجام دەدرا.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Computing Classification System». Digital Library.
  2. «Computing Careers & Disciplines: A Quick Guide for Prospective Students and Career Advisors (2nd edition, ©2020)». CERIC (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «The History of Computing». mason.gmu.edu. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.