بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمپانیای نەوتی میسان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمپانیای نەوتی میسان
پیشەسازیpetroleum industry
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
شوێنی بارەگاکانعەمارە
وێبگەhttp://www.moc.oil.gov.iq

کۆمپانیای نەوتی میسان کۆمپانیایەکی نەوت و غازی سەر بە دەوڵەتی عێراقە و دەکەوێتە پارێزگای میسان لە عێراق.

کۆمپانیاکە تا ساڵی ٢٠٠٨ بەشێک بووە لە کۆمپانیای نەوتی جنووب، کۆمپانیاکە بە مەبەستی فراوانکردنی چالاکییە نەوتییەکان لە میسان و دامەزراندنی کۆمپانیای ھاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا نێونەتەوەیییەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە دروست کراوە.[١][٢]

یەکێکە لە پێکھاتەکانی وەزارەتی نەوت، ئەمەش پێشەکییەک و تێڕوانینێکی گشتی مێژوویییە بۆ کۆمپانیاکە، کە کۆمپانیای ئێلفی فەڕەنسی لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە چالاکییە نەوتییەکانی خۆی لە کێڵگە نەوتییەکانی میسان (کێڵگەکانی ئەلبزوورگان، فەککە، ئەبووغەرب) ئەنجامدا، و دوای ماوەیەکی کورتیش کۆمپانیایەکی نەوتی سەربەخۆ پێکھێنرا بە ناوی (کۆمپانیای ئێلف - عێراق)، کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە نەوتی نیشتمانیی عێراقەوە ھەیە، کۆمپانیاکە بنکەکەی لە بەغدایە. ئەم کۆمپانیایە عێراقی- فەڕەنسییە لەلایەن کارمەندانی عێراقی و فەڕەنسی بەڕێوەدەبرێت، کە بۆ ھەر پۆستێک یان پسپۆڕییەکی فەڕەنسی بەرپرسێکی عێراقی ھەیە، بەپێی ئەوەی پێی دەوترێت سیستمی (جێگر)، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاروباری بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپانیایە ھاوبەشە. ناوەندی سەرەکی کارەکانی کۆمپانیاکە کێڵگەی نەوتی بزوورگان و نووسینگەی نیشتەجێبوون و کۆگا و وەرشەی ھەیە، جگە لە کارەکانی نەوت و چالاکییەکانی دروستکردنی دامەزراوەکان. نووسینگەیەکی بچووک لە قەزای ئەلعەلاوییەی سەر بە پارێزگای بەغدا دانرابوو، کە مامەڵەی بەدواداچوون و ھەماھەنگی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بارەگای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق دەکرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]