کۆماری یەکەمی ئەرمەنستان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| کۆماری یەکەمی ئەرمەنستان | |
|---|---|
| دامەزران | ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ |
| ئایین | کڵێسای ڕووسوولی ئەرمەن |
| ناسناوی خەڵک | Arménien، Arménienne، Armenian، Armenec، Armenka |
| زمانی فەرمی | زمانی ئەرمەنی |
| سروودی نیشتمانی | مێر ھایرێنیک |
| کیشوەر | ئاسیا |
| وڵات | ئەرمەنستان |
| پایتەخت | یەریڤان |
| پۆتانی شوێن | ٤٠°١٠′٣٤″N ٤٤°٣٠′٥١″E |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پەرلەمانی کۆماری |
| دراو | ڕووبڵی ئەرمەنی |
| گۆڕدراوە لەلایەن | کۆماری ئەرمینیای شاخاوی، کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان، تورکیا |
| جێگەی دەگرێتەوە | کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقاز |
| زمانەکان | زمانی ئەرمەنی |
| کۆتاییھاتن | ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای ئەرمینیا |
| وەسفی نیشان | نیشانی ئەرمەنستان |
| ئایینی فەرمی | کڵێسای ڕووسوولی ئەرمەن |
![]() | |
کۆماری یەکەمی ئەمەنستان (بە ئینگلیزی: First Republic of Armenia) (بەئەرمەنی: Հայաստանի Հանրապետութիւն)، کە لەو کاتەدا بە کۆماری ئەرمینیا ناسرابوو، یەکەم دەوڵەتی مۆدێرن ئەرمەن بوو لە دوای ڕووخانی شانشینی بچووکی ئەرمەنستان لە ساڵی ١٣٧٥.[١] کۆمارەکە لە خاکەکانی دانیشتووانی ئەرمەنی ئیمپراتۆریەتیی ڕووخاوی ڕووسیا دامەزرا، کە بە ئەرمینیای ڕۆژھەڵات یان ئەرمینیای ڕووسی ناسراوە. زۆربەی سەرکردەکانی حکوومەت لە یەکێتیی شۆڕشگێڕی ئەرمەن (ئارفۆ) (پارتی دەشناک) ھاتبوون.
کۆماری یەکەمی ئەرمینیا لە باکوورەوە ھاوسنوور بوو لەگەڵ کۆماری جۆرجیا دیموکراتیک و لە ڕۆژاوا لەگەڵ ئیمپراتۆریەیتی عوسمانی لە باشوورەوە لەگەڵ فارس و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجانی دیموکرات. کۆی ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (١٧٤ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بەپێی پەیمانی سیڤەر) و ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسە.
ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەرمینیا لە ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ سەربەخۆیی ئەرمینیای ڕاگەیاند. ئەرمینیا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تووشی چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی بووە. قەیرانێکی مرۆیی لە دوای جینۆسایدی ئەرمەنەکان سەریھەڵدا، کاتێک دەیان ھەزار پەنابەری ئەرمەنی لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە لەوێ نیشتەجێ بوون. کۆمارەکە زیاتر لە دوو ساڵ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا تێوەگلا لە چەندین شەڕی چەکداری کە لە ئەنجامی ناکۆکی خاکییەوە سەریان ھەڵدا. تا کۆتایی ساڵی ١٩٢٠ سوپای سووری سۆڤیەت ھێرشی کردە سەر ئەرمینیا. کۆماری یەکەم لەگەڵ کۆماری ئەرمینیای شاخاوی، تا مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٢١، لەشکرکێشی سۆڤیەتیان بەرپەرچ دایەوە، ئەوکات سەربەخۆییەکەی کۆتایی ھات و کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستانی جێگرتەوە، کە لە ساڵی ١٩٢٢ بوو بە بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەت. دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت، کۆمارەکە لە ساڵی ١٩٩١ وەک کۆماری ئێستای ئەرمەنستان سەربەخۆیی خۆی وەرگرتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ de Waal، Thomas (٢٠١٠). The Caucasus: An Introduction. Oxford University Press. لاپەڕە ٢٨. ژپنک ٩٧٨٠١٩٩٧٤٦٢٠٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
