کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقاز
کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقاز | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ٢٢ی نیسانی ١٩١٨ |
کورتەناو | Zaqafqaziya DFR، Անդրկովկասյան ԴՖՀ، ЗДФР |
زمانی فەرمی | زمانی ڕووسی، زمانی گورجی، زمانی ئەرمەنی، زمانی ئازەربایجانی |
کیشوەر | ئەورووپا |
پایتەخت | تبلیس |
پۆتانی شوێن | ٤١°٤٥′٠″N ٤٤°٤٥′٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | کۆماری فیدڕاڵ، حکوومەتی فیدراڵ، پەرلەمانی کۆماری |
لە پێش | کۆماری ڕووسیا |
گۆڕدراوە لەلایەن | کۆماری دیموکراتیی گورجستان، کۆماری دیموکراتیی ئازەربایجان، کۆماری یەکەمی ئەرمەنستان |
جێگەی دەگرێتەوە | کۆمیساریای ترانسقاوقاز |
کۆتاییھاتن | ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ |
ڕووبەر | ١٨٦٬١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
کۆماری فیدراڵی دیموکراتیی باشووری قەوقاز کۆمارێک بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ٢٢ی نیسان و ٢٢ی ئایاری ١٩١٨ لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا بوونی ھەبووە و ناوچەکانی ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیای لەخۆگرتبوو. کۆمارەکە لەلایەن نیکۆلای چیخایدزە دامەزراوە و پایتەختەکەی لە تفلیس بووە. کۆمارەکە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی جۆرجیا، ئەرمینیا و دواتر ئازەربایجان ھەڵوەشایەوە.
ئەو ناوچەیەی کە کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقازی پێکھێنا، بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا. لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتەکە لە شۆڕشی شوباتی ساڵی ١٩١٧ و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن حکوومەتێکی کاتییەوە، دەزگایەکی ھاوشێوە بە ناوی کۆمیتەی تایبەتی ترانسقۆقاز (ئۆزاکوم)، لە قەوقاز ھەمان کاریان کرد. دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سەرھەڵدانی بەلشەفییەکان لە ڕووسیا، کۆمیساریای ترانسکۆقاز جێگەی ئۆزاکومی گرتەوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٨ کە ھێشتا جەنگی جیھانیی یەکەم بەردەوام بوو، کۆمیسیۆن دەستی بە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرد کە ناوچەکەی داگیر کردبوو، بەڵام ھەر زوو ئەمانە ڕووخا، چونکە عوسمانییەکان ڕەتیانکردەوە دەسەڵاتی کۆمیسیۆنەکە قبوڵ بکەن. پەیمانی برێست لیتۆڤسک کە کۆتایی بە تێوەگلانی ڕووسیا لە شەڕەکەدا ھێنا، بەشێک لە ناوچەی قەوقاز درا بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، کە بەردەوام بوو لە فەتحەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە. لە بەرامبەر ئەم ھەڕەشە نزیکەدا، لە ٢٢ی نیسانی ١٩١٨دا، کۆمیسارییەت خۆی ھەڵوەشاندەوە و کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقازی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزراند. ئەنجومەنێکی یاسادانان بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی پێکھێنرا، کە دەستبەجێ دان بە دەوڵەتدا نا.
ئامانجە جیاوازەکانی سێ گرووپی سەرەکی دانیشتووان (ئەرمەنی، ئازەری و جۆرجیا) بوونی کۆمارەکەیان خستە مەترسییەوە. دانوستانەکانی ئاشتی جارێکی تر داڕما و لە بەرامبەر ھێرشێکی نوێبووەوەی عوسمانییەکان لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩١٨، نوێنەرانی جۆرجیا دەسەڵاتی یاسادانان کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقازیان وەک دەوڵەتێک کە ناتوانێت بەردەوام بێت ڕاگەیاند و لە ٢٦ی ئایاردا کۆماری سەربەخۆی دیموکراتیی جۆرجیایان ڕاگەیاند. لەگەڵ جیابوونەوەی جۆرجییەکان لە کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقاز، ھەردوو کۆماری ئەرمینیا و کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان لە ٢٨ی ئایاردا سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند؛ کە بووە ھۆی کۆتایی ھاتنی یەکێتییەکە. کۆماری فیدراڵی دیموکراتیکی باشووری قەوقاز بە ھۆی کورتی وجوودی خۆی، تا ڕادەیەکی زۆر لە مێژوونووسی نەتەوەیی ناوچەکەدا پشتگوێ خراوە و تەنھا بە بەشێک لە قۆناغی یەکەم بەرەو دەوڵەتە سەربەخۆکان دادەنرێت.