لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری سۆڤیەتی باڤاریا یان کۆماری سۆڤیەتی میونشن (بە ئەڵمانی: Retriepublik Bavaria, Münchne Retriepublik ) دەوڵەتێکی سۆسیالیستی دانپێدانەنراو بوو لە باڤاریا کە بۆ ماوەیەکی کورت لە سەردەمی شۆڕشی ئەڵمانیا لە ساڵانی ١٩١٨-١٩١٩ بوونی ھەبوو. ئەم کۆمارە شێوەی کۆماری شورای کرێکارانی وەرگرت. ھەروەھا بە زمانی ئینگلیزی خۆی بە کۆماری ئەنجومەنی باڤاریا ناسرابوو، واتاکە بە زاراوەی ئەڵمانی Räterepublik بە واتای کۆماری ئەنجومەن یان ئۆرگانەکان دێت: «ئەنجومەن» یان «ئۆرگان-ھەیئە» ھەروەھا دوو مانای وشەی ڕووسی سۆڤیەتن. کۆمارەکە لە نیسانی ساڵی ١٩١٩ دوای لەناوچوونی دەوڵەتی گەلی باڤاریا لە سەردەمی کورت ئایسنەر دامەزراوە، و ھەوڵیدا کۆمارێکی سۆسیالیستی سۆڤیەت لە باڤاریا دابمەزرێنێت. توخمەکانی سوپای ئەڵمانیا (ڕایشسوێر) و ھێزە نیمچە سەربازییە ڕاستڕەوەکان (بە ئەڵمانی: Freikorps) ئەم کۆمارەیان ڕووخاند دوای کەمتر لە مانگێک دوای دامەزراندنی. داڕمانی ئەو وڵاتە یارمەتیدەر بوو بۆ سەرھەڵدانی دواتری پارتی نازی بۆ سەر دەسەڵات.