بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆماری سۆسیالیستی چێکۆسلۆڤاکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری سۆسیالیستی چێکۆسلۆڤاکیا
دامەزران٩ی ئایاری ١٩٤٨
بابەتی لاوەکیچێکۆسلۆڤاکیا
ناو بە زمانی فەرمیČeskoslovenská socialistická republika، Československá socialistická republika
کورتەناوЧССР، ČSSR، Чехословакия، ҶС Чехословакия، ЧССР
سروودی نیشتمانیسروودی چێکۆسلۆڤاکیا
کیشوەرئەورووپا
پایتەختپراگ
دەکەوێتە ناو قەوارەی خاکی ئیداری ئێستاکۆماری چیک، سلۆڤاکیا
پۆتانی شوێن٥٠°٥′٠″N ١٤°٢٨′٠″E
بەرزترین خاڵلوتکەی گێرلاچۆڤسکی
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتمارکسیزم-لێنینیزم، ڕژێمی تاک حیزبی، سۆسیالیزم، کۆمار
ئەندامیپەیمانی وارشۆ
دانیشتووان١٥٬٦٠٠٬٠٠٠
دراوکرۆنەی چیکۆسلۆڤاکی
ھاوسنوورە لەگەڵئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، کۆماری گەلی ھەنگاریا، نەمسا، یەکێتیی سۆڤیەت، کۆماری گەلی پۆڵەندا
لە پێشکۆماری چێکۆسلۆڤاکیا، کۆماری سلۆڤاکیا
لە دوایکۆماری فیدراڵی چێکۆسلۆڤاکیا
گۆڕدراوە لەلایەنکۆماری فیدراڵی چێکۆسلۆڤاکیا
جێگەی دەگرێتەوەکۆماری چێکۆسلۆڤاکیا
زمانەکانزمانی چیکی، زمانی سلۆڤاکی
کۆتاییھاتن٢٩ی ئازاری ١٩٩٠
ڕووبەر١٢٧٬٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وەسفی ئاڵاflag of Czechoslovakia
وەسفی نیشانcoat of arms of Czechoslovak Socialist Republic
Map

کۆماری سۆسیالیستی چێکۆسلۆڤاکیا (بە سلۆڤاکی: Československá socialistická) ناوی فەرمی چیکۆسلۆڤاکیا بووە لە ١٩٦٠ تا کۆتایی ساڵی ١٩٨٩ (واتە ماوەیەکی کەم دوای شۆڕشی مەخمەل )، کاتێک یەکێک بووە لە وڵاتانی بلۆکی ڕۆژھەڵات کە سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت بووە.

دوای کودەتاکەی شوباتی ١٩٤٨، کاتێک حیزبی کۆمۆنیستی چیکۆسلۆڤاکیا بە پشتیوانی یەکێتیی سۆڤیەت دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، دوای ئەوەی دەستووری ٩ی ئایار ھاتە بواری جێبەجێکردنەوە، وڵاتەکە وەک کۆماری گەل ناسێندرا. ناوی نەریتی (کۆماری چیکۆسلۆڤاکیا) لە ١١ی تەممووزی ١٩٦٠ گۆڕدرا، دوای جێبەجێکردنی دەستووری چیکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٦٠ وەک ھێمای «سەرکەوتنی کۆتایی سۆسیالیزم» لە وڵاتەکەدا، و تا شۆڕشی مەخمەلی لە تشرینی دووەمی ١٩٨٩ بەو شێوەیە مایەوە. ھێماکانی تری دەوڵەت لە ساڵی ١٩٦٠ گۆڕانکاریان بەسەردا ھات. دوای ماوەیەکی کەم لە شۆڕشی مەخمەلی، کۆماری سۆسیالیستی چێکۆسلۆڤاکیا گۆڕدرا بە کۆماری فیدراڵی چیک و سلۆڤاکیا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]