کۆماری دیموکراتیی گورجستان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| کۆماری دیموکراتیی گورجستان | |
|---|---|
| دامەزران | ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ |
| ناو بە زمانی فەرمی | საქართველოს დემოკრატიული რესპუბლიკა |
| ئایین | کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی جۆرجیا |
| زمانی فەرمی | زمانی گورجی |
| سروودی نیشتمانی | Dideba |
| کیشوەر | یۆڕاسیا |
| پایتەخت | تبلیس |
| پۆتانی شوێن | ٤١°٤٣′٠″N ٤٤°٤٧′٠″E |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | دەوڵەتی یەکگرتوو، پەرلەمانی کۆماری |
| دانیشتووان | ٢٬٥٠٠٬٠٠٠ |
| دراو | Georgian maneti |
| لە دوای | کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی گورجستان |
| گۆڕدراوە لەلایەن | Socialist Soviet Republic of Georgia |
| جێگەی دەگرێتەوە | کۆماری فیدراڵی دیموکراتی باشووری قەوقاز، Sukhumi Okrug |
| کۆتاییھاتن | ١٨ی ئازاری ١٩٢١ |
| ڕووبەر | ١٠٧٬٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وەسفی ئاڵا | flag of Georgia |
| وەسفی نیشان | Coat of arms of Georgia |
![]() | |
کۆماری دموکراتیی گورجستان (بە گورجی: საქართველოს დემოკრატიული რესპუბლიკა) یەکەم دەوڵەتی مۆدێرنی جۆرجیا بوو، لە[١] ئایاری ١٩١٨ دامەزراوە، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و دوای شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧.
کۆمارەکە لە باشوورەوە ھاوسنوور بوو لەگەڵ کۆماری کوبان، کۆماری قەفقازی باکوور، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری ئەرمینیا، لە باشووری ڕۆژھەڵاتیش لەگەڵ کۆماری دیموکراتی گەلی ئازەربایجان. کۆی ڕووبەری نزیکەی ١٠٧٫٦٠٠ کیلۆمەتر دووجا بووە (بە بەراورد، کۆی ڕووبەری جۆرجیای ئەمڕۆ ٦٩٫٧٠٠ کیلۆمەتر دووجایە)، و ژمارەی دانیشتووانی ٢.٥ ملیۆن کەس بووە.
پایتەختی جۆرجیا بریتییە لە تفلیسی و زمانەکەی جۆرجییە. لە ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ ھەڵوەشاندنەوەی فیدراسیۆنی ترانسکۆقاز بە سەرۆکایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی مێنشەڤیک ڕاگەیەندرا. بەردەوام ڕووبەڕووی کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی بووەوە، دەوڵەت نەیتوانی بەرگەی لەشکرکێشییەکەی سوپای ڕووسیای سوور بگرێت و لە نێوان شوبات و ئازاری ١٩٢١دا ڕووخا تا بوو بە کۆماری سۆڤیەت.

