کۆرک
| کۆرک | |
|---|---|
| بە ئیرلەندی: Corcaigh | |
| ناو بە زمانی فەرمی | Cork، Corcaigh |
| ناسناوی خەڵک | Corkonian |
| وڵات | کۆماری ئیرلەندا |
| پایتەختی | ھەرێمی کۆرک |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ھەرێمی کۆرک |
| ناوچەی کاتی | UTC+00:00 |
| پارێزگای مێژوویی | ھەرێمی کۆرک |
| پۆتانی شوێن | ٥١°٥٤′٠″N ٨°٢٨′٢٣″W |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | لۆرد سەرۆکی شارەوانی کۆرکی |
| دەستەی جێبەجێکردن | نووسینگەی لۆرد سەرۆکی شارەوانی کۆرک |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | دەستەی یاسادانانی ئەنجومەنی شاری کۆرک |
| دانیشتووان | ٢٢٢٬٣٣٣ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٠ مەتر |
| زمانەکان | زمانی ئیری |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | گەمارۆدانی کۆرک |
| ڕووبەر | ٣٧٫٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | T12, T21 and T23 |
| وێبگە | https://www.corkcity.ie/ |
| Patron saint | Finbarr of Cork |
| ئابووری بابەت | economy of Cork |
| کۆدی تەلەفۆن | 021 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | C |
![]() | |
کۆرک (بە ئیرلەندی: Corcaigh) دووەم گەورەترین شاری کۆماری ئێرلەندایە و دووەم شاری پڕ دانیشتووانی ئێرلەندایە لە دوای دبلن. کۆرک شارێکی سەرەکی و ناوەندی کارگێڕی کاونتی کۆرکە و گەورەترین شاری پارێزگای مونستەرە دوای ئەوەی سنووری شارەکە لە ساڵی ٢٠١٩ درێژکرایەوە، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە گەیشتە ٢١٠ ھەزار کەس.
ناوی شارەکە لە وشەی ئێرلەندی «corcach-کۆرکاچ» وەرگیراوە کە بە واتای «شوێنی زەلکاو» دێت، ئاماژەیە بۆ شوێنی شارەکە لە کەنارەکانی ڕووباری لی. کۆرکی لە ساڵی ١٤٩١ ئارەزووی سەربەخۆیی ھەبوو، کاتێک ھەندێک لە دانیشتووانی شارەکە ھەوڵیان دا پاشای ئینگلتەرا بڕووخێنن. ھەروەھا شارەکە بەشداربووە لە جەنگی سەربەخۆیی ئێرلەندا و شەڕی ناوخۆی ئێرلەندا ، [١] ھەموو ئەمانە نازناوی «ھەرێمی یاخیبووان»یان بە کۆرک بەخشی. زۆر نامۆ نییە کە خەڵکی کۆرک ئاماژە بە کۆرک بکەن وەک پایتەختی ڕاستەقینەی ئێرلەندا، [٢] یان ھەست بە ھەستێکی ناسنامە بکەن کە جیاوازە لە باقی ئێرلەندا.
شاری کۆرکی ئێرلەندا شارێکی لیبڕاڵ و گەنج و پێشکەوتنخوازە. بەھۆی قەیرانی ئابوورییەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بوو، بەڵام توانیوویەتی بە ھێزەوە ئێستای خۆی لە قاڵب بداتەوە، کە شەقامە ڕێک و پێکەکان و کەنارەکانی ئاوی زیندوو کراوەتەوە و کافێی ئاست بەرز لە ھەموو گۆشەیەکدا ھەیە. کۆرک دیمەنێکی مۆدێرن و سەرنجڕاکێشی ھەیە، بەڵام جوانترین لایەنی لایەنی تەقلیدییە. زۆر شوێنی کات بەسەربردن پڕن لە مۆسیقای نەریتی زیندوو، چێشتخانە قەرەباڵغەکان کە ژەمە گەرمەکان بە خێرایی پێشکەش دەکەن، پێشوازییەکی گەرم و پڕ لە دڵسۆزی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە. [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The battle for Cork City, August 1922 – Interview with John Borgonovo – The Irish Story». The Irish Story. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Cork's small problem: the real issue for the real capital is its size». Irishtimes.com. ٧ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «كورك الإيرلندية تعيد صياغة حاضرها | صحيفة الخليج». صحيفة الخليج (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
