کۆرپسی دەقی کوردیی سۆرانیی ئاسۆسافت
ڕواڵەت
(لە کۆرپسی دەقی کوردی سۆرانی ئاسۆسافتەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
کۆرپسی دەق کۆمەڵێکی زۆر دەقی پێکھاتەمەندە(structured)، کە بەشێک یان ھەمووی دەقەکان پەراوێزنووسی(annotation) دەکرێن. کۆرپسی دەق سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ زمان کە لە بوارەکانی پەرداوتنی زمانی نووسراوە و ئاخاوتندا بە کار دەبرێت. بۆ وێنە؛ لە ناسینەوەی ئاخاوتندا بۆ مۆدێلی زمانی و دەرھێنانی لێکسیکان یان سیستمەکانی وەرگرتنەوەی زانیاری کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
کۆرپسی دەقی ئاسۆسافت
[دەستکاری]کۆرپسی دەقی ئاسۆسافت گەورەترین کۆرپسی دەقی زمانی کوردییە کە تا ئێستا ئامادە کراوە. ئەم کۆرپسە لە ١٩٠ میلیۆن نیشانە(token) پێکھاتووە. سەرچاوەکانی پێکھێنەری ئەم کۆرپسە ماڵپەڕەکان، کتێبە کوردییەکان و گۆڤارەکانن. کۆرپسەکە لە ٤٥٨٬٠٠٠ بەڵگەنامە پێکھاتووە، کە ھەر کام لە بەڵگەنامەکان براوانەتەوە شێوازی ستانداردی TEI.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ 1 ٢٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی فەرمیی ئاسۆسافت.