کۆردیلێرای ناوەندی (لوزۆن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆردیلێرای ناوەندی (لوزۆن)
وڵاتفلیپین
پۆتانی شوێن١٧°٢٠′٠″N ١٢٠°٥٧′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی پولاگ
بەرزی لە ئاستی دەریا٩٬٥٨٧ پێ (یەکە)
Map

زنجیرەچیای کۆردیلێرای ناوەندی یان ھەر کۆردیلێرا (ئینگلیزی:Cordillera Central)زنجیرەیەکی گەورەی چیایە ٣٢٠ کم درێژە لە باکوور بۆ باشوور ھەروەھا ١١٨ کم درێژە لە ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژاوا. زنجیرەچیای کۆردیلێرا دەکەوێتە بەشی باکووری ناوەڕاستی دوورگەی لوزۆن، لە فلیپین. زنجیرەچیایەکە ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کارگێری کۆردیلێرا (دەبرا، ئەپایاۆ، بنگۆت، ئیفوگاو، کالینگا و پارێزگای شاخ) دەگرێتەوە ھەروەھا بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی ئیلۆکۆس نۆرتێ و ڕۆژھەڵاتی ئیلۆکۆس سوور دەگرێتەوە.[١]

لە باکوور زنجیرەچیایەکە لە کەنارەکانی باکووری لوزۆن بە درێژایی کەناڵی بابویان لە پارێزگاکانی ئیلۆکۆس نۆرتێ و کاگایان کۆتایی پێ دێت لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتیدا، کۆردیلێرای ناوەندی بەستراوەتەوە بە چیاکانی سیرا مادرەوە، درێژترین زنجیرەی چیای ئەو وڵاتەیە، لە ڕێگەی چیاکانی کارابلۆ لە پارێزگای نوڤا ڤیزکایا لە ماوەی داگیرکاری ئیسپانیدا، ھەموو زنجیرەکە ناوی نوڤا پرۆڤینسیا بوو.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

کۆردیلێرای ناوەندی بەرزترین زنجیرەی چیایە لە فلیپین نزیکەی ١/٦ ی ھەموو دوورگەی لوزۆن پێک دێنێت بە کۆی ڕووبەری ٢٢٬٥٠٠ کیلۆمەتر دووجا. بەرزترین شاخ لە زنجیرەچیایەکە چیای پولاگە، ھەروەھا بەرزترین چیای دوورگەی لوزۆنیشە بە بەرزی ٢٩٢٨ مەتر. بە فەرمی سێیەمین چیای بەرزە لە وڵاتەکەدا دوای چیای دۆلانگ- دۆلانگ و چیای ئاپۆ لە دوورگەی مینداناۆ، دووەم گەورەترین دوورگەی فلیپینە.[٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://maps.lib.utexas.edu/maps/ams/philippines/txu-oclc-6539351-ne51-5-450.jpg
  2. ^ https://books.google.ca/books?id=tQQawCgdq40C&pg=PA51&redir_esc=y
  3. ^ The Philippine Journal of Science (بە ئینگلیزی). National Science Development Board. 1906.