کۆجیما پڕۆدەکشنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆجیما پرۆداکشنزەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمپانیای کۆجیما پرۆداکشنز ستۆدیۆیەکی پەرەپێدەری یاری ڤیدیۆیی ژاپۆنییە بە سەرۆکایەتی ھیدێیۆ کۆجیما، دیزاینەر و وتەبێژی پێشووی کۆمپانیای کۆنامی و دروستکەری زنجیرەی Metal Gear. ستۆدیۆکە کە بە لقێکی کۆمپانیای کۆنامی دادەنرا، لە یەکەمی نیسانی ٢٠٠٥ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ناوچەی ڕۆپۆنگی لە تۆکیۆیە. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ گرێبەستەکەی کۆجیما لەگەڵ کۆمپانیای کۆنامی بە فەرمی ھەڵوەشایەوە، ئەویش ڕای گەیاند کە کۆمپانیای کۆجیما پرۆدەکشنی ڕێکخستووەتەوە و ستۆدیۆی سەربەخۆی نوێی خۆی پێکھێناوە. ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی سەرقاڵی پڕۆژەیەکی نوێن بۆ کۆنسڵی پلەیستەیشن ٤ و مایکرۆسۆفت ویندۆز، کە لە ئەنجامدا یاری Death Stranding، کە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆ پلەیستەیشن ٤ لەلایەن سۆنی ئینتەرئەکتیڤ ئینتەرتەینمەنتەوە و لە ١٤ی ١ی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە و ٢٠٢٠ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکرایەوە.

مێژوو[دەستکاری]

سەرپەرشتی کۆمپانیای کۆنامی[دەستکاری]

ستۆدیۆکە لە ١ی نیسانی ٢٠٠٥ دامەزراوە و دوای ماوەیەک تیمی ھیدیۆ کۆجیما بووە بەشێک لە کۆمپانیای کۆنامی. دوای یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمپانیای کۆنامی، کۆجیما بوو بە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای KCEJ و ڕای گەیاند کە بە تەواوی سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی یارییەکان دەبێت.

وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆ[دەستکاری]

دوای جێھێشتنی کۆمپانیای کۆنامی، کۆمپانیای کۆجیما لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڕای گەیاند کە کۆمپانیای کۆجیما پرۆدەکشنز وەک ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ دامەزراوەتەوە و بەپێی بەیاننامەیەکی ھاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی ئینتەرئەکتیڤ ئینتەرتەینمەنت، یارییە نوێیەکەی ستۆدیۆکە بەناوی Death Stranding لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە بۆ پلەیستەیشن ٤ لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرئەکتیڤ ئینتەرتەینمەنتەوە و لە ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لەلایەن ٥٠٥ گەیمزەوە بڵاوکرایەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hideo Kojima confirms departure from Konami, forms new studio and partnership with Sony" (بە ئینگلیزی). Polygon.