کۆتا سەرچاوەی ئەفریقی مرۆڤی نوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زانستی بەردینی مرۆڤ دا، کۆتا سەرچاوەی ئەفریقی مرۆڤی نوێ کە پێشی دەوترێت بیردۆزی «دەرچوون لە ئەفریقا» (OOA)، گریمانەی کۆتا تاکە سەرچاوە (RSOH)، گریمانەی جێگۆرکێ یان نموونەی کۆتا سەرچاوەی ئەفریقی (RAO) نموونەیەکەی زانستی زاڵ و باڵادەستە[١][٢] لەسەر سەرچاوەی جوگرافی و کۆچکردنی سەرەتایی مرۆڤە نوێیەکان (لەڕووی توێکارییەوە)(ھۆمۆ سەیپین). ئەم دیاردەیە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی جۆرە مەیموونی ھۆمینییەکان بۆ دەرەوەی ئەفریقا ڕووداوە.

ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھۆمۆ سەیپین (مرۆڤی نوێ) لە ناوچەی قۆچی ئەفریقادا گەشەیان کردبێت لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠ ھەزار ساڵ بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.[٣][٤] نموونەی «کۆتا سەرچاوەی ئەفریقی» پێشنیار دەکات کە ھەموو کۆمەڵە نوێیە نائەفریقییەکان بەشێوەیەکی بنچینەیی لەو ھۆمۆ سەیپینیانەوە سەرچاوەیان گرتووە کە لەو سەردەمەدا ئەفریقایان بەجێشێتووە.

دیارترین شەپۆلی کۆتا لە نزیکەی ٥٠ ھەزار بۆ ٧٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە[٥] بە ڕێگەیەک دا کە پێی دەوترێت «ڕێڕەوی باشووریی» و بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبوونەتەوە بە کەناراوەکانی ئاسیا تا دەگاتە ئوسترالیا لە نزیکەی ٥٠ ھەزار بۆ ٦٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.[٦] لە کاتێک دا کۆمەڵەیەکی کۆنتر ئەوروپایان ئاوەدانکردبۆوە و نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژھەڵاتی نزیک و ئەوروپادا نیشتەجێ ببوون.[٧][٨][٩]

لە ساڵانی ٢٠١٠ کان دا لێکۆڵینەوەکان لەسەر بۆماوەی کۆمەڵەکان ئەوەی دەرخست کە لێکدان (زاوزێ)ی ناوخۆیی ڕوویداوە لەنێوان جۆرەکانی ھۆمۆ سەیپین و مرۆڤە دێرینەکان دا لە ناوچەی ئاوراسیا (کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا) و زەریای ھێمن دا بەڵام لە ئەفریقادا نا[١٠] و کە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ھەرچەندە ھەموو کۆمەڵە نوێیە نا ئەفریقییەکان لە ھۆمۆ سەیپینەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە بەڵام بەھەمان شێوە خاوەنی ڕێژەیەکی کەمیشن لە سەرچاوەی مرۆڤە دێرینە ناوچەیەکان.

شەپۆلە پێشنیارکراوەکان[دەستکاری]

"کۆتا سەرچاوەی ئەفریقی" یان "دەرچوون لە ئەفریقا ٢" باس لە کۆچکردنی مرۆڤە نوێیەکان (لەڕووی توێکارییەوە)(ھۆمۆ سەیپین) دەکات بۆ دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا لەدوای سەرھەڵدانیان لە ٢٠٠ ھەزار ساڵ بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر و بە پێچەوانەی "دەرچوون لە ئەفریقا ٢"، "دەرچوون لە ئەفریقا ١" باس لەکۆچکردنی مرۆڤە دێرینەکان دەکات لە ئەفریقاوە بۆ ئەوراسیا نزیکەی ٠٬٥ بۆ ١٫٨ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر. (ئۆمۆ کیبش ١)ی دۆزراوە لە ناوچەی باشوری ئەسیوبیا بە کۆنترین ئیسکەپەیکەری جۆری ھۆمۆ سەیپینی (توێکاریی نوێ) دادەنرێت ھەتا ئێستا دۆزرابێتەوە.

لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە، وێنەی کۆچکردنەکانی «کۆتا تاکە سەرچاوە» بەشێوەیەکی بەرچاو ئاڵۆزتر بوون نەک تەنھا بەھۆی دۆزینەوەی پاشماوە نوێیەکانی مرۆڤە دێرینەکان بەڵکو لەبەر زیادبوونی ئەو بەڵگانەی دەریدەخات کە کۆچی «کۆتا دەرچوون» ڕوویداوە لەڕێی چەند شەپۆلێکەوە بە درێژای مەودایەکی کاتی دوورودرێژ. ھەتا ساڵی ٢٠١٠، دوو ڕێرەوی بڵاوبوونەوەی پەسەندکراو ھەبوو لە کۆچی دەرچوون بۆ دەرەوەی ئەفریقای مرۆڤە نوێیەکان (لەڕووی توێکارییەوە). ئەوانیش ڕێڕەوی باکور (لەڕێی دۆڵی نیل و سینای) و ڕێڕەوی باشور (لەڕێی گەرووی باب ئەل مەندەب) ەوە.[١١]

  • پێشنیارکراوە کە دەکرێت جۆرە سەرەتاییەکانی (ھۆمۆ سەیپین) یان «جۆرەکانی دی ئەفریقا کە زۆر نزیکن لە ئێمەوە» بۆ یەکەمین جار نزیکەی ٢٧٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی ئەفریقا.[١٢]
  • دۆزراوەکانی (ئەشکەوتی میسلیا) کە بەشێک لە ئێسکی شەویلگەی تێدابووە لەگەڵ ھەشت ددان دا، مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ١٨٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. ھەر لە ھەمان ئەشکەوت دا چینەکانی مێژووەکەیان دەگەرێتەوە بۆ نێوان ١٤٠ ھەزار ساڵ بۆ ٢٥٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر، چەند کەرەستەیەکیان لەخۆگرتووە لەسەر شێوازی (لێڤڵووا - Levallois)(جۆرە بەرد تاشینێکی تایبەت) و ئەم دۆزینەوانە دەکرێت مێژووی یەکەمین کۆچ زیاتر بگەرێنە دواوە ئەگەر بتوانرێت کەرەستە دۆزراوەکان پەیوەندیدار بکرێن بە ئێسکی شەویلگەی مرۆڤە نوێیەکانەوە.[١٣][١٤]
  • بڵاوبوونەوەیەک بەرەو ئاراستەی ڕۆژھەڵات، لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا بەرەو نیمچە دوورگەی عەرەبی لە نێوان ١٣٠ ھەزار بۆ ١٥٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە بەپێی دۆزینەوەکان لە (شاخی فایە - جبل الفاية) دا کە مێژووی پاشماوەکە دەگەرێتەوە بۆ ١٢٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. پەیوەستدار بەم شەپۆلەوە دۆزینەوەکانی ئەشکەوتی (ژیریندۆنگ) ە لە باشوری چین کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ١٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. ھەروەھا بەڵگەکانی دیکە کە پیشاندەری ھەبوونی مرۆڤی نوێن لە چین مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٨٠ ھەزار ساڵ.[١٥]

دیارترین بڵاوبوونەوە نزیکەی ٥٠ ھەزار بۆ ٧٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە لەڕێی ڕێڕەوی باشورییەوە. چ پێش[١٦] یان دوای دیاردەی تۆبا بێت کە لە نێوان ساڵانی ٦٩ ھەزار ساڵ بۆ ٧٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە. ئەم بڵاوبوونەوەیە بە درێژای کەناری ئاسیا بووە تا گەیشتۆتە ئوسترالیا لە ٥٠ ھەزار بۆ ٦٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری pmid16826514Quo نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری pmid12802315 نەدراوە
  3. ^ University of Huddersfield (20 March 2019). "Researchers shed new light on the origins of modern humans – The work, published in Nature, confirms a dispersal of Homo sapiens from southern to eastern Africa immediately preceded the out-of-Africa migration". EurekAlert!. Archived from the original on 11ی Mayی 2019. Retrieved 23 March 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ Rito T, Vieira D, Silva M, Conde-Sousa E, Pereira L, Mellars P, et al. (March 2019). "A dispersal of Homo sapiens from southern to eastern Africa immediately preceded the out-of-Africa migration". Scientific Reports. 9 (1): 4728. Bibcode:2019NatSR...9.4728R. doi:10.1038/s41598-019-41176-3. PMC 6426877. PMID 30894612.
  5. ^ Zimmer, Carl (10 July 2019). "A Skull Bone Discovered in Greece May Alter the Story of Human Prehistory - The bone, found in a cave, is the oldest modern human fossil ever discovered in Europe. It hints that humans began leaving Africa far earlier than once thought". The New York Times. Retrieved 11 July 2019. {{cite news}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  6. ^ Staff (10 July 2019). "'Oldest remains' outside Africa reset human migration clock". Phys.org. Retrieved 10 July 2019.
  7. ^ Macaulay et al. (2005).
  8. ^ Posth et al. (2016). See also mtDNA from 55 hunter-gatherers across 35,000 years in Europe ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Dienekes' Anthroplogy Bog.
  9. ^ McChesney 2015.
  10. ^ Prüfer K, Racimo F, Patterson N, Jay F, Sankararaman S, Sawyer S, et al. (January 2014) [Online 2013]. "The complete genome sequence of a Neanderthal from the Altai Mountains". Nature. 505 (7481): 43–9. Bibcode:2014Natur.505...43P. doi:10.1038/nature12886. PMC 4031459. PMID 24352235.
  11. ^ Hammond, Ashley S.; Royer, Danielle F.; Fleagle, John G. (Jul 2017). "The Omo-Kibish I pelvis". Journal of Human Evolution. 108: 199–219. doi:10.1016/j.jhevol.2017.04.004. ISSN 1095-8606. PMID 28552208.
  12. ^ Posth C, Wißing C, Kitagawa K, Pagani L, van Holstein L, Racimo F, et al. (July 2017). "Deeply divergent archaic mitochondrial genome provides lower time boundary for African gene flow into Neanderthals". Nature Communications. 8: 16046. Bibcode:2017NatCo...816046P. doi:10.1038/ncomms16046. PMC 5500885. PMID 28675384.; see also Zimmer, Carl (4 July 2017). "In Neanderthal DNA, Signs of a Mysterious Human Migration". The New York Times. Retrieved 4 July 2017. {{cite news}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help).
  13. ^ Ghosh, Pallab (2018). "Modern humans left Africa much earlier". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-27. {{cite news}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  14. ^ "Scientists discover oldest known modern human fossil outside of Africa: Analysis of fossil suggests Homo sapiens left Africa at least 50,000 years earlier than previously thought". ScienceDaily (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-01-27.
  15. ^ Beyin (2011).
  16. ^ Appenzeller (2012).