کڵێسا (باڵەخانە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاتدراڵی کۆڵن کڵێسایەکی گۆتیکییە لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا

باڵەخانەی کڵێسا باڵەخانەیەکە بۆ پەرستشە مەسیحییەکان و چالاکییە ئایینییەکانی تری مەسیحییەکان بەکاردێت. سەرەتاییترین کڵێسای مەسیحی کە ناسراوە کڵێسایەکی ماڵییە کە لەنێوان ساڵانی ٢٣٣ بۆ ٢٥٦ دامەزراوە. لە سەدەی یازدە تا چواردەھەم شەپۆلێکی دروستکردنی کڵێسا لە ئەورووپای ڕۆژاوا ڕوویدا.

ھەندێک جار، وشەی کڵێسا بە لێکچوون و سادەیی بۆ بینای ئایینەکانی دیکە وەک مزگەوت و پەرستگای جووەکان بەکاردەھێنرێت.[١][٢] ھەروەھا کڵێسا-church بۆ وەسفکردنی جەستەیەک یان کۆبوونەوەی باوەڕدارانی مەسیحی بەکاردێت، لەکاتێکدا "the church" ڕەنگە بۆ ئاماژەکردن بە کۆمەڵگەی ئایینی مەسیحی جیھانی بە گشتی بەکاربھێنرێت.[٣]

ڕیشەی وشە[دەستکاری]

وشەی کڵێسا لە زمانی ئینگلیزی کۆن «cirice» وەرگیراوە، «شوێنی کۆبوونەوە تایبەت بە پەرستشە مەسیحییەکان»، لە «Proto-Germanic kirika». ڕەنگە ئەمە لەلایەن گۆتیکەوە لە یۆنانی kyriake (oikia) ,kyriakon doma، «ماڵی پەروەردگار»، لە وشەی kyrios «فەرمانڕەوا، پەروەردگار»ەوە وەرگیرابێت. لە بەرامبەردا کیریۆس لە ڕەگی پرۆتۆ-ھیندوو-ئەورووپی «keue» بە واتای «ئاوسان» ھاتووە.

کیریاکۆنی یۆنانی، «بۆ پەروەردگار»، بۆ خانووەکانی پەرستنی مەسیحییەکاندا بەکاردەھێنرا لە ٣٠٠ی زایینی، بەتایبەتی لە ڕۆژھەڵاتدا، ھەرچەندە بەم واتایە کەمتر باو بووە لە «ekklesia»یان «basilike».

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Use of the term "The Manichaean Church", Encyclopædia Britannica
  2. ^ "The term church is found, but not specifically defined, in the Internal Revenue Code (IRC). The term is not used by all faiths; however, in an attempt to make this publication easy to read, we use it in its generic sense as a place of worship including, for example, mosques and synagogues.", US IRS Tax Guide for Churches & Religious Organizations
  3. ^ "Church | Definition, History, & Types | Britannica".